riklam

رۆنگ ساید

بابەتی گۆڕاو 04:01 PM - 2019-01-07
.

.

رۆنگ ساید
دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا

× بەگم تۆ دەرونناسییت زۆر خوێندووە؟
ـ نەخێر نەوەڵـڵا.
× ئەی چۆن یەكسەر زەلامی قوڕمساغ ئەناسیتەوە؟
ـ جا ئەوە عیلمولنەفسی بۆ چییە؟.. زەلام ئەگەر قوڕمساغ بێت خۆی هاوار ئەكات.
× هاوار ئەكات ئەڵێ‌ چی؟
ـ شت زۆرە بیڵێ‌.. مەسەلەن ئەڵێ‌ هین.. نا .. فێرت ناكەم. خۆت هەڵیبێنی باشترە.
× بۆچی فێرم ناكەی؟.. عاجز مەبە قوربان… تۆش سەیری ئەزانی؟!
ـ من سەیرم یان سەبری خانی ژووری بەدواداچوون؟
× وەڵـڵاهی عەفوو.. راست ئەكەی.. بیری ئەوم نەبوو.. لە ژووری بەدواداچوونە كەچی دوای هیچ ناكەوێ‌.
ـ كوڕە ئەوە بە هەر سورەت… تۆ بینیوتە كە قژی زەرد كردووە؟!
× بەڵێ‌ ئەی چۆن!!.. ماشەڵـڵای لێبێ‌ ئەڵێی شۆستەیە.
ـ یەعنی چی ئەڵێی شۆستەیە؟!
× ئاخر قوربان شۆستە بۆیاخەكەی رەش و زەردە.
ـ ئەی سەبری خان؟
× سەبری خانیش قژی زەردە و برۆی رەشە.
ـ ئەو موقاڕەنەیەم پێ‌ خۆش نییە كەلـلەپووت.. شۆستەی ئێستا كەڵكی نەماوە.. رێك كردویانە بە بەشێك لە دوكانەكە.
× جا ئوستاز گیان بەس نییە وەكو تاران ماتۆڕیشی پیا ناڕوا.
ـ سەروشكڵت خواتەوە.. نموونەت دەست نەكەوت لە تاران باشتر؟!.. باسی مەدرید بكە هی پاریس بكە.
×هەی قوڕ بەسەرم نەكرابێ‌.. چی ئەمگەیەنێتە پاریس و مەدرید قوربان؟
ـ ناگەی؟!!
× نە بەسەری تۆ.. منی داماو ئەگەر بمەوێ‌ لەخەباتەوە بگەمە ئازادی….
ـ یەعنی لە رێگەی خەباتەوە بە ئازادی بگەی؟
× بەڵێ‌ ئەگەر بمەوێ‌ لە خەباتەوە بگەمە ئازادی…
ـ ئێ‌؟؟
× ئەبێ‌ رۆنگ ساید بڕۆم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket