riklam

به‌ ره‌نگیا دیار بوو

بابەتی گۆڕاو 04:11 PM - 2019-01-06
.

.

به‌ ره‌نگیا دیار بوو
وه‌ك چۆن بیلاته‌شبى هه‌موو ناوچه‌یه‌ك گۆرانى و هه‌ڵپه‌ڕكێى تایبه‌ت به‌ خۆى هه‌یه‌، هه‌ر به‌و قیاسه‌ش كولـلى دائیره‌ و ده‌زگایه‌ك حیوارى خۆى هه‌یه‌. مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر جه‌ناب عالى سه‌عاتێك له‌ هه‌ر خه‌سته‌خانه‌یه‌ك بمێنێته‌وه‌ ده‌یان جار گوێت له‌م رسته‌ ئاڵتوونییانه‌ ده‌بێت:
× سكچوون و رشانه‌وه‌ ئه‌ولایه‌ حاجى گیان.
× كاكه‌ ره‌حمه‌ت له‌ باوكت موغه‌زیى نه‌خۆشه‌كه‌مان ده‌مێكه‌ ته‌واو بووه‌.
× نه‌خێر ئه‌و فه‌حسه‌ لێره‌ ناكرێ بچۆ بۆ ئۆرزدى.
× نه‌ختێ هێواش به‌ ساقه‌تان بم نه‌خۆشه‌كه‌مان ئێستا خه‌وى لێ كه‌وت.
× سه‌یاره‌ى ره‌شى ره‌قه‌م دیاله‌ هى كێ یه‌؟ رێگه‌ى گرتووه‌.
× ئه‌م مانگه‌ش دیسان مه‌عاشه‌كه‌مان هه‌مووى پێنجیى دڕاو بوو.
× ئه‌له‌و.. بڵێم چى دایه‌ خه‌تاى من نى یه‌. دكتۆره‌كه‌ هێشتا نه‌هاتووه‌.
× خاڵه‌ گیان خێرت ئه‌گات بنێشتێكم لێ بكڕه‌.
× یه‌ڵـڵه‌ مواجه‌هه‌ ته‌واو.. بێجگه‌ له‌ نه‌خۆش كه‌سى تیا نه‌مێنێ.
×مه‌ترسه‌ به‌قوربان، خۆ یه‌كسه‌ر عه‌مه‌لیاتت ناكه‌ن.
× نا.. دكتۆر نى یه‌. ته‌له‌به‌ى مه‌عهه‌ده‌ ده‌وره‌یان هه‌یه‌.
× ئه‌مشه‌و رێزان نى یه‌، خه‌فاره‌ته‌كه‌ى گۆڕیوه‌ته‌وه‌.
× بۆ خوا پێتان ئه‌ڵێم بیبه‌ن بۆلاى رزگارى جه‌ڕاح.
× مرد؟؟؟؟!!!... وه‌ڵـڵاهى به‌سه‌زمانه‌ هه‌ر به‌ ره‌نگیا دیاربوو.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket