پێنج رێنمایی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانت بۆ ساڵی داهاتوو
هەمەرەنگ 01:57 PM - 2019-01-01.
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ، زۆرینه‌مان كۆمه‌ڵێك بڕ‌یار ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵی به‌دیهێنانیشی ده‌ده‌ین، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به ( سه‌ره‌تایه‌كی باش)ی ئێمه ناوزه‌ند ده‌كرێت.
بۆ دیاری كردنی ئامانجه نوێیه‌كانمان كه ده‌بێته هۆی باشتركردنی دۆخی ژیانمان له هه‌موو بواره‌كاندا، له‌وه‌یه ئامانجی ساڵی داهاتوو ئه‌وه بێت ته‌ندروست باش بیت، یان بڕ‌ێك پاره پاشه‌كه‌وت بكه‌یت، یان حه‌ز بكه‌یت هیوایه‌تێكی نوێ فێر ببیت، یان ده‌ته‌وێت واز له كارێ بهێنیت.
بڕ‌یاره‌كه‌ت بۆ ساڵی ئاینده هه‌رچیه‌ك بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت، كه ئه‌و بریارانه به بێ ( پاڵنه‌ر) نایه‌نه‌دی، چونكه ئه‌و بریارانه هه‌ر وا ئاسان نین.
چونكه به‌پێی ئامارێكی په‌یمانگای ئاماریی له زانكۆی سكرانتۆن، ته‌نها له %8ی خه‌ڵكی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای ساڵ به‌ڵێنیان داوه جێبه‌جێیان بكه‌ن، بۆیه پێویسته تۆ كه‌سێك بیت له‌وانه‌ی بریاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌یت.
بۆیه ئێمه لێره‌دا پێنج ڕ‌ێنمایی گرنگت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێوه‌رگریت بۆ هێنانه‌دی بریاره‌كانت كه له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی 2019 ده‌رت كردوون كه ئه‌مانه‌ن:
1- به كه‌م ده‌ست پێبكه:
با ئامانجه‌كانت واقیعی بن، چونكه ئه‌مه چانسی سه‌ركه‌وتن پێده‌دا، كێشه‌ی به‌شێكی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه ئامانجی گه‌وره له مێشكی خۆماندا داده‌نێین، بۆ ئه‌مه‌ش درۆ له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌كه‌ین گوایه ئێمه له ساڵی داهاتوو جیاوازترده‌بین و ئه‌و ئامانجانه دێنینه دی،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ئامانجی بچووك و ئاسان ده‌ستت پێكرد، ئه‌وا ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ ئامانجه قورسه‌كانت، بۆیه هه‌رگیز به‌ردێك هه‌ڵمه‌گره كه توانای هاویشتنیت نیه.
بۆ نموونه گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت ببیته شێفێكی باش، ئه‌وا له شێفێك داوای هاوكاری بكه و هه‌فتانه یه‌ك جار خواردن ئاماده بكه، تا وات لێدێـت به ته‌واوی شاره‌زا ده‌بیت، ئه‌م كاره به‌هێچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ئامانجی كورت مه‌ودوا نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به به جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانه‌وه هه‌یه كه ئه‌نجامێكی درێژ مه‌ودای هه‌بێت.
2-میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانت دیاری بكه:
زۆرینه‌مان حه‌ز ده‌كه‌ین ئامانج دابنێین، به‌بێ ئه‌وه‌ی میكانیزمی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی دیاری بكه‌ین.
له‌و باره‌یه‌وه نیل لیفی مامۆستای زانكۆی ئۆكسفۆرد به‌هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌مان بۆ ڕ‌وون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: گه‌ر وتت من هه‌موو دوانیوه‌ڕ‌ۆیه‌كی رۆژانی سێ شه‌ممه و به‌یانیانی رۆژی شه‌ممه جلی له‌ش جوانی له‌به‌رده‌كه‌م و ده‌چمه هۆڵه‌وه، ئه‌وا ئه‌م هه‌نگاوه باشتر دێته دی وه‌ك له‌وه‌ی بڵێیت" من زۆر له‌وه زیاتر رۆژانه جلی له‌ش جوانی له‌به‌رده‌كه‌م".
چونكه ئه‌م كاره دیاری كراوه، هه‌ر هه‌نگاوێكیش دیاریت كرد پابه‌ندی جێبه‌جێ كردنی ده‌ده‌یت.
3-تۆڕ‌ێكی هاوكاری دابمه‌زرێنه:
دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی تر بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانت، ئه‌وا كارێكی زۆر باشه و ده‌بنه پاڵنه‌رت.
بۆ نموونه تۆ خۆت ناچار ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ هاوڕ‌ێیه‌كت كۆرسێك ته‌واو بكه‌یت، یان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی بڕ‌یارێك ده‌ده‌یت، ئه‌وا زۆرینه‌ی كات وات لێده‌كات كه پابه‌ندی بریاره‌كه‌ت بیت و له كۆتایشدا به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.
له‌و باره‌یه‌وه جۆن مایكڵ له زانكۆی واریك ، ده‌ڵێت: پاڵنه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكارمان ده‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌و بریارانه‌ی كه ده‌رمانكردوون، چونكه گه‌ر بریاره‌كانی ئێمه كه‌سانی تر زانیان و به‌لایه‌نه‌وه گرنگ بوو، ئه‌وا ئێمه ناچار ده‌كات جێبه‌جێیان بكه‌ین.
4-شكست تێپه‌ڕ‌ێنه:
ئه‌گه‌ر له‌مپه‌ر و زه‌حمه‌ت هاته به‌رده‌مت، ئه‌وا بۆ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی خۆت ساتێك بوه‌سته.
پرسیار له خۆت بكه: چ جۆره كێشه‌یه‌ك هه‌یه ده‌بێت ڕ‌ووبه‌رووری ببمه‌وه؟ گرنگترین ستراتیژیه‌ت چیه كه زۆر كارایه؟ ئه‌ی كامه‌یان كارا نیه؟
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه بریارێكت ده‌ركردووه و ده‌ته‌وێت جێبه‌جێی بكه‌یت، ئه‌وا بۆچی رێگه‌یه‌كی جیاواز بۆ هێنانه‌دی ناگریته به‌ر وه‌ك له‌وه‌ی بۆت دانابوو، چونكه ئامانج گرنگه، نه‌ك رێگاكانی گه‌یشتن پێی، بۆیه گۆرانكاریه‌كی ساده له ژیانت ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنت، كه‌واته ڕ‌ێگاكانی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانت هه‌مه‌جۆر بكه.
5- له نێوان بریار و ئامانجه‌كه‌ت خۆت بگونجێنه:
باشترین بریار ئه‌وانه‌ن كه له ژیاندا درێژ مه‌ودان، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ئامانجه‌كه ڕ‌وون نیه.
بۆ نموونه گه‌ر تۆ وه‌رزشت نه‌كردووه و گرنگی پێناده‌یت، ئه‌وا زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت ببیته یاریزانێكی لێهاتووی به‌ناو بانگ.
بۆیه ده‌ڵێن:" ئه‌و كه‌سانه‌ی پشت به هێزی ئیراده ده‌به‌ستن، زۆرینه‌ی كات سه‌ركه‌وتوو نین"
بۆیه هه‌ر بریارێكت ده‌كرد، با واقیعی بێت و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێ كردنی دیاری بكه و جێبه‌جێیان بكه، له داوای یارمه‌تی شه‌رم مه‌كه و سوربه له‌سه‌ر هێنانه‌دیان.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕ‌یار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕ‌یار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18