riklam

كۆبه‌رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ پێشكه‌ش به‌ پ.د. عزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كرا

ئەدەب وهونەر 10:40 PM - 2018-12-30
.

.

به‌ نوێنه‌رایه‌تی خاتوو گه‌لاوێژ، سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (30/12/2018) هه‌ریه‌كه‌ له‌ پ.د.زاهیر له‌ تیف كه‌ریم و مامۆستا ژینۆ عه‌بدولڵا، كۆ به‌رهه‌می خاتوو گه‌لاوێژیان پێشكه‌ش به‌ پ.د. عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ كرد.

پ.د.عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ وێڕای پیشاندانی پیرۆزبایی خۆی به‌سه‌رله‌نوی چاپكردنه‌وه‌ی ته‌واووی به‌رهه‌مه‌كانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گه‌لاوێژ خان قه‌ڵه‌مێكی به‌تونای ژنانه‌ له‌ بواری نووسین و  ئه‌ده‌ب و ڕۆمان و چیرۆكه‌كانی و یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌ ئاستێكی به‌رزی ته‌ كنیكی ئه‌ده‌بیدان و هیوای به‌رده‌وامی بۆخواست .

هاوكات پ.د.عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ، له‌به‌شێكی تری ئه‌ودیداره‌دا چه‌ند بیروه‌رییه‌كی خۆی و مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌لاوێژخانی گێڕایه‌وه‌.

له‌ داهاتوودا له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا كۆبه‌رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ دابه‌شده‌كریت به‌سه‌ر نوسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕووناكبیراندا، به‌ڵام به‌هۆی باری ته‌ندروستیه‌وه‌ كتێبه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ ڕاسته‌وخۆ له‌ ماڵه‌وه‌ پێشكه‌شی پ.د. عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ كرا.


PUKmedia / سایتی گه‌لاوێژ


فۆتۆ: هێمن كاكه‌یی

74.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket