كابینه‌ی نۆ؟؟
بیروڕا 01:08 PM - 2019-01-07.
كابینه‌ی نۆ، له‌نێوان حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو دنه‌ی دوو ئیداره‌یی!
نه‌شوان ئه‌حمه‌د
سه‌د رۆژ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر هه‌ڵبژادنی پارله‌مانی كوردستاندا، سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی هه‌موو لایه‌ك بۆ هه‌رچی زووتر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌ڵام هێشتا ئاسۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌رنه‌كه‌وتووه، هێشتا لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌رێم نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان و رێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته وزراییه‌كان. ته‌نها هێنده نه‌بێت كه حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ر له دانیشتنی ره‌سمی پارله‌مان كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری كردوه.
به‌ر له پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه، هێزه سیاسییه‌كان هێنده لێك دورن، به‌جۆرێك له دوو گه‌ڕی دانوستانه‌كان شتێكی ئه‌وتۆ به‌دی نه‌كرا كه ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كابینه‌یه زوو له منداڵدانی هاوكێشه‌كان سه‌ر ده‌ردێنێو ده‌ست به خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌وه‌شی به‌دیكرا؛ وه‌فدی دانوستانكاری حزبی براوه، هێنده‌ی وه‌فدێكی راوێژكاری بوو، هێنده وه‌فدێكی بڕیار به‌ده‌ست نه‌بوو.
له‌ناو هێزه‌كانیش، یه‌كگرتوو بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی داوه‌و بگره ده‌ڵێت پێشوازی له هیچ وه‌فدێكیش ناكه‌ین كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانمان بكات، چونكه پێی وایه به‌شداری كردنی له كابینه‌ی پێشوو بۆته هۆی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی بۆ ئه‌م خوله ئۆپۆزسیۆن بێت باشه‌ر تا ده‌نگه‌كانی به‌رز بكاته‌وه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی تائێستا خۆی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه كه ئایا به‌شدار ده‌بێت یاخود نا، تا ئێستاش لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌یه‌كی نه‌داوه كه خواستی به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵی هه‌یه یان نا، چونكه ئه‌و حزبه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆتایی ته‌مه‌نی كابینه‌ی پێشوو، كشانه‌وه‌ی خۆی له حكومه‌ت راگه‌یاند.
پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان زۆر نزیكه، به‌ڵام لێدوانی دژ به‌یه‌ك هه‌یه، گاهێك ده‌ڵێن زۆرتر نزیك بونه‌ته‌وه‌و جیاوازیان نه‌ماوه بۆیه به‌شداری كردنی گۆڕان حه‌تمی یه، گاهێكیش گۆڕان ده‌ڵێت هێشتا بریاری یه‌كیكه‌ره‌وه‌مان نه‌داوه.
پارتی‌و یه‌كێتی
پارتی‌و یه‌كێتی له سه‌ره‌تای ئه‌زمونی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێكه‌وه پێكهێنه‌ری حكومه‌ت بون، ئیدی به هاوسه‌نگ یان لاسه‌نگ بوبێت، به‌ڵام له دۆخی ئێستادا ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌كی یه‌ی باشور به راده‌یه‌كی زۆر لێك دورن‌و ره‌فتارو موزایه‌ده‌و گوفتاری هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له هه‌ردوو حزب بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه متمانه له نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا نه‌مێنێت.
یه‌كێتی له كابینه‌ی نۆ، داوای ففتی به ففتی ناكات، به‌ڵكو به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامانی وه‌فدی یه‌كێتی، ده‌یه‌وێت حكومه‌تێكی به‌هێز له باشور دابمه‌زرێت كه قه‌ره‌بووی چوار ساڵی پڕ له قه‌یران و نه‌هامه‌تی بۆ هاووڵاتیان بكاته‌وه. ده‌یه‌وێت ئه‌م حكومه‌ته ته‌واوكاری كاره‌كانی كابینه‌ی پێشوو بێت له‌و چاكسازییانه‌ی كردی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش داوای هاوبه‌شی ه راسته‌قینه ده‌كات. چونكه ئه‌ركی كابینه‌ی نوێ له ئه‌ركی كابینه‌ی پێش خۆی ئاسانتر نابێت، ده‌بێت حكومه‌تێك بێت سه‌رتاسه‌ری. جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك كار‌و پرۆژه له كابینه‌ی پێشوو ده‌ستی پێكراوه‌و تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت نه‌خشی سه‌ره‌كیان تیا هه‌بوه‌و یه‌كێتی ده‌یه‌وێ له كابینه‌ی نوێ به‌رهه‌م ئه‌و پرۆژانه بچنێته‌وه.
بۆیه، ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌م كابینه‌یه، كابیبه‌ی كوردستانی به‌هێزو خزمه‌ت بێت، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێم یه‌كێتی و پارتی، تێیدا شه‌ریكی راسته‌قینه بن، چونكه ناكرێت هێزێك خۆی پێ براوه بێت و وه‌ك حاكمی ره‌ها بڕیار بدات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی تا دێگه‌ڵه بڕ نه‌كات، ده‌بێت جارێكی تر ئه‌و هه‌سته دروست بكه‌نه‌وه، جیاوازی نه‌بێت له‌سه‌ر هیچ ئاستێك.
هه‌روا، ده‌بێت له ئێستاوه كاری سه‌ره‌كی ئه‌م حكومه‌ته، كاڵ كردنه‌وه‌ی سنور‌و هه‌ڵگرتنی بازگه‌كان بێت و حكومه‌تی یاسا سه‌روه‌ر بێت، نه‌ك حكومه‌تی فه‌وزه‌ویی و رێخۆشكه‌ر بۆ بازرگانه‌كان، ئه‌وانه‌ی دنه‌ی دوو ئیداره‌یی لێ ده‌ده‌ن و خۆیان له هه‌موو شت و یاساش پێ گه‌وره‌تره
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18