riklam

سه‌ری ساڵی كاوه‌ حسێن..یه‌كه‌م دیاری 2019

ئەدەب وهونەر 01:20 PM - 2019-01-04
.

.

شاعیری ناسراوی كورد كاوه‌ حسێن یه‌كه‌م به‌رهه‌می ڤیدیۆ كلیپی شيعری خۆی ده‌كاته‌ دیاری ساڵی نوێ بۆ گوێگرانی.

سه‌ری ساڵ یه‌كه‌م به‌رهه‌می كلیپ كراوی شاعیر كاوه‌ حسێن_ه‌ و له‌ ساڵی نوێدا پێشكه‌شی هه‌وادارانی ده‌كات، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر ئاواره‌ نه‌بی_یه‌و كاری میكس و ماسترینگ و میلۆدی شادمیر نامۆیه‌ و له‌ ستۆدیۆی نامۆ تۆمار كراوه‌.

كاری سۆلۆی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ جه‌مال شه‌له‌بییان كردویه‌تی و ئیدیتی ئاوات عوسمان و دیكۆر كۆژین عه‌بدوڵڵاو ئه‌حمه‌د عه‌لی .

كاوه‌ حسێن له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند، كه‌ئه‌مه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می كلیپ كراوی منه‌ و كاری نوێشم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نین.

2.jpg

ئه‌و سوپاسی كۆمپانیای ده‌یهۆڵیده‌ی و دایمۆند 3D و ئۆسلۆ فاشیۆن و ته‌یك كۆمپانیا و ره‌یحانه‌ كافێ ده‌كات كه‌ هاوكارییان كردوه‌ له‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
 
كاوه‌ حسێن ماوه‌ی 20 ساڵه‌ شیعر ده‌نوسێت و به‌شێك له‌ شیعره‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورد كراون به‌ گۆرانی و له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان كۆڕی شیعری كردوه‌و سیدیه‌كی ده‌نگی شیعری هه‌یه‌ كه‌له‌ ساڵی 2007 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پڕفرۆشترین به‌رهه‌می ساڵ بوه‌.

لینكی یاریده‌ده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌..............


PUKmedia هاژه‌ باست

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket