میدیا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی
بیروڕا 05:00 PM - 2018-12-29.
له دونیای ئه‌مڕۆدا، میدیا نه‌ك ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، به‌ڵكو به‌جۆرێك له جۆره‌كان بووه به به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر و كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر دروستكردن و گۆڕینی بڕیار، ئاڕاسته و ژینگه‌ی سیاسی به‌جێهێشتووه. میدیا ئه‌مڕۆ له‌پاڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه‌كردنی سیاسه‌ت، پاڵپشتی و خزمه‌تی سیاسه‌تی جیهانی و ته‌نانت رابه‌رایه‌تی ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسه‌تیش ده‌كات. په‌یوه‌ندی سیاسه‌ت و میدیا به‌چه‌شنێكه، كه به ئینگلزییه‌كه‌ی پێی ده‌گوترێت Mutual Exploitation"" واته؛ نه بڕیاری سیاسی به‌بێ میدیا ده‌شێت ده‌ربكرێت، نه میدیاش به‌بێ پشتیوانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ڕوماڵی پێشهات و ڕووداوه جیهانیه‌كان بكات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م توانا و ئه‌ركه‌ی میدیاش له یه‌كێكیانه‌وه بۆ یه‌كی دی ده‌گۆڕێت، لێ بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن و میدیا جێ پێێ خۆی له ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌دا به‌هێزبێت و توانستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڕاسته و بڕیاره سیاسیه‌كان هه‌بێت به‌و جۆره‌ی كه سیاسه‌تی خوازراوی ده‌وڵه‌ت یان حزبه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت، پێویسته هه‌ڵگری چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێت تا شوناسی میدیایه‌كی كارا و كاریگه‌ر وه‌رگرێت و خۆی جیابكاته‌وه له‌وه‌ی ته‌نها سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك ساردی ئێره و ئه‌وێ بێت بێ ئه‌وه‌ی ڕۆلێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت له‌سه‌ر دروست كردنی بڕیاره هه‌ستیار و گرنگه‌كان. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش بریتین له:
-په‌خشی به‌رده‌وام به‌درێژایی ٢٤ كاژێر.
-گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌كاتی خۆیدا.
-روماڵ له‌هه‌موو شوێنێكی دونیاوه بۆ هه‌موو جێكانی دی.
- پێدانی گرنگترین زانیاری و تێگه‌یاندی بینه‌ر به‌ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كه.
-ئاماده‌گی په‌خشی راسته‌وخۆ له زۆربه‌ی رووداوه‌كاندا.
-خێرا گه‌یاندنی هه‌واڵی به‌په‌له‌وه و هه‌بوونی ڕوماڵی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ ڕوداو و پێشهاته هه‌ستیاره‌كان، به نموونه قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگی دژ به تیرۆریزم.
هه‌موو ئه‌مانه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌بنه هۆكار بۆ دروست كردنی زنجیره‌یه‌كی ئاسۆیی له‌نێوان میدیاكاران و سیاسه‌تمه‌داراندا، كه هه‌ردوولایان پێكه‌وه ده‌بنه بكه‌ری داڕێژه‌ری سیاسه‌ت؛ بۆ نموونه:
-سه‌رنووسه‌ر فشار ده‌خاته سه‌ر ریپۆرتاژكار تا وێنه‌ی نوێ په‌خش بكات، له به‌رامبه‌ردا ریپۆرتاژكار ده‌بێته فشار بۆ سه‌ر سیاسیه‌كان تا خێرا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كه هه‌بێت و، سه‌ره‌نجامیش سیاسیه‌كان فشار ده‌خه‌نه سه‌ر شاره‌زا و دیبلۆماتكاران تا پێشنیار و شیكاری سیاسیانه‌ی خێرا بخه‌نه‌ڕوو.
گه‌یاندنی هه‌واڵ له كه‌مترین كاتدا
ئه‌و گۆڕان و پێشكه‌وتنانه‌ی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و به‌تایبه‌تی له كۆتاییه‌كانی ئه‌و سه‌ده‌یه له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیادا هاتنه كایه‌وه، ئاسانكارییه‌كی به‌رچاوی بۆ كاری میدیایی كرد تا بتوانن له مه‌ودایه‌كی كورتدا و به كه‌مترین كات زانیاریه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه، كه پێشتر كاتێكی زۆرتی پێویست بوو. بۆ نموونه، جیاوازی له نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا " جۆن كه‌نه‌دی و جۆرج بوش" پێویستیان بوو تا ده‌رباره‌ی دروستكردن و روخاندی دیواری به‌رلین قسه‌ی خۆیان بكه‌ن، به‌ڕوونی ڕۆڵ و گرنگی ته‌كنه‌لۆجیامان له بواری میدیادا بۆ ده‌رده‌خات. ساڵی ١٩٦١، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، جۆن كه‌نه‌دی، پێویست بوو ماوه‌ی ٨ ڕۆژ چاوه‌رێ بكات تاكو یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی بونیادنانی دیواری به‌رلین-ه‌وه بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام ساڵی ١٩٨٩ سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا، جۆرج بوش، توانی له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٨ كاژێردا سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ڕوخاندنی دیواری به‌رلین بگه‌ینێته جیهان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌هۆی ڕۆڵی میدیا و خێرا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕوماڵ كردنی ڕووداوه‌كان، ئه‌و كاته‌ی كه له‌رابردوودا پێویست بووه بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت وكاردانه‌وه سیاسیه‌كان به‌شێوازێكی به‌رچاو كه‌م بۆته‌وه له‌مڕۆدا.
گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌كاتی خۆیدا هێنده به بایه‌خه، گه‌ر ئاڕاسته و بڕیاری سیاسیش سه‌راپا نه‌گۆڕێت، ئه‌وا ژینگه‌یه‌ك دروست ده‌كات تا جێ ده‌ستی خۆی له بڕیار و ئاڕاسته سیاسیه‌كاندا بنه‌خشێنێت، یاخود كاریگه‌ری و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی داڕشتنی سیاسه‌ت و داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت دروست بكات. لێ بێگومان، گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌په‌له هه‌موو كات به قازانی سیاسیه‌كان و داڕشتنی بڕیارێكی لۆجیكی سیاسی ناشكێته‌وه. پرۆفیسۆر ئیتان گیلبۆوا، دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و توێژه‌ر له لێكۆڵینه‌وه ستراتیژیه‌كان له زانكۆی بار-ئیلان له ئیسرائیل، هێما بۆ چه‌ند لایه‌نێكی نه‌رێنی ڕووماڵه هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌كات، كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌شێت كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ژینگه‌ی سیاسی دروست بكات. لای گیلبۆوا، خێرایی گه‌یاندنی زانیاریه‌كه، ده‌گونجێت فشار بخاته سه‌ر داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت تا بڕیاری به‌په‌له بده‌ن. وا ده‌كات، كه بڕیاره‌كانیان زیاتر باكگراوندێكی سۆزداری پێوه‌بێت له‌جێی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هێمنانه بێت، كه بێگومان ئه‌مه‌ش دواجار په‌لكێشیان ده‌كات تا بكه‌ونه ناو هه‌ڵه‌ی سیاسیه‌وه و كۆنترۆڵی خۆیان له‌سه ڕووداوه‌كاندا له‌ه‌ده‌ست بده‌ن.
بچووك كردنه‌وه‌ی رۆڵی دیبلۆماتكاره‌كانیش به‌شێكی تری لێكه‌وته نه‌رێنیه‌كانیه‌تی. پێشتر دیبلۆماتكار، شاره‌زا و سه‌ركونسوڵه‌كان سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌یاندنی ئه‌و زانیاریانه‌بوون به ناوه‌ند و سه‌نته‌ره‌كانی وڵاته‌كانیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تۆڕی میدیای جیهانی پێگه‌ی ئه‌م كاراكته‌رانه‌ی له دیبلۆماسیه‌تی جیهانیدا لاوازكردووه، میدیا خۆی شوێنی باڵیۆز و لێزانه‌كانی گرتۆته‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیاری و، هه‌رخۆشی شیكاری بۆ ئه‌و ڕووداوانه ده‌كات كه ڕووده‌ده‌ن. ئه‌و په‌یامه‌ی میدیا له ڤیدیۆیه‌كی چه‌ند خوله‌كیدا به كۆمه‌ڵگه و فه‌زای گشتی ده‌دات و ده‌گه‌یه‌نێت، به كاژێرێك قسه‌كردنی دیبلۆماتكرێك ره‌نگه نه‌گات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕووداوێكی هه‌ستیار له‌مه‌ودایه‌كی زۆر كورتدا، سه‌رده‌كێشێت بۆ له‌دایكبوونی راپۆرتی ناكامڵ (كرچ و كاڵ) و سه‌ره‌نجام ئه‌میش سه‌رده‌كێشێت بۆ له‌دایكبوونی بڕیاری سیاسی ناكامڵ. چونكه كاتێك په‌یامنێرێك له‌ژێر زه‌برێكی ده‌رونیدایه له‌سه‌روخۆیه‌وه تا ڕوماڵی ڕووداوێكی دیاریكراو به زووترین كات بگوازێته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره راپۆرته‌كه‌ی ناكامڵ ده‌رچێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه كاتی پێویستی هه‌بووه تا له ناوه‌ڕۆك و كرۆكی ڕووداوه‌كه تێبگات، نه ده‌رفه‌تییشی ده‌بێت به‌و ماوه كه‌مه زانیاری چڕ و ته‌واو كۆبكاته‌وه. كاتێكیش ئه‌م ڕاپۆرته ده‌گاته به‌ر دیده‌ی سیاسیه‌كان، بڕیاری سیاسی ناكامڵ و هه‌ڵه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بڕیاره سیاسیه ناكامڵه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتێكی ناكامڵ دراوه.
نوسینی: د. یاداشت ساڵح
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24