riklam

كوڕە بەهرەمەندەكەی سلێمانی بۆ PUKmedia دەدوێت

ئەدەب وهونەر 05:39 PM - 2018-12-29
.

.

ئەو كوڕە بەهرەمەندەی بە بڵاوبوونەوەی گۆرانیەكی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنی و دەنگی دایەوە, لە دیدارێكی  PUKmedia دا باس لە بەهرەكەی و دەركەوتنی لەو بەرنامەیە و ژیانی تایبەتی خۆی دەكات.

ماوەیەك لەمەوبەر گەنجێكی بەهرەمەندی خەڵكی سلێمانی بە ناوی محەمەد شێخ رەزا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی ئاسمانی سەحەر بە گۆرانییەك بەشداری كردو بووە جێگەی سەرسوڕمانی بینەران و لە ماوەیەكی كورتیشدا ئەو بەشدارییەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگی دایەوەو هەوادارێكی زۆری پەیداكرد.

محەمەد شێخ رەزا لە بنەماڵەیەكی ئاینییەو كوڕی رەزای شێخ عەلی سەید نوری دۆڵانە كە بە ئەسڵ خەڵكی قەرەداغن، لە ساڵی 1996 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە و لە ئێستادا خوێندكاری قۆناغی چواری بەشی زانستی كۆمپیوتەرە لە زانكۆی سلێمانی.

لە دیدارێكی كورتدا محەمەد شێخ ڕەزای بەهرەمەند بۆ PUKmedia دواو وتی: دەنگخۆشی بەهرەیەكە خودا دەیدات بە مرۆڤەكان و منیش لە بنەماڵەیەكی ئاینیم و لە قورئان خوێندن و وتنەوەی موناجاتەكاندا دەنگمانخۆشە، هەندێك جاریش خۆشەویستان داوای گۆرانیان لێكردوم و لەناوخۆماندا وتومە.

سەبارەت بە بەشداریكردنیشی لەو بەرنامەیەدا، محەمەد شێخ ڕەزای بەهرەمەند بەمجۆرە چیرۆكەكەی بۆ PUKmedia  گێڕایەوە و وتی: من زۆر متابەعەی بەرنامەكەم دەكرد و پێمخۆش بوو بەشداری بكەم، جاری یەكەم كە بەشداریمكرد پێیان وتم كاتێكی كەم ماوەو پێویستە زۆر بە زوویی كۆتایی پێ بهێنم، بەڵام كاتێك گۆرانیم وت و گوێیان لێبوو زۆر سەرسام بوون، ئەوەبوو لەناو خەڵكیشدا زۆر دەنگی دایەوە.

وتیشی:  دواتریش كەناڵەكە پەیوەندییان پێوەكردم و وتیان خەڵكێكی زۆر داوای بەشداری كردنەوەی تۆ دەكات لە بەرنامەكەدا و خۆیان پەیوەندییان پێوەكردمەوەو كاتێكی باشیان بۆ تەرخانكردم.

محەمەد شێخ ڕەزا وتیشی: كەناڵەكە بانگهێشتیانكردم بەشداری بەرنامەكە بكەم،بەڵام بەهۆی ئەوەی تاقیكردنەوەم هەبوو رەتمكردەوە، هەر بۆیە لە چەند رۆژی رابردوودا پەیامنێرێكی خۆیان ناردە لام بۆ ئامادەكرنی راپۆرتێك سەبارەت بە ژیانم.

PUKmedia  تاژاو محەمەد                                                                                                                       

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:                                                                                                                                        

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

7567.jpg

7657.jpg

57457.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket