رووداوه‌كانی 2018
جیهان 02:58 PM - 2018-12-27.
وەكو نەریتی ساڵانە، لە كۆتایی هەموو ساڵێكدا بووەتە شتێكی باو گرنگترین هەواڵ و بەسەرهاتی ئەو ساڵە بهێنینەوە یادمان، لەو روانگەیەشەوە PUKmedia بە كاری خۆی زانی ئەمساڵیش رووداوە سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و هونەری و زانستییە جۆراوجۆرەكان بخاتەوە بەردەستی خوێنەرانی.
*1/1/2018 : دوای ده‌ركردنی یاسایی لێبوردنی گشتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وبڵاوبوونه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
*3/1/2018: دادگای توركیا سزای ساڵ و نیوێك زیندانی به‌سه‌ر ئایسه‌ڵ تۆغلۆك جێگری ھاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په)دا سه‌پاند.
*7/1/2018 : هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په) یان له شاری ئیزمیری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
*7/1/2018: به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ری، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا عوسمان بایده‌میر ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) یان ئازاد كرد.
*8/1/2018: وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 25 تاوانباری راگه‌یاند كه له‌چه‌ندین تاوانی جیاجیاوه تێوه‌گلابوون و به‌پێی یاسای سزادانیش راگیرابوون.
*8/1/2018: به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، هێزه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی توانیان گروپێكی تیرۆریستی ده‌ستگیر بكه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ژن بوون و له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، بانگه‌شه‌یان بۆ بیروفكری داعش ده‌كرد و ئامانجیان بوو، ژورێكی راگه‌یاندنی هاوبه‌ش، پێكبهێنن بۆ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی تیرۆرستانی داعش له هه‌رێم و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ هاوكاریكردنی شانه نه‌نوستوه‌كان له‌كاتی جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانیان.
*12/1/2018 : له شاری سلێمانی له مه‌راسیمێكدا له نه‌خۆشخانه‌ی دڵ بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان ئامێری ڕۆتابله‌یته‌ر خرایه كار كه به‌كاردێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه كلس ده‌ماره‌كانی دڵی گرتوه‌و كلسه‌كه ناهێڵێت شبكه‌و باڵۆن دابنرێت بۆ ده‌ماره‌كان، هه‌ر هه‌مان رۆژ یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری به‌و ئامێره كرا.
*15/1/2018 : حكومه‌تی عیراق بریاریدا به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ھه‌رێم به‌ندیخانه‌ی فیدرالی له چه‌مچه‌ماڵ كه زۆرینه‌ی به‌ندكراوه‌كانی به تاوانی تیرۆر سزا دراون به ھۆكاری ئه‌منی بگوێزێته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی سوسێ له رێوشوێنی ئه‌منی تونددا پرۆسه‌كه ئه‌نجام درا.
* 16/1/2018: به‌ھۆی به‌كارھێنانی وشه‌ی "كوردستان" له‌لایه‌ن عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری ھه‌ده‌په، له په‌رله‌مانی توركیادا، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا بڕی زیاتر له 12 ھه‌زار لیره‌ی توركی له مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ببڕێت، ھاوكات دادگای توركیا سزای 2 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر ''له‌زگین بۆتان'' په‌رله‌مانتاری ھه‌ده‌په دا سه‌پاند.
*31/1/2018 : له‌سه‌ر بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانووه بێ تاپۆكانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین تاپۆ ده‌كرێن.
*2/2/2018 : سایلۆی سلێمانی له لایه‌ن كۆمپانیای ھیوا ره‌ئوف-ه‌وه به شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ستكرد ته‌قێنرایه‌وه. سایلۆی سلێمانی له ساڵی 1978 دا ده‌ستكراوه به دروستیكردنی، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه نه‌توانراوه له‌كاتی خۆیدا ته‌واوبكرێت و به‌هۆی سوود وه‌رنه‌گرتن لێی، بڕیاردا كه سایلۆكه له‌ناوبچێت و له‌شێوینی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌شتیاری به ناوی (داون تاون) دروستبكرێت كه هه‌لێكی كاری زۆر بۆ دانیشتوانی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌ڕه‌خسێنێت.
*7/2/2018 : به پاساو‌ی ئه‌وه‌ی كه پاڵپشتی له پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه په‌رله‌مانی توركیا مافی په‌رله‌مانتاری له فه‌رهاد ئه‌نجو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان "ھه‌ده‌په" سه‌ندنه‌وه.
*2/1/2018 19: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له شاری به‌غدا رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵنیداوه ئه‌مساڵ داهاته‌كانی ته‌سلیمی حكومه‌تی عیراق بكات، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، داهاتی نه‌وتی هه‌رێم به‌شی له 80% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
*6/1/2018 : ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و به‌ریتانیا بۆ زیاتر به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانیان رێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد كه پێدانی چه‌ك به‌عیراق و مه‌شق و راھێنانی سه‌ربازی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری ھه‌واڵگری ده‌گرێته‌وه.
*22/1/2018 : سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌مه‌رسومێك رۆژی 12ی ئایاری 2018ی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكرد.
*26/1/2018 : پۆلیسی ئینته‌رپول، "عه‌بدولفه‌لاح سودانی" وه‌زیری بازرگانی پێشووی عیراقی ڕاده‌ستی حكومه‌تی به‌غداد كرده‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره تۆمه‌تباره به به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و له‌لایه‌ن دادگاوه‌شه‌وه داواكراوبوو.
*27/1/2018: وه‌زاره‌تی دادی عیراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد ژماره‌ی زیندانیكراوانی داعش و ئه‌وانه‌ی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌داعشه‌وه ده‌ستگیراون، له گرتووخانه‌كانی عیراقدا گه‌یشته 20 ھه‌زار كه‌س.
*12/2/2018 : دادگای ده‌ستپاكی عیراق له كۆی 8 تۆمه‌ت كه روبه‌روی فه‌لاح سودانی وه‌زیری پێشووی بازرگانی عیراق كرابوون سیانیانی به‌سه‌ردا سه‌پاند و به 21 ساڵ زیندانی سزا درا.
* 1/1/2018 : فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری به 12 سه‌رنشینه‌وه كه 10 له‌و سه‌رنشینانه ئه‌مریكایی بوون له‌ناوچه‌ی بونتا ئه‌یسلیتا له وڵاتی كۆستا‌ریكا كه‌وته خواره‌وه و ته‌واوی گه‌شتیاره‌كان گیانیانله‌ده‌ستدا.
*10/1/2018 : سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند به‌پێی یاسای نوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ڕاده‌گێرێت و ده‌بێت جارێكی تر چاو به دۆسیه‌ی تاوانباراندا بخشێندرێته‌وه.
*12/1/2018 : بۆ (٧٢١)ه مین جار ، داواكاری پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ، رێبه‌ری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" بۆ سه‌ردانی ئیمراڵی ره‌تكرایه‌وه .
*25/1/2018 : دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێزه‌كانی سه‌وزو چه‌پی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمانیا دژ به‌توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌ڵمانی دژ به خه‌ڵكی عه‌فرین، فڕۆشتنی تانك و زرێپۆش به‌توركیا راگیرا.
*8/2/2018 : نادیه موراد كچه ئێزدی رزگاربوی ده‌ستی داعش له مه‌راسیمێكدا كه له هۆڵی گاستن له زانكۆی جۆرج تاون له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا سازكرا خه‌ڵاتی كلنتۆن بۆ به‌ره‌وپـێشچوونی ژنان له ئاشتی و ئارامیدای پێبه‌خشرا .
*21-2-2018: قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر بڕیاری دابه‌شكردنی 11 هه‌زار و 141 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان كرد.
* 28-2-2018: بۆیه‌كه‌م جار كۆبۆنی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2017_2018 چاپ كرا.
* 6-3-2018: ساڵیادی 27 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ناوچه‌ی بازیان و ده‌وروبه‌ری كرایه‌وه.
* 5-3-2018: یادی 27هه‌مین ساڵڕۆژی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین به‌سه‌ر رژێمی به‌عسی روخاودا كرایه‌وه.
*7-3-2018: یادی 27هه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه.
*16-3-2018: له‌چه‌ندین مه‌راسیمی جیادا یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه.
*20-3-2018: ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
*16-2-2018: وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی عیراق پرۆسه‌ی بلۆككردنی پاره و سامانی تیرۆرستانی داعشی له عیراق ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانیان.
*16-2-2018: به‌پێی چه‌ند گرێبه‌ستێكی نێوان مۆسكۆ و به‌غدا، روسیا ژماره‌یه‌ك تانكی T90 ی ره‌وانه‌ی عیراق كرد.
*13-3-2018: به فه‌رمانێكی ره‌سمی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رك وه‌زیرانی پێشووی عیراق گه‌شته‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ستیانپێكرده‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك له راگرتنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه.
* 27-2-2018: دادگای كۆماری چیك ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی ئازاد كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران كورد له‌و شاره به‌رده‌وامیان به خۆپیشاندانه‌كانیان دا.
* 4-3-2018: ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی 90 هه‌مین خولی خه‌ڵاتی ئۆسكار له هۆڵی شانۆیی دۆڵبی له هۆڵیود له لۆس ئه‌نجلۆس بۆ به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی ساڵی 2017، به‌ڕێوه‌چوو.
13-3-2018 بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌مریكا ژنێك بووه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگیری CIA ، ئه‌و ژنه‌ش ناوی جینا هاسپێڵدی بوو.
*14-3-2018: زانای ناسراوی بواری زانستی فیزیا ستیڤن هاوكینگ كه‌لێكۆڵه‌ری بورای گه‌ردوون بوو له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
*5-4-2018: 21هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به ناوی عه‌فرینه‌وه ده‌ستیپێكرد و تێیدا وێرای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك له ماوه‌ی دوو رۆژدا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و دیبه‌یت ئه‌نجامدرا.
* 7 - 4 – 2018: به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له حاكم قادر حه‌مه‌جان و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا و بڵێسه‌جه‌بار فه‌رمان و مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان و فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان، مه‌ڕاسیمی یادی 41 ساڵه‌ی 12 شه‌هیدی داستانی ساوێنی بناری قه‌ندیل له رانیه كرایه‌وه.
* 8-4-2018 : له‌ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا، هاوسه‌رو خانه‌واده‌كه‌ی سه‌ردانی گۆڕی كۆچكردوویان كرد‌و تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی دانا.
*8-4-2018: شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا.
* 8-4-2018 : دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه له ئاسمانی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رویدا، ئه‌ویش دروستبونی سێگۆشه‌یه‌ك بوو له ئاسماندا له نێوان مانگ و هه‌ردوو هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و زوحه‌ل كه به چاویش دیارده‌كه ده‌بینرا.
*10-4-2018: به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندام و كادر و لاینگرانی و جه‌ماوه‌رێكی زۆری خورماتوو باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 16 ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له خورماتوو كرایه‌وه و یه‌كێتی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی به كاره حزبییه‌كانی كرده‌وه.
* 10-4-2018 : مه‌ریه‌م باروتچیان ونبوویه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه بوو ساڵی 2015 له وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی خێزانی راسته‌قینه‌ی خۆی. دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان و چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه ناوی هاونازه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وكات ده‌ركه‌وت، له‌لایه‌ن دادگای سلێمانیه‌وه راده‌ستی خێزانێك كرا كه به خێزانه راسته‌قینه‌كه‌ی ناوبرا. پاشان ده‌ركه‌وت كه منداڵی ئه‌و خێزانه نییه‌و دادگا چه‌ند دانیشتنێكی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدا، به‌وپێیه‌ی برایه‌كی هاوناز داوای یاسایی تۆماركردبوو گوایه ئه‌و كچه هاوناز نییه، دوا دانیشتنی دادگا ئه‌نجامدرا و دواتر مریه‌م رایگه‌یاند: "وێرانم، ته‌واو وێران بووم به‌ده‌ست ونبوونی خۆمه‌وه".
