riklam

17 نهێنی خۆت و دەوروپشت كە هه‌ستت پێنەكردوە

هەمەرەنگ 11:36 AM - 2018-12-29
.

.

ئێمە بەردەوام حەز دەكەین بزانین ئێمە كێین،لەو ڕێگایەش دەتوانیین مامەڵە و هەڵسوكەوتمان بگۆڕین، ئەمرۆ بە چەند نهێنیەك ئاشناتان دەكەین كە چند نهێنیەكی دەرونی ئاشكرا دەكات، كە پێشتر نەمانزانیوە، بە زانینی نهێنیەكان دەتوانین پەیوەندیەكی باشتر لەگەڵ خەڵكی دابمەزرێنین و ئاشنای خودی خۆشمان ببین كە ئەمانەن:

1_ ئەو هاوڕێیەتیەی كە لە تەمەنی 16 و 18 دروست دەبێت، بەردەوامتر و زیاترە.

2_ بەشێوەیەكی گشتی ئامۆژگاری باش لەلای ئەو كەسانەوە دەبێت، كە لە ژیانێكی قورسدا ژیاون.

3_ لە ڕاستیدا هەڵچونە كردارییەكان كەمتر كاریگەری كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیەكانمان دروست ناكات،ئەوەی زیاتر نەرێنی دروست دەكات وتەكانمانە.

4_ لە یەكەم چاو پێكەوتندا، دەتوانیت زۆر لایەنی كەسی بەرامبەر درك پێبكەیت.

5_ ئەو كەسانەی هەستی خۆ بە تاوانباریان لەلایە زیاتر دەتوانن هەستی كەسانی تر ئاشكرا بكەن.

6_ كەسانی ناكۆمەڵایەتی توانایەكی زۆریان هەیە لەسەر قسە كردن لەسەر خۆیان كە بە ڕوونی و كورتی باسی دەكەن.

7_ كاتێك مرۆڤ گوێ لە مۆسیقایەك دەگرێت كە  شەپۆلەكانی بەرزە، زیاتر هەست بە ئارامی دەكات.

8_ ئەگەر فكرەكانت شەوان ناهێڵێت بخەویت، ئەوا لەسەر وەرەقەیەك بیانوسە، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەو فكرانەت دەربكەیت و بخەویت.

9_ ئەگەر كارێكت كرد ترسی تێدا بوو، ئەوا دڵخۆشترت دەكات.

10_ ژنان بە شێوەیەكی گشتی بۆ ماوەی 47 سەعات و 15 خولەك نهێنی دەپارێزن.

11_ ئەو كەسانەی كە زیاتر هەوڵی دڵخۆش كردنی خەڵكی دەدەن، ئەوا زۆربەی كات بە تەنیا دەمێننەوە.

12_ هەتا دڵخۆشتر بیت، كەمتر دەخەویت.

13_ ئەو كەسانەی لە زمانێك زیاتر دەزانن، ئەوا بە بێ ویستی خۆیان، خۆیان دەگۆڕن بۆ ئەو زمانەی كە قسەی پێدەكەن.

14_ مانەوە بە تەنیایی بۆ ماوەیەكی زۆر هێندەی كێشانی 15 جگەرە لە رۆژێكدا مەترسیدارە.

15_ گەشت كردن جگە لەوەی بۆ مێشكت بەسودە، لە هەمان كاتدا لەمەترسیەكانی توشبوون بە نۆرەی دڵ و دڵەڕاوكێی دەتپارێزێت.

16_ كاتێك دوو كەس قسە دەكەن، یەكێكیان قاچی بەلایەكدا دەسوڕێنێت و جوڵەی كەم كەم دەكات، ئەوا واتەی ئەوەیە كە هاوڕات نیە و دەیەوێت ئیسراحەت بكات.

17_  هەتا كەسێك زیرەك تر بێت، بیركردنەوەی خێراترە و نوسینەكانی ناڕونترە.


PUKmedia  و/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket