riklam

كێكی شوكولاته‌ به‌ كرێم

هەمەرەنگ 09:58 AM - 2019-01-08
.

.

پێداویستییه‌كان
-300 گم ئاو
-300 گم زه‌یت
-150 گم ماست
-150 گم شیری ته‌ڕ
-8 هێلكه‌
-كه‌وچكێكی بچوك ڤانێلا
-400 گم ئارد
-600 گم شه‌كر
-75 گم كاكاو
-20 گم پیكن پاوده‌ر
-كه‌وچكێكی بچوك خوێ
-3 كه‌وچكی گه‌وره‌ كه‌ره‌
-6 كوپ كرێم
-3 كوپ كاكاو

چۆنیێتی ئاماده‌كردنی:
 -له‌ ده‌فرێكدا زه‌یت و ئاو كه‌ره‌و شیره‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت.

-هێلكه‌كان له‌ئاودا ده‌گریته‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌گیراوه‌كه‌ی ده‌كه‌یت.

- هه‌موو پێكهاته‌ وشكه‌كان هه‌ریه‌كه‌  له‌ ئارد و شه‌كرو پیكن پاوده‌ر و كاكاو خوێیه‌كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت.

- گیراوه‌كه‌ ده‌یكه‌یته‌ سێ قاڵبه‌وه‌، باشتر وایه‌ به‌ كه‌ره‌ قاڵبه‌كان چه‌ور بكه‌یت.

- هه‌ریه‌ك له‌ قاڵبه‌كان 600 گم له‌ گیراوه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یته‌ فڕنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 25 ده‌قیقه‌ به‌ پله‌ی 350.

-بۆ ئاماده‌كردنی كرێمه‌كه‌ش پێویستت به‌ هاڕاوه‌ی كاكاو و كرێم ده‌بێت و به‌ باشی تێكه‌ڵیان ده‌كه‌یت، له‌سه‌ر ئاگرێكێكی هێواش گه‌رمی ده‌كه‌یت.

-دوای ساردبوونه‌وه‌ی كرێمه‌كه‌ و ده‌رهێنانی كێكه‌ برژاوه‌كه‌ له‌ فڕن، قاڵبه‌ كێكه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نێیت و كرێمه‌كه‌ی ده‌كه‌یت به‌سه‌ریاندا.


PUKmedia و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
س/ سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket