riklam

به‌ باینجانی برژاو كێشت دابه‌زێنه‌

هەمەرەنگ 09:42 AM - 2019-01-06
.

.

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن كێشیان دابه‌زێنن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین رێگه‌ ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام زۆرینه‌یان نازانن كه‌ باینجانی برژاو رێگایه‌كی باش و گونجاوه‌ بۆ دابه‌زینی كێش، چونكه‌ چه‌ندین ریشاڵی به‌سودی تێدایه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری، هه‌روه‌ها ئه‌و ریشاڵیانه‌ چه‌ندین ماده‌ی سودبه‌خش بۆ جه‌سته‌ راده‌كێشن.

باینجان ماده‌ی به‌كتینی تێدایه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی رزگاربوون له‌ چه‌ندین چه‌وری ناو جه‌سته‌، هاوكات ده‌شبێته‌ هۆی رزگاربوونی جه‌سته‌ له‌ ئاو و  خوێی زیاده‌ له‌ جه‌سته‌دا.

بۆ ئاماده‌كردنی پێویستت به‌ باینجان  و ته‌ماته‌ و بیبه‌ری سه‌وز و كه‌وچكێك رۆن و سیر هه‌یه‌، باینجانه‌كه‌ بكه‌ره‌ فرنه‌وه‌ تا ده‌برژێت، پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆی پێدا بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی نه‌گۆڕێت، دواتر كه‌مێك خوێ و زه‌یتی زه‌یتونی پێدا بكه‌، دواتریش كه‌ره‌سته‌كانی تری تێكه‌ڵ بكه‌، به‌مه‌ش ئاماده‌ی ده‌كه‌یت بۆ خواردن.

PUKmedia  و/ گۆران قادر

سه‌رچاوه‌:اخبار الان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket