ناسنامه‌ی ئه‌ده‌بی
ئەدەب وهونەر 12:07 PM - 2019-01-02.
ناتوانین هه‌رگیز له زمانێك زێتر به كار بهێنین.
"دریدا"
ناتوانین هه‌ر ته‌نها زمانێك به كار بهێنین.
"عه‌بد ئه‌لكه‌بیر ئه‌لخه‌تیبی"
له ژێر تایتڵی پرسیاركردن له تاریكی و سه‌بتایتڵی " له هیچ دنیایه‌كه‌وه ره‌وانه نه‌كراوم" كتێبی ناسنامه‌ی ئه‌ده‌بی (عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا) له بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری "نما" هه‌ولێر 2018 كه‌وته كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه پێكهاتووه له‌و به‌شانه: نیگای هونه‌ر، چاوی شۆڕش، نه‌خشی منداڵی، خه‌یاڵی كتێب، شۆڕشی نوێ، ئه‌ده‌بی به‌رگری، پرسیاركردن له رۆمان و رۆمانی كوردی، نیگای من و هه‌شتاكانی ئه‌ده‌بی كوردی، له خوێندنه‌وه‌وه بۆ خوێندنه‌وه، من و یه‌كێتی نوسه‌ران، من و ئازاد سوبحی وه‌ك شاعیر، گۆڤاری سه‌راب سه‌راب...
له پێشه‌كییه‌كی كورتدا پێناسه‌ی ئه‌و كتێبه به‌و جۆره كراوه:
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌و ده‌قه‌ی به‌رده‌ستتان یاده‌وه‌ری نییه، چونكه گێڕانه‌وه‌ی ژیانی كه‌سی نییه، وه‌ك چه‌مكی یاده‌وه‌ری داوای ده‌كات. ژیاننامه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر راستبێژی وه‌ستا بێت، به‌ڵكو زمانێكی دیكه‌یه به‌رانبه‌ر زمانء له‌گه‌ڵ زماندا! نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه كاری چاره‌سه‌ركردنی یه‌كیه‌تی زمان بكات، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه زمان ده‌یه‌وێت.
به هه‌ر زمانێك كه (من) ده‌خه‌ینه نێو رسته‌وه، یان یادی (من) ده‌كه‌ینه‌وه، یان زمانی (من) ئاشكرا ده‌كه‌ین... راسته‌وخۆ "من بیر ده‌كه‌مه‌وه"ی دیكارت ئاماده‌یی هه‌یه‌و (من) ده‌بێته‌وه سێنته‌ری بیركردنه‌وه. ئه‌و ده‌قه به نیازه (من)ی دیكارتیء (من)ی گرامه‌رو (من)ی ئه‌ده‌بی بخاته سه‌ر خودی خۆی، یان سه‌ر ئێمه... بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه پێیوایه كۆی ئه‌و (من)انه له رووه (سۆسیۆ- رۆشنبیری)یه‌كه‌ی با جیاوازیش بن، هه‌ر هاوشێوه‌ن، چونكه كۆی ئه‌و (من)انه به هه‌مان واقیعء ده‌روونء دیارده‌وه به‌ندن، ئه‌گه‌رچی رێگای زمانیان هه‌مان رێگاش نه‌بێت... به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش دریدا له (ل 44) كتێبی (احادیه الاخر اللغویه) ده‌ڵێت: هه‌ر چۆنێ بێ گه‌ڕان به دوای چییه‌تیمان له نێو زماندا، وه‌ك مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بێكۆتایی سه‌یر ده‌كرێت.
به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم (من) له‌و ده‌قه‌دا بابه‌ت نییه، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته نێو ئه‌زموونی زمانء ئه‌زموونی (سۆسیۆ- رۆشنبیری)یه‌وه، له‌وێوه په‌یوه‌ندی به جه‌وهه‌ری (من) له له‌گه‌ڵ زمانء زمانی ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌به‌ستێت.
(1)
یه‌كێك گوتبووی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وه‌رزه‌كان پانتۆڵێكی كاوبۆی شینء كراسێكی سپی و كڵاشێكی سپی له پێ ده‌كا، هه‌میشه كتێبێكی به ده‌سته‌وه‌یه‌و خه‌یاڵی لێره نییه، ئه‌وه موته‌ڵیبه؟! ده‌زانم سه‌رم له نێو كتێبان ده‌جولێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك (ئه‌رستۆ)ی گه‌وره خوێنه‌ری دنیا نا، خه‌یاڵم به‌دوای گرتنی گه‌رده‌لووله‌وه‌یه، به‌ڵام (ریلكه) نیم! ئه‌وه فیگۆری ژیانی رووتی منه به كه‌مه‌كێك ده‌ستكارییه‌وه، مرۆڤێك كه نه‌یتوانی خۆی بكوژێ، نه‌یتوانی وڵات جێبهێڵێت، مرۆڤێك له ناخه‌وه دژی دامه‌زراوی سیاسیء پیرۆزی ئیمانی داخراو‌و له‌گه‌ڵ شته په‌راوێزو بچوكه‌كاندا دێته‌وه...
(2)
نابێ بیر له تێكدانی دنیا‌و شۆڕش و یاخیبوون بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ شۆڕشمان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، شته بچوكه‌كانه نه‌ك حیكایه‌ته گه‌وره‌كان، جیاوازییه نه‌ك په‌یوه‌ستبوون...مرۆڤبوونه، مرۆڤبوون زێتر به شۆڕشمان ده‌به‌ستێته‌وه، زێتر له پرسی چه‌وسانه‌وه‌و ئازادی...مرۆڤی شۆڕشگێر به‌رگری له دادپه‌ره‌وه‌ری ده‌كات، شۆڕش پێویستی به به‌رگری نییه؟! نادادپه‌روه‌ری دیاره، به‌ڵام دادپه‌ره‌وه‌ری ته‌مومژاوییه، وه‌ك چۆن تاریكی ئه‌و كاته ئاماده‌یه، كه رۆناكی نائاماده‌یه! دادپه‌روه‌ریش جگه له ونبوونی نادادپه‌روه‌ری شتێكی دیكه نییه! شۆڕش دیاره وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، شۆڕشیش ئه‌و كاته بوونی هه‌یه كه مرۆڤبوون و دواتر ئازادی و خودی دادپه‌روه‌ری... له لێوی مه‌رگ نزیكترن، نه‌ك له ده‌می ژیان...
(3)
شته‌كان وه‌ك چۆن هه‌ن، ئه‌وه نین، یان مه‌رج نییه وابن... ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا له شه‌ش پۆینت سێی دنیا تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه بۆ مافی مرۆڤ ده‌یكات هه‌موو دنیای له‌خۆگرتووه، بیر له‌وه ناكاته‌وه كه له سه‌ده په‌نجای سامانی هه‌موو دنیا له ئه‌مریكایه، بیر له‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه ناكاته‌وه له نێوان ژماره‌ی دانیشتوانی دنیا و خۆی.... ئه‌و قسه‌یه‌م له‌وێوه دێت، كه ناكۆكی سیاسی هه‌موو شتێكی به‌خۆوه گرێ داوه‌و هه‌موو شتێكی به ره‌مزكردوه. ده‌زانم هه‌موو ناكۆكییه‌ك به‌رئه‌نجامی ناهاوسه‌نگی هێزه، ئه‌ی خۆگونجانی خه‌ڵكی مانای چییه؟ خۆگونجانی خه‌ڵكی په‌یوه‌ستبوونێكی درۆزنانه‌یه! ئه‌و قسه‌یه‌م گشتگیر و هه‌ندێ ره‌قه، به‌ڵام خه‌ڵكی به بێ ئاگایی بوون باوه‌ڕ به ئایدیۆلۆژیا ده‌هێنن، به‌ر له‌وه‌ی بیر له راستییه‌كان بكه‌نه‌وه... خه‌ڵكی هه‌میشه به كارێك هه‌ڵده‌ستن كه حه‌زی لێناكه‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێت له واقیع دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌وه ئایدیۆلۆژیایه! ئایدیۆلۆژیا مانا به هه‌موو شتێك ده‌به‌خشێت به تیرۆر و كۆنه‌په‌رستیش... ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێ ئاگا رێست ده‌كاته‌وه ئایدیۆلۆژیایه، ئه‌وه‌ی ماندوویان ده‌كات ئایدیۆلۆژیایه، ئه‌گه‌رچی ئایدیۆلۆژیا وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، درۆزنانه‌ش بێت.
(4)
كتێب ئازادی تاك ده‌چه‌سپێنێ و ده‌سه‌ڵات ره‌تده‌كاته‌وه. یه‌كه‌میان هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كتێب ته‌نیامان ده‌كات، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی مێشكمان به‌سه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا ده‌كاته‌وه. دووه‌میان مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێب به‌شێوه كراوه‌كه‌ی وزه‌یه‌كمان پێده‌به‌خشێت كه به مه‌عریفه‌ی جیاوازه‌وه به‌نده، هه‌میشه له نێوان وزه‌ی مه‌عریفیء ته‌نیاییدا دیكتاتۆرییه‌ت هه‌ره‌س دێنێ! له پانتایی مه‌عریفه‌دا ژیان به ره‌نگه جیاوازه‌كانی ده‌جولێته‌وه، له ته‌نیاییدا ده‌سه‌ڵات بێ كه‌س ده‌مێنێته‌وه...دنیای كتێبء خه‌یاڵی خوێندنه‌وه، دنیای رامانء هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌یه. هه‌میشه ژیان بابه‌تێكه مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له ته‌كدا بكاتء هاوژیانی بكات، ده‌بێ بیخوێنێته‌وه، ده‌بێ تێیبگات.
(5)
من ده‌ڵێم ئه‌وه‌م كه هه‌م، له هیچ دنیایه‌كه‌وه ره‌وانه نه‌كراوم .. قسه‌ی پۆلیسی ئایدیۆلۆژیی هه‌رچی بێت، ئه‌وان سه‌ربه‌ستن چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، من هه‌میشه رێزم بۆ بیروڕای جیاوازی ئه‌ویدیكه هه‌یه، نه‌یاری كه‌س نیم، من ئه‌وه‌م كه هه‌م و چێژی لێده‌بینم، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێمبڵێت چێژ وه‌ربگره؟! ئێمه مرۆڤین كاڵا نین، وه‌ك مامۆستای یه‌كه‌م ئه‌رستۆ ده‌ڵێت بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تین، به ته‌نیا ناژین، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به یه‌كمان ده‌به‌ستێته‌وه نه‌ك بازاڕ، به‌ڵام گرفتی ئه‌ویدیكه‌ی سیاسیی لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات له به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی بازاڕی ئایدیۆلۆژیا... گرفتی ئه‌ویدیكه‌ی سیاسیی ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌وان بیر بكه‌ینه‌وه‌و وه‌ك ئه‌وان خه‌یاڵ بكه‌ینء وه‌ك ئه‌وان هه‌ڵبژێرین... ئایدیۆلۆژیسته‌كان ده‌یانه‌وێ كتومت ئه‌وان بیت، سارته‌ر له ئاماژه‌یه‌كی به‌ناوبانگی فه‌لسه‌فییدا به ئه‌ویدیكه ده‌ڵێت "ئه‌و منه‌ی كه من نییه" به‌ڵكو ئه‌ویدیكه‌یه، ئه‌ویدیكه‌یه‌ك كه هه‌موو خه‌سڵه‌ته جه‌وهه‌رییه‌كانی خودی هه‌یه، له بیركردنه‌وه‌و ئازادیء ویست....
(6)
(پێشمه‌رگه 1961)ی (ره‌حیمی قازی) یه‌كه‌مین رۆمانی كوردییه، یان (مه‌سه‌له‌ی ویژدان 1970)ی ئه‌حمه‌د موختار جاف، یان (له خه‌وما 1975)ی جه‌میل سائیب؟!... رۆمان وه‌ك كرده‌یه‌كی هونه‌ری په‌خشانئامێز له‌سه‌ر بنه‌مای گێڕانه‌وه‌و رووداو‌و كاراكته‌ر، له نێوان خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌تدا خۆی ده‌بینێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاڵۆز ده‌چنرێت... ره‌نگه ئه‌و به ناو پێناسه‌یه (ئاڵۆزی رۆمان) و (ئازادیی رۆمان) له‌وێدا هه‌ڵگرێته‌وه، كه تاكو ئێستا نه‌توانراوه سنوره‌كانی رۆمان وه‌ك پێویست دیاری بكرێت!! كه‌واته پێشمه‌رگه‌ی (ره‌حیمی قازی) ئاڵۆزترین رۆمانی چنراوی كوردییه، یان (له خه‌وما)ی جه‌میل سائیب چه‌مكی ئازادی له رۆمانی كوردی ده‌خاته روو؟! له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو ئه‌وانه‌ش زۆر گرنگ نیین، گرنگ ئه‌وه‌یه له كوێ وه‌ستاوین، من ده‌ڵێم هه‌تا ئه‌وه‌ی ده‌گوترا كورد رۆمانی نییه، با رۆمان بنوسین... له نوكته‌یه‌ك وه‌ستابووین، ده‌ڵێت: كه‌سێك له كافه‌یه‌كدا داوای قاوه‌یه‌كی بێ سه‌رتوو ده‌كات، دوای نیو سه‌عات له چاوه‌ڕوانی، گارسۆنه‌كه دێته‌وه ده‌ڵێت: سه‌رتوومان نییه، به‌س شیریشمان نییه، بۆ قاوه‌یه‌كی بێ شیرت بۆ دروست نه‌كه‌م.
(7)
بزاڤی روانگه به‌شێكی زۆری ئه‌ده‌بی حه‌فتاكانی كوردی (باشوری كوردستان)ی داگیر كردبوو و بانگه‌شه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێ دروشم ده‌كرد له‌وانه‌ش: وته‌ی نوێ، بیری نوێ، كرداری نوێ، له رووی بیركردنه‌وه هه‌نگاوێكی نوێ بوو به‌ره‌و یاخیبوون له دابونه‌ریت، له زمانی سروشئامێزی گۆران و هاوڕێكانی... روانگه هه‌رگیز شۆڕش نه‌بوو، روانگه یاخیبوون له رووی ره‌مزگه‌راییء زمانی ئه‌ده‌بیء هونه‌رییه‌وه، بانگه‌شه‌ی تیۆری هونه‌ر بۆ هونه‌رییان ده‌كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ش رووییه‌كی نوێی به ئه‌ده‌بی كوردی به‌خشی...
به بڕوای من هه‌شتاكانی ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌وه‌نده تاریك نه‌بوو، ئه‌ده‌بی هه‌شتاكان جگه له په‌ره‌پێدانی چێژی هونه‌ریء زمانء جوانكاری، مه‌عریفه‌ی ئه‌ده‌بی قوڵتر كرده‌وه‌و دنیابینییه‌كی بوونگه‌رانه‌ی به‌رهه‌م هێنا! ده‌شێ جوانكاریء زمانی مه‌عریفیء خودگه‌رایی وه‌ك سیمایه‌كی جیاوازی شیعرییه‌تی هه‌شتاكان هه‌ڵگرینه‌وه، ده‌مه‌وێ بڵێم به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاكامی شیعرییه‌تی هه‌شتاكان، ده‌كه‌وێته نێوان چێژ‌و خودگه‌راییه‌وه.
(8)
خوێندنه‌وه فه‌زایه، بۆیه ده‌خوێنینه‌وه تاكو فه‌زایه‌كی دیكه‌ی جیاواز به خۆمان دروست بكه‌ین... له تیۆری (وه‌رگرتن) له یه‌ك نه‌چوونی ده‌قء خوێنه‌ر وه‌ك یه‌كێك له مه‌رجه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی (ئاوێته‌بوون) قسه‌ی لێده‌كرێت! بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی (وولفگانگ ئایزه‌ر) سوودی له توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیء ده‌روونییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه بۆ نموونه: له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێكه‌ڵبوونی دوو كه‌س ئه‌و كاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز رووده‌دات، كه هه‌ر یه‌ك له‌وانه بتوانن ناسنامه‌ی كۆنی یه‌كتر له‌بیر بكه‌ن، له نوێوه یه‌كتر بناسن، چونكه له كاتی له‌بیركردنی ناسنامه كۆنه‌كانیان هه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ویدیكه له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی حه‌قیقی خۆی یان "ناشت" وێنه‌یه‌ك دروست ده‌كات، یان ته‌ئویلی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت و هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له یه‌كه‌م ناسیینه‌وه دروست ده‌بێت، په‌یوه‌ندی نوێ داده‌مه‌زرێنێ، دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی نوێ له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه، له‌سه‌ر بۆشء پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه، جگه له پشتبه‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی حه‌قیقیء ته‌ئویل شتێكی دیكه نییه، هه‌موو خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلێكی نوێی ده‌قیش ره‌هه‌ندێكی جولاو و نوێ به تێڕوانینء بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت! وه‌ك ده‌زانین هه‌میشه تێڕوانین و بیركردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌ئویلی كۆنء پێشینه، حاڵه‌ته جێگیر‌و په‌ڕگیره‌كه یان كۆنه‌كه زێتر ده‌چه‌سپێنێت، به‌و مانایه‌ش هیچ خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلكردنێكی نوێ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كۆن له دایك نابێت، چونكه خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلكردن له ده‌ره‌وه‌ی ئیبداع نییه، به مانایه‌كی دیكه خوێندنه‌وه و ته‌ئویلكردن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كۆن، زۆرجار بۆ وه‌هم ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلكردنیش وه‌ك كرده‌یه‌كی به‌رده‌وام له تێگه‌یشتن، هه‌رگیز خاوه‌ندارێتی ناكرێت، به‌ڵكو فۆرمێكه له فۆرمه‌كانی بوون له جیهاندا، به‌و مانایه‌ش ده‌شێ "وه‌هم"و " ته‌ئویلكردن" دوو فۆڕمی هاوپه‌یوه‌ست بن...
(9)
سوكرات له دووری شاری زاڵمان پیاسه ده‌كاتء له نێو قسان‌دا خه‌ون به شارێكی دیكه‌وه ده‌بینێ! سوكرات له ده‌ره‌وه‌ی شاری زۆرداران، له‌گه‌ڵ قسان هه‌نگاو ده‌نێء خه‌ون به شارێكی دیكه‌وه ده‌بینێ! شاری زاڵمانء شاری زۆرداران له‌و دوو نه‌خشه‌یه‌دا یه‌ك واتایان هه‌یه، به‌ڵام ده‌شێ زاڵم شار به‌ڕێوه بباتء زۆردار ئه‌وه بێ كه واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنێت؟! له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌زانم له شه‌ڕی نێوان كه‌سه‌كانء هۆزو گروپء دیده جیاوازه‌كان... خه‌ونبینین یۆتۆپیایه، خه‌ونبینین ئه‌و كاته واقیعییه كه دادپه‌روه‌ری بوونی هه‌یه، راسته دادپه‌روه‌ری چه‌مكێكی ئیشكالییه! من چیڕۆكنوس نیم، به‌ڵام هه‌وڵمدا زاڵم له نادادپه‌روه‌ری وێنا بكه‌م و زۆردار له شه‌ڕدا بنه‌خشێنم، چونكه له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا خه‌ونبینین هه‌میشه كورتی دێنێ، نهێنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ژمار نایه‌ت، به داخه‌وه مێژووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، مێژووی شه‌ڕو نادادپه‌روه‌رییه، نهێنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌و نهێنیانه‌شن كه شه‌هیدان بردیانه ژێر گڵ.
(10)
چۆن (لم نیازمه)ی عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسفء (دوكه‌ڵ)ی هاشم سه‌راجء (گه‌رم نه‌بوونه‌وه)ی جه‌لال به‌رزنجیء قه‌سیده‌ی (سوتانی ره‌نگه‌كان)ی دلشاد عه‌بدوڵڵاء (له غوربه‌تا)ی حه‌مه عومه‌ر عوسمانء (ته‌مه سپیه‌كانی رۆح)ی كه‌ریم ده‌شتیء (زه‌ردك)ی ئه‌حمه‌دی مه‌لا... وه‌ك شیعر بۆ من جیاوازی خۆیان هه‌بوو، ناسینی (ئازاد سوبحی)یش وه‌ك مرۆڤ و وه‌ك شاعیر، نه‌ك هه‌ر ته‌نها جیاوازی، به‌ڵكو دڵكرانه‌وه بوو.
(11)
ئێمه كۆمه‌ڵێك هاوڕێی نوسه‌ر، له دوای ئه‌وه‌ی له رووی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان دووچاری جۆرێك له نائومێدی بووین، دوای ئه‌وه‌ی پانتایی میدیای كوردی جگه له هیچ نه‌گوتنء بێنرخكردن، فریای گوتنء جیاوازی نه‌ده‌كه‌وت، جگه له رووكارخوازیء دروشمبازاڕی ئازادیء ئه‌ویدیكه شكاندنء پیاهه‌ڵدانی بێ بنه‌ما، كاری به بیركردنه‌وه‌ی جیدیء راڤه‌كردنء ره‌خنه‌وه نه‌بوو... ئیتر منء دانا سه‌عید سۆفی و ئازاد سوبحی بیرمان له ده‌ركردنی گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی كرده‌وه، له چه‌ند به‌یه‌كگه‌یشتنێكی سێ قۆڵیدا بیرۆكه‌ی گۆڤاری (سه‌راب)مان هێنایه ئاراوه، دواتریش به پێشنیاركردنی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د له لایه‌ن ئازاده‌وه، سه‌راب بووه جێگای بیركردنه‌وه‌و پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بیمان.
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28