كچه‌كه‌ی ترامپ وێنه‌ی خۆشه‌ویسته عه‌ره‌به‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه
هەمەرەنگ 12:46 PM - 2019-01-06.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له یونان چاوی پێكه‌وت، تیفانی ترامپ كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی خۆی میكڵ پۆڵس-ی بڵاوكرده‌وه كه له كۆشكی سپی وێنه‌یان گرتووه و پێده‌چێت له داهاتوودا هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
تیڤانی كه كچه بچووكی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه، وێنه‌ی خۆی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ژوورێكی ره‌نگ سووری كۆشكی سپی گرتووه، كه ژووره‌كه یه‌كێكه له‌و هۆڵانه‌ی تایبه‌ت نییه به مانه‌وه‌ی خێزانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
نازانرێت پۆڵس كه‌ی سه‌ردانی كۆشكی سپی كردووه، ئایا چاوی به سه‌رۆك كه‌وتووه یان نا، به‌ڵام تیفانی هه‌ر به‌و پۆشاكه‌وه كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌له 13-12-2018 وێنه‌یه‌كی تری بڵاوكردبووه‌وه.
تیڤانی بۆ یه‌كه‌م جار پۆڵسی له‌نادیه‌كی شه‌وانه‌ی كه‌نداوی (میكۆنۆس)ی یۆنان بینیوه، كه خاوه‌نداریه‌كه‌ی بۆ ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (لیندسی لۆهان) ده‌گه‌رێته‌وه.
له‌باره‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، رۆژنامه‌ی (نیویۆرك پۆست) بڵاوی كرده‌وه، كه پۆڵس له شاری لاگۆسی نایجریا گه‌وره بووه، كه كوڕی (مسعد پۆڵس)ی ملیاردێری لوبنانیه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه مسعد له نایجریا كۆمپانیای له بواری ئۆتۆمبێل و كڕینی پارچه و بیناسازی هه‌یه، سامانه‌كه‌شی به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
تیڤانی پێش ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بانگهێشتی كۆشكی سپی بكات، له جه‌ژنی سوپاسدا پۆڵسی به خێزانه‌كه‌ی ناساندووه.
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تیڤانی له خوێندنگایه‌كی نموونه‌یی خۆێندویه‌تی دواتریش بۆ ته‌واوكردنی خوێندن چۆته شاری له‌نده‌ن.
تیڤانی له(مارلا مابلز) هاوسه‌ری دووه‌می ترامپ له دایك بووه ،كه دوای جیابوونه‌وه‌ی ترامپ و مابلز رایگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا بژیت ده‌چێته ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ئێستا خوێندكاری كۆلێژی یاسایه له زانكۆی جۆرج تاون، هه‌روه‌ها له مه‌راسیمه ڕه‌سمیه‌كاندا له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ده‌رناكه‌وێت.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26