riklam

نۆكیا نوێترین جۆری مۆبایل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

هەمەرەنگ 08:06 PM - 2019-01-04
.

.

كۆمپانیای نۆكیا نوێترین مۆبایلی خۆی لە ساڵی 2019دا دەردەكات كە خاوەنی پێنج كامێرا و خوێندنەوەی پەنجە مۆر  شەحنی وایەرلێس و چەندین تایبەتمەندی تری سەردەمە.

ئیڤان پڵاس و مای سمارت پڵاس وێنە و ڤیدیۆی نوێترنی مۆبایلی نۆكیای( ئەندرۆید وەن)یان بڵاوكردەوە كە ناوی ( نۆكیا 9 پیور ڤیو)ە.

ئەوەی لە گرتە و وێنەكاندا دەردەكەوێت، ئەوەیە كە ئەم مۆبایلە خاوەنی پێنج كامێرای پشتەوەیە كە لە شێوەی تۆڕی جاڵجاڵۆكەدا دروست كراون، هەروەها لە بەشی خوارەوەی شاشەكەی شوێنی خوێندنەوەی پەنجە مۆر هەیە.

هەروەها چەندین زانیاریش لەسەر مۆبایلەكە ئاشكرا كراوە، لەوانە لەبری پرۆسێسەری 855 نوێ بە پرۆسێسەری 845ی كۆن كاردەكات، هەروەها پێشبینی دەكرێت كە ڕامەكەی شەش گێگابایت ببێت و میمۆریەكەشی 128گێگابێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی بە شەحنی بێ كیبَل ( وایەرلێس) بارگاوی دەكرێتەوە.

سەبارەت بە قەبارە و رشوونی شاشە، ئەوا مۆبایلی نۆكیا 9 پیور ڤیو قەبارەی شاشەكەی شەش ئینجە، بە روونی 2K لەگەڵ بوونی تەكنەلۆژیای دینامیكی بەرزی (HDR10).

سەبارەت بە چۆنیەتی كاركردنی ئەو پێنج كامێرایە، ئەوا بە شێوەیەك وێنە دەگرن كە لەو وێنانە فراوانتر و ڕوونترە كە مۆبایلەكانی ئێستا وێنەی پێدەگرن،هەروەها دە هێندە لە وێنەكانی ئێستا روونتر دەبێت، ئەمەش تایبەتمەندیەكی ناوازەی پێدەبەخشێت لەو شوێنانەی كە ڕووناكیەكی كەمی هەیە، بۆیە پێدەچێت ئەم مۆبایلە بۆ ئەو كەسانە دروست كرابێت كە حەز بە چركاندنی وێنەی جوان دەكەن و دەیانەوێـت بە نرخێكی هەرزان ئامێرێكی وێنەگرتنی نایابیان دەست بكەوێت.

لە كۆتاییدا ماڵپەری ئینگادج ئاشكرای كردووە، كە نۆكیا نیازی وایە لە كۆنگرەی ئەلیكترۆنی بەكارهێنراو (CAS) مۆبایلەكە بە ڕەسمی ڕابگەیەنێت كە ئەم مانگە لە شاری لاس فیگاس دەبەسترێت، یان لە كۆنگرەی مۆبایلی جیهانی (mwc) كە مانگی داهاتوو لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دەبەسترێت بەرهەمهێنانی ڕابگەیەنێت.

PUKmedia  گۆران قادر
سەرچاوە: الجزیرە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket