riklam

ئاواره‌یی عه‌بادی

01:08 PM - 2019-01-03
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی قۆناغی ئینتقالی د.ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بوو كه‌ وته‌بێژی حزبی ده‌عوه‌ بوو. حزبێك كه‌ بڕیار و ویستی رووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌عسی ئیمزا نه‌كردبوو. ماوه‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌نده‌ نه‌بوو كه‌تنی زۆر بكا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كرد كه‌ كوردی له‌ دۆسێی كه‌ركوك عه‌زێت دا ‌و عیراقیشی خه‌ڵتانی شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری كرد.

دوای ئه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی قۆناغی ده‌ستووری دائیم مالكی بوو، ئه‌ویش له‌ حزبی ده‌عوه‌ بوو، به‌ دوو ده‌وره‌ هه‌شت ساڵ مایه‌وه‌. مالكی فریای زۆر كه‌تن كه‌وت، شه‌ڕی مه‌زهه‌بی گواسته‌وه‌ بۆ بازنه‌یه‌كی ئیقلیمی. سوننه‌ی عیراقی سه‌ربڕی ‌و سوننه‌ی خه‌لیج ‌و ئیقلیمی هاندا كه‌ له‌ تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا ئیرهابی دژی شیعه‌ په‌ره‌پێبده‌ن. له‌ خولی یه‌كه‌مدا حیكایه‌تی عه‌له‌می عیراقی له‌ كورد كرده‌ جه‌نگی مه‌غلوبه‌ تا دژی ره‌وتێكی گۆشه‌گیری نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو كورددا به‌كاریبهێنێت. له‌ خولی دووه‌مدا به‌ بیانووی ململانێ له‌گه‌ڵ به‌شێكی سیاسه‌تی كوردی، ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ی هێنایه‌ نزیك كه‌ركوك. بودجه‌ی بڕی ‌و خۆشی له‌گه‌ڵیا فڕی. له‌ خولی پێشهاتنی داعش به‌ هه‌مان رێگه‌ كه‌ جه‌عفه‌رییان پێ لا برد ‌و ئه‌ویان پێ هێنایه‌جێ، خۆشیان لابرد ‌و عه‌بادییان له‌جێی دانا. عه‌بادیش وه‌ك مالكی هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ده‌عوه‌ بوو.

عه‌بادی جه‌نگی جیهانی دژی داعشی كرده‌ كه‌ره‌سته‌ی سیاسی ‌و خۆی پێكرده‌ فه‌رمانده‌ی (نه‌سر) له‌ موسڵ ‌و كۆی عیراق. له‌ دۆسێی كه‌ركوكیشدا ریفراندۆمی كوردستان ‌و قینی ئیقلیمی له‌ دژی پارێزگای كه‌ركوكی كرده‌ بیانوو تا شاره‌كه‌ بباته‌وه‌ سایه‌ی (حكومه‌تی ته‌كنۆكراتی) خۆی، كه‌ ده‌ركه‌وت وانییه‌. جا وه‌ك چۆن ئه‌و سیاسه‌تی كرد، ئه‌وانی تریش سیاسه‌تیان پێكرد، لایان برد ‌و كابرا ته‌كنۆكراته‌كه‌ی تر، عادل عه‌بدولمه‌هدی، حوكمی شیعه‌ی له‌ ده‌ست حزبی ده‌عوه‌ ده‌رهێنا.

نه‌فره‌تی كه‌ركوك ‌و كورد، عیراقی فیدراڵی ‌و دیموكراسیش، كه‌ شیعه‌ی ده‌عوه‌ زۆر كه‌یفیان پێی نایه‌، بوونه‌ دوعا ‌و نزا ‌و ئاهونزوله‌ و به‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی ته‌كنۆكراتدا بارین. له‌ ماڵی موڵكی حكومه‌ت ده‌ریان كرد. ئێستا ته‌كنوكراتێكی تر له‌جێی ته‌كنۆكراتی ده‌ركرا ‌و حوكم ده‌كات. خاڵی هاوبه‌شی هه‌موویان شیعه‌ بوون، ده‌عوه‌ بوون، ته‌كنۆكرات بوون ‌و كه‌مێكیش قینی شاراوه‌ له‌ كورد له‌ كه‌ركوك تا خانه‌قین.
ئه‌مه‌ چیرۆكی ئاڵوگۆڕی دیموكراسیی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی عیراقی تازه‌یه‌.

نڤیسكار- كوردستانی نوێ

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket