PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هەڵەبجە..وەزیری شەهیدان و پارێزگار دابەشكردنی زەوی تاووتوێ دەكەن


2/1/2019 15:56:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە پارێزگای هەڵەبجە پرسی چارەسەری دابەشكردنی زەوی بەكەسوكاری شەهیدان و خانووی یەك شەهیدەكان و منداڵە ونبوەكان و چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لەگەڵ یەكەكە ئیدارییەكان تاوتووێ كرد.

ئەمڕۆ 2ی كانونی دووەمی 2019، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەفدێكی هاوڕێی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردو لەلایەن ئازاد توفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگارو ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازیان لێكرا.

لەسەرەتای سەردانەكەیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە پارێزگاری هەڵەبجە كردو هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانی خواست.

لە كۆبوونەوەیەكدا پرسی چارەسەری دابەشكردنی زەوی بە كەسوكاری شەهیدان و خانووی یەك شەهیدەكانی هەڵەبجەو پرسی منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجەو چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی كە لەئێستادا دۆسیەكە دراوەتە وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا پرسی یادكردنەوە 31 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە خرایە بەر باس و بیروڕای لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕكراو وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان تەئكیدی لەوەكردەوە كە دەبێت یادێك بێت كە شایستە بەقوربانیدانی هەڵەبجە بێت و بەزوترین كات كار لەسەر پێكهێنانی لیژنەكان و ئامادەكردنی دەرخستە بكەن تا بەزوترین كات رێوشوێنی ئیداری و دارایی بۆ بە ئەنجام بگەیەنرێت.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەگرنگیزانی كە یادەكە دەرچێت لە یادە رۆتینەكان وتار خوێندنەوەو زیاتر تەركیز لەسەر لێكوڵینەوە بكرێت لەبارەی پرسی جینۆسایدی گەلەكەمان و بۆ ئەمەش زانكۆی بەناوەندێكی ئەكادیمی بۆ ئەم پرسە دیاری كردو هیوای خواست بتوانن هاوشێوەی پار ساڵ بەچالاكی ئەكادیمی بەشداری لە یادەكەم بكەن.

هەر لە درێژەی سەردانەكەیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەفدی هاوڕێی بەمەبەستی گوێگردن لە گرفت و كێشەو پێداویستیەكانیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجەی كردو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرو سەرۆكی بەشەكان پێشوازی كرا.

دوای ئەوەی تەئكیدی لە زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و چارەسەركردنی گرفتی پێكەشكردنی خزمەتگوزاری كردەوە، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان گوێی لەگرفت و كێشەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكە گرت و بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدان.

دواتر وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان یەكەی یەكەی بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجەی بەسەر كردەو دەستخۆشی كارەكانی لێكردن و هیوای خواست زیاتر خزمەت بە كەسوكاری شەهیدان ئەو سنورە بكەن.

PUKmedia 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوردستان سپی پۆشی

  • image04
  • وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

  • image04
  • سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • به‌فربارین زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • خۆپیشاندانه‌كان له‌ سودان

  • image04
  • دایكه‌ سوتاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ره‌و لای په‌پوله‌كانی ده‌ڕوات

  • image04
  • تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتنه‌ عیراق


                                           

ئەڵمانیا.. هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەران كەمیكردووە


سایتی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بڵاویكردەوە رێژەی هێرش و پەلاماردانەكان بۆسەر كەمپەكانی پەنابەران لە وڵاتەكەیاندا كەمیكردووە.


  نوێنه‌ری یه‌كێتی و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی ماریا ده‌كه‌ن
  بەوێنە.. لەئەڵمانیا پرسەی ماتەمینی مستەفا ساڵح كەریم بەڕێوەچوو

                                           

مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ ئۆنلاین وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌


بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان و عیراق، شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ی ئۆنلاین بۆ خوێندكارانی زانكۆ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی س...


  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه‌
  وەزیری شەهیدان پرسی ناساندنی جینۆسایدی كوردان دووپاتدەكاتەوە
                                           

ماهیر حەسەن داوای لێبووردن دەكات

هونەرمەندی ناوداری كۆمیدی ماهیر حەسەن بەڵێنی بەردەوامبوون لە كاری هونەری بە جەماوەرەكەی دەدات و هۆكاری دەرنەكەوتنیشی بۆ هەوادارەكانی رووندەكاتەوە،نهێنی رۆڵ بی...


  گەندەڵیی لە عیراقدا
  د.یوسف: پڕۆسەی فێركردن لەسەر بنەمای توانای تاكەكان دابڕێژرێت


کاریکاتێر