riklam

پۆلیس: ژنێك بەهۆی تەقینی چەرخەوە 60%ی سوتا

ژنان‌ 09:50 AM - 2019-01-05
.

.

لەسنوری ئیدارەی راپەڕین ژنێك بەشێكی زۆری جەستەی سوتا، پۆلیسیش دەڵێت: روداوەكە بەهۆی گۆڕگرتنی دەبەی نەوتەوە رویداوەو ژنەكە سكاڵای لەسەر كەس تۆمارنەكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia رایگەیاند: لەگەڕەكی پێنجی ئازاری ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای رانیە ژنێكی تەمەن 30 ساڵان بەناوی (س.خ) لەكاتی داگیرساندنی سۆبای نەوتدا چەرخەكەی لە دەست تەقیوەو بوەتە هۆی گڕگرتنی دەبە نەوتەكەو بەوهۆیەوە سوتاوە.

رونیشكردۆتەوە:بەگوێرەی راپۆرتی پزیشكی رێژەی سوتانەكەی لە 60% بووەو دوای وەرگرتنی وتەكانی لەبەردەم پۆلیس لە نەخۆشخانەی گشتی رانیە سكاڵای لە دژی هیچ كەس نیەو بەوتەی خۆی ِوداوەكە بەڕێكەوت بووە.

پۆلیس دەشڵێت: لەبەر سەختی برینەكەی، ژنەكە بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی رەوانەكراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە رێكخراوەو لەسەر روداوەكەش كەس دەستگیر نەكراوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket