riklam

لێخوڕه‌ ده‌شته‌ !

09:18 PM - 2019-01-03
.

.

هه‌ولێریه‌كان قسه‌یه‌كی خۆشیان هه‌یه‌ كاتێك گوێبیستی هه‌واڵێك ئه‌بن و عه‌قڵیان نایگرێ ، به‌ته‌نزه‌وه‌ ئه‌ڵێن " لێخوڕه‌ ده‌شته‌ " . لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگییركردنی كادیره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌چێته‌ ئه‌م قاڵبه‌وه‌ . ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش‌ نه‌بم وابزانم كاكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشه‌كه‌ی هه‌ولێر شه‌هاده‌ی ( دكتۆرا ) شی هه‌یه‌ ، قوڕ به‌سه‌ر هه‌ولێریه‌كان .

به‌پێی هه‌واڵێكی " روداو " تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "چەند رۆژێک پێشتر کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە گەرمیان بە بڕیاری دادگا ئازادکراوە، بەڵام دواتر هێزێکی یەکێتی چوونەتەوە سەر ماڵی گەنجەکە بردوویانە و سۆراغی نییە. تاوەکو کوڕەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم چارەنووسی دیارینەکرێ و ئازادنەکرێت، ئەو کادیرەی یەکێتیش ئازادناکرێتگ. بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کادیرەی یەکێتی لە هەولێر گوتی: "پێمان واباشتربووە ئەو کادیرەی یەکێتی بگرین، بەگشتی ئەو کارەمان پێباش نییە، بەڵام کە ئەوان وادەکەن ئێمەش ناچارین بەو شێوەیە رەفتار بکەین".. ئه‌مه‌ قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارێكه‌ كه‌ ئه‌ڵێن پێنجه‌م ئارامترین شاری جیهانه‌ !!!.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ دژ به‌یاساو ته‌نانه‌ت دابو نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌ ، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا ئه‌كرێ به‌مشێوه‌یه‌ حوكمڕانی هه‌رێم بكرێ ؟. ئایا ئه‌م حاڵه‌ته‌ ناچیته‌ خانه‌ی ئیرهابی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دژ به‌ هاوڵاتیان ؟.

ئه‌مه‌ جارێ بیسملایه‌ هێشتا قوڵوه‌ڵڵا و سوره‌تی یاسینیش ماوه‌ به‌ فاتیحایه‌كه‌وه‌ بۆ گیانی پاكی یه‌كڕیزی نیشتیمانی بخوێنینه‌وه‌. ئه‌مه‌ ده‌ستپێكی حوكمی كابرای سه‌رۆكی ده‌زگا ئاساییشه‌كانی هه‌ولێره‌ كه‌ جارێ سوێندی یاساییبونی به‌سه‌رۆكی حكومه‌تیشی نه‌خواردوه‌ .
غه‌ریب له‌خۆتان هه‌ولێریه‌كان كه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پارتیتان كرده‌ خاوه‌ن 45 كورسی په‌رله‌مان ..

 ده‌ بیخۆن ده‌ی .. نۆشی گیانتان بێت حه‌یاتم.

شێرزاد شێخانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket