riklam

پەرلەمان یاسای خانەنشینی هەمواردەكاتەوە

عیراق 05:33 PM - 2019-01-07
.

.

پەرلەمانی عیراق یاسای خزمەتی خانەنشینی سەربازی و هێزەكانی ناوخۆ هەموار دەكاتەوەو گفتوگۆكانیشی لەسەر بودجە بەردەوامدەبێت. 

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: پەرلەمان لەكۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەی پێشنیاركراوی هەمواركردنەوەی یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی بۆ هێزەكانی ئاسیشی ناوخۆ ژمارە 3ی ساڵی 2010 دەكرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەی پێشنیاركراو بۆ هەمواری یاسای ژمارەی 18ی ساڵی 2011ی خزمەت و خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت.

ئەوەشی رونكردۆتەوە كە لەكۆبوونەوەكەدا، پەرلەمان بەردەوام دەبێت لەسەر گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی عیراق.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket