riklam

تەمەنی خانەنیشی لە وڵاتان چەندە؟

هەمەرەنگ 09:57 AM - 2018-12-28
.

.

زیادكردنی تەمەنی خانەنشینی ئامرازێكە بەدەست حكومەتەكانەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی خەرجی هیوای ژیان لەكاتی لەدایك بووندا (گیتی)

فەرمانبەران لە ولاتە جیاوازەكانی جیهاندا چەند ساڵ خزمەتیان پێویستە بۆ ئەوەی خانەنشین بكرێن؟ ئەو گەلانە كامانەن كە ئەو سیستەمە كۆمەڵایەتییەیان نییە، كە فەرمانبەران بتوانن دوای هەڵكشانی تەمەن ( موچەیەك) وەربگرن؟

یوری لازوتین نووسەر لە وتارێكیدا كە لە ماڵپەری( fbr)ی روسی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: تەمەنی خانەنشینی لە ولاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاوازە، لەو وڵاتانەی لە ڕێكخراوی هاریكاری ئابووری گەشەسەندان، تەمەنی خانەنشین بوون بۆ پیاوان64.3 یە، هەروەها بۆ ژنانیش (63.7) ـە.

نوسەر لەو وتارەیدا ئاماژە بەوەش دەكات كاتێك ڕێژەی لەدایك بوون زیاد دەكات، حكومەتەكان ڕووبەرووری حاڵەتێكی قورسی (هەڵئاوسانی دانیشتووان) دەبنەوە، یەكێك لەو چارەسەرانەی دەیگرنە بەر،بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانە، ئەم حاڵەتە لە هەر یەكێك لە وڵاتانی روسیا و ئوستورالیا لەم دوایانەدا روویدا.

-ئوسترالیا:

ئێستا لە ئوسترالیا فەرمانبەران لە تەمەنی 65.5 ساڵدا خانەنشین دەكرێن، بەڵام بە دەستپێكی ساڵی 2023 ساڵانە دوو مانگ بەرز دەكرێتەوە تا دەگاتە67 ساڵی، ئەو كات خانەنشین دەكرێت.

سكوت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا رەتی كردەوە بتوانرێت بەهاتنی ساڵی 2035 جارێكی تر تەمەنی خانەنشینی بەرزبكرێتەوە تا دەگاتە حەفتا ساڵی.

ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 2014دا پێشكەش كرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی جەماوەر بە گشتی و ئەو فەرمانبەرانەی كە نزیك بوونەتەوە لە خانەنشینی نەتوانرا پەسەند بكرێت.

-بەریتانیا:
ئێستا لە بەریتانیا فەرمانبەرانی پیاو لە تەمەنی 65 ساڵیدا خانەنشین دەكرێن، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت بە هێواشی تەمەنی خانەنشینی ژنان لە 60 ساڵیەوە بەرز بكەنەوە بۆ65 ساڵی.

-ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا:
یاساكانی خانەنشینی لە ئەمریكا ئاڵۆزە، بەپێی یاسای حكومەتە فیدڕاڵیەكان، ساڵی خانەنشینی بە 65 ساڵی دیاری كراوە، ئەمەش دەمێكە هەر بەو شێوەیە بووە، بەڵام دەربارەی ئەوانەی ساڵی 1938 و بەرەو ژوور لە دایك بوون، تەمەنی خانەنشینیان 67 ساڵییە.

بەڵام دەربارەی ئەوانەی لە دوای ساڵی 1959 لەدایك بوون، خانەنشینین كردنیان لە دوای تەمەنی (62) ساڵیەوە ئارەزومەندایە، ئەم  كارە یاسای ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕێگەی پێداوە، بەڵام خانەنشینكراوەكان موچەی تەواوەتی وەرناگرن.

-روسیا:
روسیا لەم ساڵانەی دوایدا هەوڵێكی زۆری دابۆ بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی كە لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە.

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، پێشنیاری كرد كە تەمەنی خانەنشینی ژنان لە 55 ساڵەوە بەرز بكرێتەوە بۆ 63 ساڵ، هەروەها پیاوانیش لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ.

بەڵام نووسەر ئاماژە بەوە دەكات، لە راپرسیەكەندا دەركەوت كە ئاستی جەماوەری پۆتین دابەزیووە، بۆیە لەو چاكسازیە پەشیمان بووەوە، پێشنیاری كرد تەمەنی خانەنشینی 60 ساڵ بێت.

-توركیا:
ژنان لە توركیادا لە تەمەنی 58 ساڵیدا خانەنشین دەكرێن، ئەمە لە كاتێكدایە كە تەمەنی خانەنشینی پیاوان لە 60 ساڵ زیاترە، بەڵام ئەو كەسەی لە بواری سەربازیدا 25 ساڵ خزمەتی كردبێت، دەتوانێت خانەنشین ببێت، بەمەرجێك پیاوان تەمەنیان 45 ساڵ بێت بۆ ژنانیش41 ساڵ.

- ئایسلاندە و نەوریج:
نووسەر دەڵێت ئەو وڵاتانەی ئەسكەندەناڤیە تەمەنی خانەشینی ژنان و پیاوانیان وەك یەك دیاری كردووە، كە 67 ساڵە، لەگەڵ ئەوەی هیوای ژیان لە ئایسلەندا دەگاتە82.8 ساڵ، هەروەها لە نەرویج 82.1 ساڵە.

-لیبیا:
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2017دا تەمەنی خانەنشینی لە65 ساڵیەوە بەرزكردایەوە بۆ 70 ساڵی، بەڵام بە پێی رۆژنامەیەكی لیبیایی، ئەم زیادكردنی تەمەنە بە زۆرەملێی نییە و لیبیەكان دەتوانن لە 65 ساڵیدا خانەنشین ببن.

-چین:
ئەو وڵاتە زۆرترین جیاوازی لە تەمەنی خانەشنینی هەیە لە نێوان ژنان و پیاواندا، بە شێوەیەك ژنان دەتوانن لە پەنجا ساڵی یان 55 ساڵی خانەنشین ببن، بەڵام پیاوان ناتوانن لە خوار تەمەنی  شەست ساڵیەوە خانەنشین ببن.

_هندستان:
تەمەنی خانەنشینی لە هندستان تا ڕادەیەكی زۆر تەمەنێكی كەمە، بەشێوەیەك هندییەكانی كەرتی تایبەت  دەتوانن لە تەمەنی 58 ساڵیدا خانەنشین ببن، هەروەها لە كەرتی حكومیشدا تەمەنیان گەیشتە60 ساڵ دەتوانن خانەنشین ببن.

بەڵام دانیشتوانەكەی ناچار دەكرێت شتێك پاشەكەوت بكەن بۆ تەمەنی پیریان، ئەگەر نا لە تەمەنی پیریدا بێ موچە دەمێننەوە.

_ئیمارات:
هیچ تەمەنێك بۆ خانەنشینی لە ئیمارات دیاری نەكراوە، هەر كەسێك بیەوێت لە هەر كاتێكدا بێت دەتوانێت خانەنشین ببێت، بەمەرجێك 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، واتە كەسێك لە تەمەنی 25 ساڵیدا دەستی بەكار كردبێ، دەتوانێت لەتەمەنی 50 ساڵیدا خانەنشین ببێت.

_وڵاتانی بێ موچە
نووسەر ئاماژە بەو وڵاتانە دەكات كە هیچ موچەیەكی خانەنشینی نادەن بە فەرمانبەرەكانیان دوای خانەنشین بوونیان، ئەو وڵاتانە بریتین لە تایلاند، نایجریا، تەنزانیا، هندۆراس، عیراق، فلیپین، پاكستان.

نەبوونی ئەم خزمەتە كۆمەڵایەتیە جۆرێك لە نائومێدی دروست دەكات، بە شێوەیەك كە تەنها كەسانی بەتەمەن نائومێد ناكات، بەڵكو تەواوی هێزە كاركەرەكان نائومێد دەكات.

PUKmedia  و/ گۆران قادر
سەرچاوە: لفلی سمایل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket