riklam

ڤۆڵكس ڤاگن Passatی نوێ ده‌رده‌كات

هەمەرەنگ 09:32 PM - 2019-01-04
.

.

كۆمپانیای ڤۆڵكس ڤاگن ده‌ستكردن به‌ به‌رهه‌مهێنانی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ جۆری پاسات ئاشكرا كرد.

ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی سه‌رده‌میانه‌ دروست كراوه‌، كه‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی به‌ عه‌ته‌رێكی بریقه‌داری له‌ جۆری كرۆم دانراوه‌، هه‌روه‌ها كامێرا له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ و پشته‌وه‌ و ئاوێنه‌كانی جیّگیر كراوه‌و لایته‌كانیشی له‌ جۆری لیدن.

ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ فراوانه‌ و جێگه‌ی پێنج سه‌رنشین ده‌بێته‌وه‌، كوشنه‌كانیشی به‌ چه‌رم داپۆشراون، هاوكات داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌ دوو شاشه‌ی بۆ دانراوه‌، كه‌ هه‌ردووكیان به‌ ده‌ستلێدان (له‌مس) كار ده‌كات، هاوكات نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای مه‌ڵتیمیدیای بۆ دانراوه‌.

ئۆتۆمبێلی پاساتی نوێ  قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی دوو لیتره‌ و توانای 180 ئه‌سپی هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی 4 چركه‌دا ده‌توانێت له‌ 0 كیلۆ مه‌تره‌وه‌ بگاته‌ 100 كیلۆمه‌تر سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی كه‌ گێڕ‌ ئۆتۆماتیكه‌ و 8 گێڕ‌ی هه‌یه‌.

PUKmedia  و/گۆران قادر

سه‌رچاوه‌/RT

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket