riklam

قومارخانه‌ و مه‌لها

بابەتی گۆڕاو 02:25 PM - 2018-12-29
.

.

قومارخانه‌ و مه‌لها

سایه‌ق: تێناگه‌م بۆچى كۆتر ره‌مزى ئاشتى بێ؟
نه‌فه‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شایانێتى.
سایه‌ق: راست ئه‌كه‌ى ریقنه‌كه‌ى جوانه‌... فه‌رموو ته‌ماشاى جامى سه‌یاره‌كه‌م بكه‌. به‌سه‌رى خۆم ده‌ ده‌ققه‌ له‌مه‌وپێش پاكم كرده‌وه‌.
*****
ده‌سه‌ڵات: سه‌رم سوڕماوه‌ نازانم ئه‌م كه‌لـله‌ بچووكه‌ى تۆ....
میلـله‌ت: ئێ!
ده‌سه‌ڵات: چۆن جێگاى ئه‌و هه‌موو كه‌رێتىیه‌ى تیا بووه‌ته‌وه‌.
*****
یه‌كه‌م: ئاخ خۆزگه‌ ژیان فلیمى هندى بوایه‌.
دووه‌م: ئه‌رێ به‌خوا.. ئه‌وسا ئیتر به‌ ره‌قسێك هه‌موو موشكیله‌كانمان حه‌ل ئه‌كرد.
*****
مودیر: قوربان پێم وابێ پاسۆرده‌كه‌ى جه‌نابت ئه‌زانم.. یه‌ك دوو سێ چوار پێنج شه‌شه‌.
وه‌زیر: بۆچى وا ته‌صه‌ور ئه‌كه‌ى؟
مودیر: چونكه‌ كه‌سایه‌تییه‌كى زۆر جه‌ماوه‌ریى و ساده‌یت.
*****
ژن: عاله‌مه‌كه‌ هه‌مووى بۆ كریسمس چوون بۆ ئه‌وروپا.. ده‌ تۆش ئێمه‌ بۆ شوێنێك به‌ره‌.
مێرد: شوێنى چى ئافره‌ت؟ پاره‌ى سه‌فه‌رم له‌ كوێ بوو؟
ژن: ئه‌ى چى بكه‌ین له‌ ماڵه‌وه‌؟
مێرد: بۆخۆمان دائه‌نیشین و ئه‌ڵێن ماشه‌ڵـڵا ئه‌مساڵ بارانى چاك بارى.
*****
شیرین: ئه‌و مه‌سیجه‌ چى بوو بۆت هات؟
فه‌رهاد: هیچ نىیه‌... كۆڕه‌كه‌.
شیرین: كۆڕه‌ك له‌ نیوه‌شه‌وا بۆت ئه‌نووسێ بیرت ئه‌كه‌م؟!
فه‌رهاد: ئاخر ئه‌زانێ به‌ته‌مام بیكه‌م به‌ ئاسیا.
*****
ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ قه‌ت نابین به‌ ده‌وڵه‌ت... ئیتر لێت قبوڵ ناكه‌م.
مه‌حموو: ئاخر به‌چى ببین؟ چیمان هه‌یه‌؟
ئه‌حمه‌د: دوو كۆڵه‌كه‌ى ئه‌ساسى.
مه‌حموو: به‌جددیته‌؟؟ چى و چین ئه‌و دوو كۆڵه‌كه‌یه‌.
ئه‌حمه‌د: قومارخانه‌ و مه‌لها.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket