riklam

گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێستی ده‌ست

هەمەرەنگ 11:53 AM - 2019-01-06
.

.

وشك بوونه‌وه‌ی پێستی ده‌ست یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌كان لای خانمان، به‌تایبه‌ت له‌و بۆنه‌ و ئاهه‌نگانه‌دا كه‌ خۆیان بۆ ئاماده‌ نه‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به‌ شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌، هه‌نگوین یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ سرووشتییه‌ زۆر باشه‌كان بۆ شێداركردنه‌وه‌ و پێدانی خۆراكی پێویست بۆ پێست، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌وری سوود به‌خش و پڕۆتین كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ پێستی وشك.

-ماسكی هه‌نگوین و لیمۆ:
كه‌وچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین

لیمۆ و هه‌نگوینه‌كه‌ به‌ باشی تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی ده‌ستت بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه‌ پێوه‌ی ده‌هێڵته‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆیت.

3.jpg

-ماسكی هه‌نگوین و گلیسرین و ئاوی گوڵ:
كه‌وچكێكی بچوك گلیسرین
كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ ئاوی گوڵ
پێكهاته‌كان به‌ باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ ده‌سته‌كانت و ده‌ستكێشێكی نایلۆن له‌ ده‌ست ده‌كه‌یت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك ده‌یهێڵیته‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێت ده‌یشۆیت.

 

-ماسكی هه‌نگوین و زه‌یتی زه‌یتون:
كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین
كه‌وچكێكی بچوك زه‌یتی زه‌یتون
3 كه‌وچكی گه‌وره‌ شیر
سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێكه‌ڵبكه‌و ماوه‌ی 15 -20 ده‌قیقه‌ به‌ ده‌ستته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆ.

PUKmedia و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
س/ سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket