riklam

باگردێن

بابەتی گۆڕاو 02:45 PM - 2019-01-02
.

.

باگردێن

ـ فه‌رموو وه‌ره‌ پاروویه‌كم له‌گه‌ڵدا بخۆ.
× نۆشى گیانت بێ یاخوا..زۆر تێرم.
ـ چیتان هه‌بوو نیوه‌ڕۆ؟
× بێ تۆناخۆش قوربان ستێك و پیتزا.
ـ فشه‌ مه‌كه‌ عه‌یبه‌ خۆ ئێره‌ ئینستاگرام نىیه‌... ساوه‌ر بوو یان برنجى سوور؟
× راستت ئه‌وێ برنج و كوله‌كه‌ى ساده‌.
ـ ئاخر بۆیه‌ خۆشم ئه‌وێى كه‌لـله‌پووت، به‌بێ ته‌عزیب و هه‌ڕه‌شه‌ و ئه‌مانه‌ یه‌كسه‌ر ئیعتیراف ئه‌كه‌ى.
× جاران وانه‌بووم به‌گم.. له‌وه‌ته‌ى خوا نسیبى خستوومه‌ته‌ لاى جه‌نابت ئاوا راستگۆ بووم.. ماڵت ئاوا بێ ره‌ببى، له‌ سایه‌ى تۆوه‌ زۆر گۆڕاوم.
ـ نوخشه‌ بێ له‌ فیڕنه‌گوله‌ش.
× ئه‌و به‌گۆڕین چاك نابێ ئوستاز.
ـ چاك نابێ؟!!
× نه‌خێر نه‌وه‌ڵـڵا.. وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌ر ته‌نیا كاشیى ئاوده‌سته‌كه‌ بگۆڕى و گه‌لییه‌كه‌ى هه‌ر گیرا بێ.
ـ ئۆو..! یه‌عنى ئه‌بێ له‌ بنه‌وه‌ هه‌ڵى ته‌كێنى؟
× من واى به‌باش ئه‌زانم.
ـ ئاخر هى ئه‌وه‌یه‌ كۆنه‌ شۆڕشگێڕیت، بڕوات به‌ چاكسازیى نىیه‌.
× به‌گم مه‌حته‌لم مه‌كه‌ خه‌ڵكم له‌سه‌ر وه‌ستاوه‌ ئه‌بێ بڕۆم.
ـ خێر؟!
× كابرایه‌كیان بۆ هه‌ڵداوم ئه‌ڵێن ئه‌و باگردێنى باشى لایه‌.. ئه‌چم بۆ لاى بزانم.......
ـ هێواش هێواش..باگردێن؟!! باگردێنت بۆ چىیه‌؟
× قوربان دوور بێ له‌ رووى حازریى تونێله‌كه‌ دڵۆپه‌ ئه‌كات.. ئه‌بێ سه‌ربانه‌كه‌ى بگێڕین... هى هى هى هى.
ـ ئه‌مه‌ چىیه‌ هه‌زه‌لى؟!
× نوكته‌یه‌كى خۆش نه‌بوو به‌گم؟
ـ نه‌وه‌ڵـڵا ئه‌وه‌ كاره‌ساته‌.
× ده‌ باشه‌ نوكته‌یه‌كى تر.. به‌ ره‌ئى تۆ مۆبایلى كۆڕه‌ك له‌ كوێ شه‌به‌كه‌ى سفره‌؟
ـ ئینجا ئه‌وه‌ هه‌موو كه‌س ئه‌یزانێ.. له‌ پێچه‌كه‌ى ئه‌زمڕا.
× نه‌خێر قوربان.. له‌سه‌ر شاخى كۆڕه‌ك.
ـ چى؟!! كۆڕه‌ك له‌ كۆڕه‌ك وه‌رناگیرێ؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket