riklam

چۆنێتی دروستكردنی هه‌ویر به‌ 10 ده‌قیقه‌

هەمەرەنگ 09:39 AM - 2019-01-07
.

.

كه‌من ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ویرێكی گونجاوی لێ دروست ده‌كرێت، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چۆنێتی دروستكردنی هه‌ویر ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌دا:

پێداویستییه‌كان:
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ شه‌كر
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ خه‌میره‌ی فه‌وری
-دوو كوپ ئاوی شله‌تێن
-پێنج كوپ ئارد
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ شیر
-نیو كوپ زه‌یتی روه‌كی

چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
-دوو كوپ ئارد له‌گه‌ڵ ئاو و شه‌كر و شیره‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و به‌ كه‌وچك یان به‌ خه‌ڵاتی كاره‌بایی به‌باشی تێكه‌ڵیده‌كه‌یت.
-بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌ وازی لێده‌هێنیت
-ئه‌و سێ كوپه‌ ئارده‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ تێكه‌ڵی گیراوه‌كه‌ی ده‌كه‌یت تا هه‌ویره‌ێكی گونجاوت ده‌ستده‌كه‌وێت
-دوای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بێگومان هه‌ویره‌كه‌ پێویستی به‌ شێلان ده‌بێت بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ئامێری شێلان  یاخود به‌و ده‌ست بیشێلیت.
ئێستا هه‌ویره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و ده‌توانیت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ته‌وێت به‌كاری بهێنیت.

PUKmedia و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
س/ سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket