2018 ساڵی نه‌هاتی ئاشتی و ئارامی
بیروڕا 05:03 PM - 2018-12-29.
مایه‌ی نیگه‌رانیمانه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد كه كه‌مترین ساڵ له‌مێژووماندا جێگه‌ی ئاوات و خه‌وبینینه‌وه‌یه وجێگه‌ی ئاخ و حه‌سره‌ت بۆ هه‌ڵكێشانه و به‌چه‌نجه‌ی ده‌سته‌كان ده‌ژمێردرێن،له‌به‌رامبه‌ریشدا مێژووه ڕه‌ش و پڕ كوێره‌وه‌ری و كاره‌سات و ڕووداو و شكست و ناسۆره‌كان هێنده زۆرن كه له ژماره نایه‌ن، مایه‌ی به‌دبه‌ختیه كه كورد هیچ ده‌یه ساڵێكی پڕ له ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی به‌خۆوه نه‌بینیوه ،به‌ڵكو هه‌موانی به شه‌ڕ و جه‌نگ و كاولكاری و كوشتن و بڕین و برسێتی و ناسۆره‌وه چه‌شتوه.گه‌ر له‌گه‌ڵ دوژمنكانیشدا نه‌بوبێت ئه‌وا له‌نێو ماڵی خۆی كورداندا ده‌ستیان داوه‌ته خۆخۆری و خۆكوژی و ڕووخاندنی ئه‌و بنمیچه له‌رزۆكه‌ی كه هه‌شیانبوه.
ساڵه ناخۆشه‌كان زۆرن و ناسۆره‌كان قوڵن و كاره‌ساته‌كان پڕ قه‌تماغه وبرینه‌كان ته‌ڕوبڕن و تائێستاش خوێنیان لێده‌چۆڕێت و هه‌موانیش ته‌نها سه‌یركه‌رن و هه‌ریه‌كه‌ش له هه‌وڵی ڕزگاركردنی كه‌وڵ و به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌ر سه‌لامه‌تی خۆیاندان نه‌ك نه‌ته‌وه و نیشتیمان.هه‌موو ساڵێك كه تێپه‌ڕده‌بێت و خۆری ته‌مه‌نی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت ،هه‌موان سه‌دان به‌ردی به‌دواداهه‌ڵده‌ده‌ین و به‌ده‌نگی به‌رز و به‌بێزراوی ماڵئاوایی لێده‌كه‌ین و پێی ده‌ڵێین خودایه هیچ كات وه‌ك ئه‌مساڵمان به‌سه‌ر نه‌یه‌نیته‌وه و ئۆغرت خێر نه‌بێت،و له‌كۆتایی چركه‌كانیشدا ئاوات ده‌خوازین كه‌ساڵی ئاینده‌مان گه‌شتر و خۆشتر و ئارامتر و پڕ ده‌سكه‌وت تربێت،به‌ڵام هه‌مدیسان وه‌ك ساڵانی پێشخۆی نمایشی شانۆگه‌ریه پڕ تراجیدیایه‌كه‌ی كورد هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئیدی كورد و مێژوو و ئاواته‌كانی له بازنه‌یه‌كی بۆشی نائومێدیدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌رده‌وامیان ده‌بێت و هه‌موانیش له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا بڕستمان لێده‌بڕێت و گۆدۆش هه‌ر ده‌رناكه‌وێت.
ساڵی 2018ش له‌ئێساتادا له سه‌ره‌مه‌رگی ته‌مه‌نیدایه وكه‌متر له 100 كاتژمێری ماوه و هێواش هێواش به‌ره‌و كۆتایی و خۆر ئاوابوونی خۆی ده‌چێت،ئه‌مساڵه‌ش وه‌ك هه‌موان و زۆر له‌ساڵه‌كانی تری پێش خۆی ده‌چێت و پڕاوپڕ بوو له ململانێی گه‌رمی حیزبایه‌تی و كاره‌سات و ناسۆر و برسێتی و نائۆمێدی ،ئه‌وه‌تا :
ساڵی 2018 ساڵی تۆخكردنه‌وه‌ی ململانێ ناڕه‌وا حیزبیه‌كان و كاڵبونه‌وه‌ی برایه‌تی و ته‌بایی نێوانیان بوو.
ساڵی هه‌ڵبژاردنه پڕ ساخته‌كاری و فرت و فێڵه‌كان بوو.
ساڵی دڕدۆنگی و لێكترازانی ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پارت و سه‌ركرده سیاسیه‌كان بوو.
ساڵی درێژه پێده‌ری قه‌یرانی دارایی و برسێتی و بێكاری و تاوانه‌كان بوو.
ساڵی شكستی حكومه‌تی هه‌رێم بوو له چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفتی مووچه و بودجه و پاشه‌كه‌وته ناڕه‌وا سه‌پێنراوه‌كان بوو.
ساڵی سووربوون بوو له‌سه‌ر هه‌ڵه و كه‌موكوڕی له سیاسه‌ت و ئیداره و ئابوری و ...هتد.و ساڵی چێنه‌كردنی چاكسازی و ڕێفۆرمه‌كان بوو.
ساڵی پاشه‌كشه‌ی زیاتری كورد بوو له سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی له ناوخۆ و له عێراق و له‌ناوچه‌كه‌شدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان.
ساڵی به‌رده‌وامبوون بوو له تیرۆ و تۆقاندن.
ساڵی دورینه‌وه‌ی گیانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوس و سیاسی و هونه‌رمه‌ند و چیرۆكنوسی گه‌له‌كه‌مان بوو.
بۆیه ئه‌م ساڵی 2018 یه‌ش چۆته ڕیزی ئه‌و ده‌یان و سه‌دان ساڵه‌ی مێژووی كورده‌وه كه هیچ كات خواست و ئاواتی بۆ ناخوازین و ناڵێین خۆزگه‌مان به‌ساڵی 2018. بۆیه ڕه‌نگه ئه‌م ساڵی 2018یه‌ش به‌هۆی ڕه‌شی و شوومی و پڕ له‌كاره‌سات و نسكۆكانیه‌وه ساڵی ئاینده‌ی 2019شمان لێ تاڵ و پڕ له‌ناسۆر بكات و چرۆی ئومێد و ئاواته‌كانمان ڕه‌ش و تار وتاریك بكات،به‌هۆی له‌لایه‌ك یه‌كنه‌بوون و یه‌كڕیز نه‌بونی نێوماڵی كورد و كێشه و گرفت و پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌ڵوێستیان له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له كوردستانی گه‌وره‌دا و پاشه‌كشه‌كردنیان له پشتیوانی كورد و له‌به‌ڵَێنه فریوده‌ره‌كانیان بۆ كورد و له‌بیرچونه‌وه‌ی هه‌موو قوربانی و گیانفیداییه‌كانی كورد دژ به داعش و تیرۆریستان له باشور و ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌وڵدانی زلهێزه دونیایی و ناوچه‌ییه‌كانیش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و له‌بیركردنی كورد و چاره‌نوسه‌كه‌ی و سپاردنی به‌قه‌ده‌رێكی نادیاری تر و دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌سات و مێژوه پڕ له‌ناسۆره‌كانی ڕابووردووی.
نوسینی/ نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18