riklam

ئه‌پڵ شكست ده‌هێنێت

هەمەرەنگ 01:19 PM - 2019-01-06
.

.

كۆمپانیای له‌ جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنێكی شكستی هێنا و نه‌یتوانی له‌ واده‌ی خۆیدا قاعیده‌ی شه‌حنی وایه‌رلێس به‌رهه‌مبهێنێت.

كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ر كاتێك به‌رهه‌مهێكی نوێی ئاشكرا كردبێت، دوای ماوه‌یه‌كی دیاری كراو به‌رهه‌مه‌كه‌ی خستۆته‌ به‌ر ده‌ستی به‌كاربه‌رانی، ئه‌م یاسایه‌ له‌ مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ و ئامێره‌كانی ماك پرۆ و چه‌ند ئامێرێكی تر جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام وا دیاره‌ ئه‌م ریسایه‌ی ئه‌پڵ به‌سه‌ر قاعیده‌ی شه‌حنی بێ كێبڵ (وایه‌رلس)ی Air Powerدا جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ ساڵی 2017دا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی 2018دا شه‌حنی(Air Power) ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی به‌كاربه‌ران،به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌و كاره‌ نه‌هاته‌دی.

هه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره‌ ماڵپه‌ری (Phonearena)ی هندی بڵاوی  كرده‌وه‌، كه‌ كۆمپانیاكه‌ ئاماده‌ نییه‌ هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بدات، ئه‌مه‌ش پرسیاری لای به‌كاربه‌ران دروست كردووه‌، كه‌ ئایا به‌رهه‌مهێنانی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌، یان دوا ده‌كه‌وێت بۆ كاتێكی تر.

PUKmedia   و/گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: ڤۆڵت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket