نه‌یارانی كورد به‌پرۆژه كار له‌سه‌ر كورد ده‌كه‌ن
تاراوگە 12:04 PM - 2019-01-05.
پاش نیوه‌ڕۆی 2ی كانوونی دووه‌می 2019له‌ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئه‌ڵمان له‌شاری نۆرنبێرگ به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌میوانان مێزگردێك بۆ نوسه‌رو ڕووناكبیر هه‌ورامان عه‌لی سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری نه‌خشه‌ی سیاسی تازه‌ی ناوچه‌كه‌و ئاینده‌ی كورد ڕێكخرا.
هه‌ورامان عه‌لی بارگاوی به‌مێژووی كۆن ونوێ ئاماژه‌ی به‌گۆڕانكاریه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به‌تایبه‌تی دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر سایكس پیكۆدا،له‌و مێزگرده‌دا باسی له‌ده‌وڵه‌ته شكستخواردوه‌كانی ناوچه‌كه‌و داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه كرد كه‌له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وه‌ڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می نوێی جیهاندا ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زهه‌بی دایڕژنه‌وه.
به‌هاری عه‌ره‌بیشی به‌ده‌ستپێكی دیارده‌كانی ئه‌و گۆڕانكاری و هه‌نگاوانه ناوزه‌د كرد‌و به‌به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه ناویبرد. هه‌ورامان عه‌لی سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی سوریا وتی: ئه‌وشه‌ڕه شه‌ڕی ڕوسیا‌و ئه‌مریكاو سعودیه‌و قه‌ته‌رو ئێرانه نه‌ك شه‌ڕی خه‌ڵكی سوریا وتیشی: به‌داخه‌وه ناوچه‌كه‌ی ئێمه بۆته مه‌یدانی ساغكردنه‌وه‌ی ململانێكان و كه‌چی قازانج و ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ك بۆ ئێمه نیه به‌ڵكو به‌زیان بۆ ئێمه كه‌وتۆته‌وه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا هه‌ورامان عه‌لی وتی: له‌سه‌د ساڵی ڕابردودا هیچ رێگه‌یه‌كی سیاسی نه‌ماوه كورد نه‌یگرتبێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ولاتانه‌دا كه‌كوردی به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه بژی و پارێزراوبێ به‌هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه كورد ویستویه‌تی به‌شوناسی خۆیه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ولاتانه‌دا بمێنێته‌وه كه‌چی ئێستاشی پێوه‌بێت هیچ هێزێك ئێمه‌ی قبوڵ نه‌بووه به‌ڵكو به‌هه‌موو هێزێكیان ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان كرابێ هه‌وڵی لاوازكردن و له‌ناوبردنی خه‌ونه‌كانیان داوین. هه‌ورامان عه‌لی باسی له‌وه‌كرد له ئێستادا دوای گۆڕانكاریه‌كان و كوڵانی قه‌یرانه‌كان له‌سه‌رده‌می دروستبوونی پردی په‌ڕینه‌وه‌و گۆڕانكاریه‌كاندا ده‌بێ كوردیش به‌شیك بێت له‌و پرۆژه جیهانیه..!نه‌یارانی كورد‌و دۆسته‌كانیان له‌هه‌موو پرۆژه‌كانیداندا هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كورد بچوك بكه‌نه‌وه نمونه‌ی به‌ده‌ستوری نوێی عێراق هێنایه‌وه وتی ئه‌و ده‌ستوره‌ش عه‌قڵیه‌تی مه‌زهه‌بی زاڵ بوو به‌سه‌ریا كه به‌هه‌ردولایان له‌سه‌ر كورد‌و مافه‌كانی یه‌ك ده‌نگ بوون له‌و ڕوانگه‌یه‌وه باسی له ماده‌ی 140ی ده‌ستووركردو وتی ئه‌و ماده‌یه ده‌توانرا له‌ماوه‌ی 3مانگدا جێبه‌جێبكرێ به‌لام نایانه‌وێ بیكه‌ن له‌كاتێكدا كه كێشه‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی شه‌ڕی ڕزگاری بووه له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ندیداو جێبه‌جێ نه‌كردنیشی شه‌رعیه‌ته به بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می ته‌عریبی به‌عس بۆیه ئێمه ناتوانین هیچ ئاینده‌یه‌كمان هه‌بێ بی جیابونه‌وه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ جیابینه‌وه‌و بیانوو ده‌گرین به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نایانه‌وێ مافه‌كانمان بسه‌لمینن و له‌ولاتیكدا له‌گه‌ڵیان بژین.
له‌به‌شێكی تری مێزگرده‌كه‌دا هه‌ورامان عه‌لی وتی: من پێم وانیه مه‌رج بێت هه‌روا به‌ئاسانی پرۆژه‌ی ئاینده‌ی ناوچه‌كه ڕابگه‌یه‌ندرێت به‌ڵام ڕۆشنبیرانی ئێمه سیاسه‌تمه‌داران خه‌ڵكانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا ده‌توانن به‌كۆده‌نگی و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بری خۆ خه‌ریك كردن به‌شكاندی یه‌كتره‌وه ببنه به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه‌و خۆمان ئاماده‌كه‌ین بۆهه‌ر ئه‌گه‌رێك.
وتیشی به‌داخه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌توانرا به‌لای كه‌مه‌وه دوو نه‌وه‌ی پێگه‌یشتوو بۆ ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له ئاماده‌بكرایه كه نه‌كرا، هه‌ورامان عه‌لی وتی: له‌پێش ڕاپه‌ڕینه‌وه ئێمه به‌شیك بووین له پرۆژه‌ی شه‌هید بوون له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئاینده‌ی باشترداو كێبركێمان له‌سه‌ر په‌تی سێداره ده‌كرد كه‌چی كاره‌ساتی ئێسته ئه‌وه‌یه گه‌نجی ئه‌مڕۆ له‌ولاته‌كه‌ی خۆی ڕاده‌كات خوێنمان ڕشت هه‌لومه‌رجێكمان خوڵقاند به‌ڵام هه‌موو شتێك ناشیرین كرا.
له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنایه‌وه كه‌چۆن خه‌ونه‌كانیان دوای هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه هێنایه‌دی نمونه‌ی له‌سه‌ر یابان هێنایه‌وه‌و وتی هه‌موو ئه‌وانه ناكاته ئه‌وه‌ی كۆڵ بده‌ین و ده‌بێ خه‌ونه‌كانمان به‌رده‌وام بێت و به‌زیندوێتی ڕایگرین. له‌و سۆنگه‌یه‌وه كۆڕگێڕ وتی ده‌بێ پرۆژه‌مان هه‌بێت پێشی وابوو ئه‌وه‌ی ئێسته له‌سوریاو عێراق ڕوئه‌دات به‌دڵنیایه‌وه له‌توركیاو ئێرانیش ڕوئه‌دات چونكه گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی سیاسی به‌بێ لاوازكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نایه‌ته‌دی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری مێزگرده‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد دوژمنانی كورد به‌پرۆژه كار له‌سه‌ر ناته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورد ده‌كه‌ن و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان كردۆته ئاراسته‌ی چه‌واشه‌كاری و كاركردن له‌سه‌ر شكاندی كورد‌و سڕینه‌وه‌ی مێژوو هه‌ریه‌كێك له‌داگیركه‌رانی كوردستان به‌سه‌دان سایته‌و په‌یجی سێبه‌ری بۆ شكاندنی كورد دروستكردوه‌و خه‌لكانیان داناوه به‌ناوی ئه‌م لایه‌نی كوردیه‌وه لایه‌نێكی تری كوردی ده‌شكێنرێ و له‌به‌رامبه‌ردا كاردانه‌وه‌كان حاڵه‌تێك دروست ده‌كات كه‌دواتر ده‌بێته قوڵكردنه‌وه‌ی برینه‌كانی ناته‌بایی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ئاستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌دابین كه‌ده‌زگا هه‌واڵگریه نه‌یاره‌كانمان دایان ڕشتووه.