حساباتی ساڵی نوێ
بیروڕا 01:51 AM - 2019-01-01.
ساڵی تازە دێت داخۆ چۆن دەبێ؟ ھەر شەممە بەیەک شەممە و ھەردوکیان بە کۆتایی ھەفتە دەسپێرین؟ دیارە کە واشمان کرد لێی ئاسانتر نییە ھەفتە و مانگەکانیشی ھەر وا لێ بکەین.هەروا بە رێکەوت و نادیار و لێڵی بسپێرین گوایە ئاشی نەزانە و خوا دەیگێرێ.؟
کێشە ئەوەیە ئێمە نازانین خوداش ھەر مودەتێک ئاشمان دەگێرێ و ئیتر دوای ئەوە خوا (کێو نەبینێ بە فری تێ ناکات).
ديتنم وایە وێستگەی ساڵ و بۆنەکان لەخۆیاندا نابنە باعسی گۆرانکاری و پێداچوونەوە ، بەڵام مەعلومیشە لەنەریتی تۆمار و دەفتەری حیسابدا وادە و کاتەکان جەرد و پێداچوونەوەش دەکەنە پێویستی. وەبیرئانینی بەروارەکانیش کە خەڵکان ھان دەدا ئەم ھەڵسانگاندنە بکەن دەبێتە ئەنگێزە بۆ ئێمەو خەڵکی تریش کە سەعاتەکانمان بەگوێرەی میلی گشتی قورمیش بکەین.
ئەم خولیا و پەژارە گشتییە ئەرک دەخاتە سەرشانی ئێمەش کە گەرەکە ساڵی نوێ ھەروا بەرێنەکەین.
جا با کەیسە تایبەتییەکانی ھەر یەکێکمان لەدەفتەر و جزدانی خۆمان بێت ، بەڵام خۆ کەیسە گشتییەکان بۆ ساڵی تازەی 2019 خەمی گشتیین و ناچارین لەگەڵ یەکدا بەشی بکەین.
لەخەمی گشتی رەوشی نالەباری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستانەوە دەستپێدەکەین و لەم کورتە نووسینەدا ھەر بەو ئیکتفا دەکەین کە چەترێکی گشتی و تایتڵێکی بەفرەھە بۆ کۆی جولەی سیسییمان.
راستە ئەم چەترە کارەکتەرە سەرەکییەکەی ناوی کوردایەتییە ،بەڵام رەنگاورەنگی رەوتە سیاسیی و فیکرییەکانی کوردستان و فراوانی، یان تەسکی و جیاوازی ، ھەریەک لە کایەکانی بەگوێرەی بایەخپێدانەکانی لەنێوان کوردستانێتی و دەڤەرێتی و ناوچەیی نفوز ، کوردستانی سەرتاسەری و کوردستانی ھەر بەشێک. و کوردستانی رەسمی دانیانراوی ھەرێم و کوردستانی دابڕاوی کێشە لەسەر...
ھەموو ئەمانە وایکردووە زەحمەت بێت کە وەکو جاران ھێڵی سەرەکی رەوایی و شایستەیی جولەی سێاسیی کوردستانییان ھەر لە کوردایەتیدا قەتیس بکەین بە ھەردوو دیوی کوردایەتی نەریتی و کوردایەتی پێشکەوتنخوازیشەوە.
لەبیرمان نەچێ رووداوەکانی دوو سێ ساڵی رابردوو درزێکی وای کردۆتە ناو بازنەی سیاسەتی کوردستانییەوە کە بە ئاشکرا خەتی عێراقێتی بێ تەدارووک و (بەڵام و ئاخر ) خۆی دەنوێنێ و بێ ئەوەی باڵاپۆشی فیکری لەبەر بکا بانگەشی تێزی جارانی زیندوو کردۆتەوە.
دۆخی کوردایەتی وایە دوای بەسەرھاتەکانی کات و دوای ریفراندۆم تووشی پاشەکشێ و شۆکی پێکوتەبووە لەبەر ئەوە ئەرکەکانی ھەرێمی کوردستان ، عێراق و لە ناوراستیشدا کەرکوکی بەرێکوپێکی پێ جێبەجێناکرێت. کە ئەم کەیسانە بەشێکی سیاسەتی رەسمی کوردستانییە. کەیسەکانی تریش وەک مشتوماڵکردنی ستراتیجی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و ئامادەکردنی بۆ قۆناغەکانی دواتر وەک بزووتنەوەیەکی رەسەن کەلەسەر پایەی بەغدا و کوردستان قایم کراوە ناتوانن گوڕ وتین بدەنە بەر ئێمە و لەجێی خۆیان بجولێن.
لەم دووڕیێانەدا خەسڵەتی ھەرە دیاری ساڵی نوێ و بێگومان ساڵانی داھاتووش ئەوەیە کە لەبەر ئەوەی دیموگرافیای سیاسیی و بەڵانسی ھێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان بە ڕەوا و ناڕەوا گۆڕانیان بەسەر ھاتووە بۆیە ئاساییە کە بەداخەوە بیرۆکە باش و چارەسەرییە چاکەکان ھەر لە بنەڕەتدا پیادە نەکرێن و ئێ ئیتر خۆدواجاریش تاقی ناکرێنەوە و کاریان لەسەر ناکرێت . وەکو وابوو ناتوانرێت ئەزموونی ھەڵە و راستیان لەسەر بکرێن و دەستکاری باشیان لەسەر بکرێت.
لەبەر ئەوەیە پێشنیاز دەکەم سەرەتای ھەڵسەنگاندنی نوێ بەو پرسیارە دەست پێ بکەین کە ناو لەم قۆناغە بنێین بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەوە ناوەرۆکی پێ بدەین و کاری لەسەر بکەین
کە ناومان لە قۆناغەکە نا دەتوانین برینەکان سارێژ بکەین وادە و بەڵێن بۆ قۆناغی تازە دووپات بکەینەوە کە کەرەستە و ئامراز و بگرە وزەی جێبەجێکردنیان بۆ دابین بکەین. لە کوێ نەزیفمان ھەیە رایبگرین و لە کوێ پاشەکشێمان ھەیە دانیپێدابنێین و لەوێوە تێھەڵچینەوە.
ساڵی نوێتان پیرۆز و رۆژانی دوای جەژن قسەی تریش دەکەین.
PUKmedia ستران عەبدوڵلا
هەواڵی زیاتر
-
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئهنجومهنی سهركردایهتی بۆ ئامادهكارییهكانی ههڵبژاردن كۆدهبێتهوه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17