هه‌ورامان عه‌لی سه‌باره‌ت به‌ویژدانی كوردانه وتی هیچ گومانم نیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نائیداری و ناشیرینه، به‌ڵام دژایه‌تی سیاسه‌تی چه‌وت شتێكه‌و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات شتێكی تره‌و جیاوازه له‌یه‌كتری بۆ نمونه من دژی زۆرینه‌م له‌په‌رله‌مان به‌ڵا دژی په‌رله‌مان نیم من دژی هه‌ندێك سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتیم، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا له‌به‌رده‌م نه‌یاره‌كانماندا بچم بیان شكێنم هه‌ورامان له‌م سۆنگه‌یه وتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی ڕیفراندۆمیان كرد ده‌بێ داركاری بكرێن. بۆیه ئه‌مشتانه خزمه‌تمان ناكات و بگره ده‌بێ یه‌كگرتوبین له‌كاتێكدا كه عێراق و توركیا پرۆژه‌یان له‌دژی ئێمه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی باشور هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. سه‌باره‌ت به‌یه‌كگرتوویی و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش هه‌ورامان عه‌لی وتی هه‌ر حزیێك تاك لایه‌نه بچێته به‌غدا خیانه‌ت ده‌كات چونكه پێگه‌ی كورد لاوازده‌كات وتیشی: من شێوازی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی بارزانیم له‌به‌ره به‌ڵام كاتێك من ڕیفراندۆم ناكه‌م و ئه‌و ده‌چێت ده‌یكات ناكرێ ڕیفراندۆم ڕه‌تكه‌مه‌وه چونكه ڕیفراندۆم به‌چاوپۆشین له‌نه‌گونجانی كات و ئه‌وانه‌ی پێیانكرد كه‌من پێم وایه پیی كرا به‌ڵام داوای میلله‌تیكه هه‌ورامان له‌م سۆنگه‌یه دوپاتیكرده‌وه هه‌موو هێزه‌كانی عێراق وڵاتانی ناوچه‌كه پرۆژه‌یان هه‌یه كه‌چی به‌داخه‌وه كورد پرۆژه‌ی نیه ئێمه‌ش ده‌بێ پرۆژه‌ی سیاسی وئابوریمان هه‌بێت و به‌رهه‌می خۆماڵی زیادكه‌ین و چیتر ڕێگه نه‌ده‌ین ته‌نانه‌ت نان و بازاڕیشمان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ره‌وه لێ زه‌وت بكرێت.
كورد بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر نه‌بێته قوربانی سیسته‌می جیهانی كه‌ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی كردوه ده‌بێ خۆشی پرۆژه‌ی هه‌بێت پێویسته خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت وله‌كاری دبلۆماسی و زمانی سه‌رده‌م به‌ئاگابێت و كاری له‌سه‌ر بكات ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌یه‌كگرتویی و لێبورده‌یی و یه‌ك ده‌نگی ده‌بێت..هه‌ورامان عه‌لی به‌سه‌ركه‌وتووی په‌یامێكی كوردانه‌ی له‌ڕوانگه‌ی خه‌می نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كگرتوویی و پرۆژه‌ی نیشتمانیه‌وه گه‌یاندو مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌شداربوان بوو.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م كۆڕانه‌دا ده‌كرێ رێگه نه‌درێ ئاستی گفتوگۆكان دابه‌زێ بۆ قسه‌ی بازاڕی و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌بری ئه‌وه ده‌بێ رێزگرتن له‌بیرو بۆچون بكرێته بنه‌مای كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی ئاوه‌ڵا بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و چالاكیانه نه‌ك چه‌واشه‌كاری و دابه‌زین بۆ ئاستێكی نزم.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26