* 10-4-2018 : خاوه‌نپشكه‌كانی چاڤیلاند خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو بڕیاریاندا به ڕه‌سمی له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحد تۆمار بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له 70 كه‌سه به‌پێی یاسا پاره‌یان خستووه‌ته بانكه‌وه بۆ بون به خاوه‌ن پشك له چاڤیلاند به‌ڵام شاسوار عه‌بدولواحد هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌خستوه‌ته بانكه‌وه.
* 11-4-2018 : له مه‌راسیمێكی شایسته‌و پڕشكۆدا له‌نێو ده‌ربه‌ندی سه‌رته‌كی به‌مۆ له ناوچه‌ی گه‌رمیان، په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی وێنه‌ی پۆلێك شه‌هید لادرا. تابلۆی شه‌هیدانی سه‌رته‌كی به‌مۆ پێكهاتوون له شه‌هیدانی براو ئامۆزایان (ئه‌یوب یوسف محه‌مه‌د، حه‌یده‌ر عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، خالید عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، فاتیح عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، بابان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێو ده‌ربه‌ندی سه‌رته‌كی به‌مۆ جێگیركرا.
*12-4-2018: له‌چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی به‌ناوی (خزمه‌ت)، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، ده‌خاته‌ڕوو، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌باشترین شێوه خزمه‌تی هاووڵاتیانی بكات.
* 12-4-2018 تێكۆشه‌ری دێرین سارم خانی سادق وه‌زیری تێكۆشه‌ری دێرین و سیاسه‌تمه‌دار و پارێزه‌ر و روناكبیری ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد.
* 16-4-2018: به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ، له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان جێگران و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو كادیرانی سنوری مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازیكرا له حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ند.
* 16-4-2018: له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی دۆڵی بالیسان یادی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان كرایه‌وه كه 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕژێمی پێشوی عیراق به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیای بۆردومانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد كه به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 600 هاووڵاتی به ژن و مناڵه‌وه شه‌هیدو بریندار بوون.
* 22-4-2018 له به‌شی ته‌كنیكی میدیا‌و هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌كادیمی و تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی 120ـه‌مین ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه ئه‌نجام درا.
* 24-4-2018: له نزیك فامیلی مۆڵ له‌هه‌ولێر (فارس محه‌مه‌د سادق) پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی، به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه دراو شه‌هیدكرا.
* 24-4-2018: ژنه شاعیری كورد، كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر هاوسه‌ری رۆژنامه‌نووس رێبوار محه‌مه‌د یوسف له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایكرد.
* 24-4-2018 : به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكومی و چین و توێژ و خه‌ڵكی شاری سلێمانی ساڵیادی كردنه‌وه‌ی سه‌كۆی ئازاد له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مام كرایه‌وه.
*26-4-2018 : له‌سه‌ر گڵكۆی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال 42 هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان كرایه‌وه
*29-4-2018: به له‌به‌رچاوگرتنی كار‌و چالاكییه‌كانی له شاخ و تۆماركردنی مێژووی پێشمه‌رگه‌و ژیانی شاخ و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانیشی بۆ پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان خه‌ڵاتی نموونه‌ی "ژنی شاخ" به هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌خشرا.
* 6-5-2018: قوباد تاڵه‌بانی له سه‌ردانێكیدا بۆ گه‌رمیان قه‌زای كفری به‌سه‌ر كرده‌وه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئیبراهیم خانی ده‌لۆ لادا. ئیبراهیم خانی ده‌لۆ یه‌كێكه له سه‌ركرده مه‌زنه‌كانی سه‌رده‌می شێخی نه‌مر شێخ مه‌حمودی حه‌فید.
* 8-5-2018 : له لایه‌ن د.خالید شكور نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو مێشك بۆ د. ئه‌نوه‌ر شێخه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه ئه‌نجامدرا.
* 10-5-2018: به به‌شداری نزیكه‌ی 2 ملیۆن ده‌نگده‌ر ب ده‌نگدانی تایبه‌ت له له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و 900 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
*12-5-2018: پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو.
*17-5-2018: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی دیاریكرد.
*3-4-2018: ده‌سته‌ی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاندو به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری ئێستای میسر توانی زیاتر له 97%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌سبهێنێت و جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار.
*6-4-2018 : دادگایه‌كی ئه‌مریكا حكومی كۆتایی بۆ دوو پاسه‌وانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ركردوه كه مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا له‌كاتی سه‌ردانێكی ئه‌ردۆگاندا بۆ ئه‌مریكا هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌ره كوردانه‌ی دژی هاتنی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌مریكا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا بوو.
* 21-4-2018: كیم جون ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور ڕایگه‌یاند پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕاده‌گرێت و چیدی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ناده‌ن چونكه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بووه پێگه‌یشتوون و به‌رنامه‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له بواری ئه‌تۆمیدا گه‌یشتووه به ئامانجی خۆی.
*22-4-2018: میدیا ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا خاتوو"ئه‌ندریاس نالیس"یان بڵاوكرده‌وه‌و كردیانه مانشێتی هه‌واڵه‌كان و رایانگه‌یاند، ئێستا ئیتر هه‌ردوو گه‌وره پارتی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی كریستان دیموكرات و سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا دووسه‌ركرده‌ی ژن"ئه‌نگێلا مێركل وئه‌ندریاس نالیس"به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، جگه له‌چه‌ندین پۆستی گرنگی حزبی له‌ناو حزبه‌كانی تری وه‌ك چه‌په‌كان و سه‌وزه‌كان و دیموكراتی ئازاد‌و حزبی ئه‌لته‌رناتیف له‌پێناوی ئه‌ڵمانیا. ئه‌ندریاس نالیس ته‌مه‌ن 47 ساڵ كچی كرێكارێكی خانوبه‌ره ئه‌مڕۆ 22ی نیسان له‌كۆنگره‌ی نائاسایی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیادا كه‌له‌شاری "ڤیس بادن"به‌رێه‌چوو به كۆی له‌سه‌دا 66% ی ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌كه‌مین ژن له‌مێژووی155ساڵه‌ی ئه‌و حزبه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو بووه سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا.
*24-4-2018: سێرج سه‌ركیسیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا به‌هۆی هێنانه‌دی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، كه‌ته‌نها ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه.
*27-4-2018: هه‌ردوو سه‌رۆكی كۆریای باكوور و كۆریای باشوور كۆبونه‌وه‌و ته‌وه‌ری گرنگی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كۆتایی هێنانی جه‌نگی نێوان هه‌ردوولا بوو.
كێم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌ره‌سمی سه‌ردانی كۆریای باشووری كردوو له‌لایه‌ن مون جائه ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور پێشوازی لێكرا.
* 8-5-2018: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و پێش ئیمزاكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌دات، وتیشی: رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا بواری به ئێران‌دا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم.
* 14-5-2018: رۆژنامه‌ی "هائاڕتس" ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیمه‌وه بۆ شاری قودس له‌لایه‌ن روسیا‌و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیه‌وه، به‌ڵام 32 ده‌وڵه‌ت به‌شداری مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له قودس.
* 15-5-2018 : حكومه‌تی توركیا به ره‌سمی داوای له باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ئه‌نقه‌ره كرد كه وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و به‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
* 18-5-2018: عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد. عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
* 20-5-2018: زرار سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵیی نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆماری كوردستان له ته‌مه‌نی 91 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
* 20-5-2018: به گوڕی چوار پله‌ی ڕیخته‌ر بوومه‌له‌رزه پارێزگای كرمان-ی له ئێران هه‌ژاند.
* 21-5-2018: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4 پله‌ی رێكخته‌ر شاری ئورفای باكوری كوردستانی هه‌ژاند.
*22-5-2018: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.5 پله‌ی رێكخته‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاندو خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی نه‌بوو.
* 24-5-2018: ته‌رمی خوالێخۆشبوو عادل موراد له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه، هه‌رێمی كوردستان و هه‌مان رۆژو له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له گردی سه‌لیم به‌گ به‌خاك سپێردرا.
* 25-5-2018: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چێشتخانه‌یه‌كی شاری میسیساگاوی له كه‌نه‌دا 15 برینداری لێكه‌وته‌وه.
* 26-5-2018: نووسه‌ر و لێكۆله‌وه‌ر و مامۆستای زانكۆی د.محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو به شه‌پۆل به‌هۆی نه‌خۆشی له‌تاران كۆچی دوایی كرد.
* 29-5-2018: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به به‌رنامه و كاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌ی له ڕیزه‌كانی گۆڕان ده‌ركرد.
*30-5-2018: مامۆستایه‌كی ئاینی شاری كه‌ركوك له هه‌ولێر درایه به‌رچه‌قۆو كوژرا.
* 1-6-2018: یه‌كێتییه‌كان یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیان له‌سه‌ر مه‌نزڵگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرده‌وه.
* 2-6-2018: بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا سعودیه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دامه‌زراند.
* 3-6-2018: به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌نتالیای توركیا 9 كۆچبه‌ر خنكان.
* 6-6-2018: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولله تۆپێك له گوندێكی سه‌ربه پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 5 كه‌س كوژران و برینداربوون.
* 6-6-2018: یه‌كه‌مینجار له مێژووی سعودیه‌دا ژنان توانیان مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرن.
* 7-6-2018: ته‌لال ده‌ركی ده‌رھێنه‌ری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵاتی زێڕینی په‌نجاو ھه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلیمی دۆكومینتاری كراكۆڤی وه‌رگرت بۆ فلیمیكی به ناوی "باوكه‌كان و كوره‌كان" ، فیلمه‌كه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی كوره‌كان بوو له‌لایه‌ن باوكه‌كانه‌وه له‌ناو تیرۆرستانی داعشدا.
* 8-6-2018: سێ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قودس و موسه‌ڵاو رێگه‌ی به‌غدای شاری كه‌ركوك روویاندا‌و 15 كوژراو و برینداریان لێكه‌وته‌وه.
* 8-6-2018: پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ته‌رمی كچێكی دۆزییه‌وه كه له‌مانگی 4ه‌وه دیار نه‌مابوو له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عیراقییه‌وه دوای ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ری كوژرابوو.
* 9-6-2018: به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به ژنان كه‌ناڵی ره‌وشتی مه‌لا مه‌زهه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه داخرا.
* 10-6-2018: دوای هه‌شت مانگ له وه‌ستانی به‌هۆی بڕیاری ریفراندۆمه‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و تاران ده‌ستیپێكرده‌وه .
* 10-6-2018: ئاگر له كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له به‌ری ره‌سافه‌ی به‌غدا كه‌وته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێكی زۆری سندوقه‌كان سوتان.
* 12-6-2018: كۆبوونه‌وه‌ی مێژوویی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكاو كۆریای باكوور دوای 73 ساڵ له ناكۆكی به‌ڕێوه‌چوو و ڕێكه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد.
*13-6-2018: عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی هه‌ڤاڵ و هاوڕێی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێك له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و گه‌یشته كاروانی هه‌ڤاڵانی نه‌مری.
* 13-6-2018: بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی ئێران‌دا به‌های تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.
* 15-6-2018: له بۆردومانێكدا له‌ئه‌فغانستان مه‌لا فه‌زلولڵَا رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كوژرا.
* 18-6-2018: بومه‌له‌رزیه‌ك به گوڕی 6.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری وڵاتی ژاپۆن هه‌ژاند و زیانێكی زۆری مادده‌ی و گیانی لێكه‌وته‌وه.
* 21-6-2018: دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی تێكۆشه‌ری دێرین بایز تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ده‌زگای چاودێری و دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌زیری پێشووی دارایی هه‌رێم كۆچی دوایی كرد.
* 23-6-2018: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.4 پله‌ی ڕێخته‌ر ناوچه‌ی قوتور-ی له قه‌زای خۆی له پارێزگای ورمێی هه‌ژاند.
* 29-6-2018: به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوه‌ڕاست 100 كۆچبه‌ری نایاسایی خنكان.
* 1-7-2018: دوای 37 ساڵ كاركردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی، دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، خانه‌نشینكرا و ماڵئاوایی له فه‌رمانبه‌رانی كرد.
*1-7-2018: پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە پێشتر لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە ئامادەكرابوو بەیەكجاری درێژكردەوە.
*1-7-2018: خولی سێیەمی نوێنەرانی عیراق كە بە دەسەڵاتی گەل ناودەبرێت كۆتایی هات، پەرلەمانتارانیش رایانگەیاند درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان نایاساییەو دەستوور رێگەی نەداوە بەهیچ شێوەیەك ماوەی پەرلەمان درێژبكرێتەوە.
*1-7-2018L: سەرۆك كۆماری عیراق لە راگەیەنراوێكدا سوپاسی ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمانی كرد لەپای هەوڵ مانبوونیان خولی سێیەمی پەرلەمان كۆتایهات.
*2-7-2018: كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی زێرەڤانی لەهەولێر تەقییەوەو بەتەواوی كۆگاكە سوتا. لەماوەی كەمتر لەساڵێكدا زیاد لەچوار كۆگای گەورەی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی زێرەڤانی لەو سنورە سوتاوە، لەسلێمانی و دهۆكیش كۆگای چەك و تەقەمەنی تەقینەوە.
*2-7-2018: رۆژنامەی بێڵدی ئەلمَانیا بڵاویكردوە كە هۆرست زیهۆفر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
*3-7-2018: پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەستی لەكەركوك ئەنجامدراو یەكێتیش لەڕێی چاودێرەكانییەوە چاودێری پرۆسەكەی كرد، دوای كۆتایهاتنی پرۆسەكەش هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر كورسییەكانی كورد لەوشارەدا نەهات.
*4-7-2018: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیای راگەیاندو بەپێی ئەنجامەكانیش هەدەپە 67 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.
*4-7-2018: لەمیانەی شەڕ وپێكدادانەكان لەشاری حومس لە سوریا حوزەیفە بەغدادی كوڕی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژرا.
*9-7-2018: بەپێی ریزبەندی گوگڵ سكوڵەر سایتەشنی جیهانی، زانكۆی دایك (زانكۆی سلێمانی) لەناو تەواوی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 كە 15 زانكۆن، پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
*9-7-2018: پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەست لەشاری سلێمانی بۆ دەنگی ئەو سندوقانەی كەتێبینی و سكاڵایان لەسەر بوو بەڕێوەچوو.
*7-7-2018: دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕیژەی سامانەكەی گەیشت بە زیاتر لە 81 ملیار دۆلار و بوو بەسێیەمین دەوڵەمەندی جیهان.
*7-7-2018: بەتاوانی چەندین كردەوەی تیرۆرستی دادگای شۆڕشی ئێران هەشت تیرۆریستی داعشی لەسێدارەدا كە ساڵی رابردوو پەلاماری پەرلەمانی ئێران و مەزاری ڕابەری پێشووی ئێرانیان دابوو و چەندین كەسیان كوشت.
*8-7-2018: جەیمز جیرارد، فەرماندەی چالاكییە تایبەتیەكانی هاوپەیمانی دژبە داعش رایگەیاند: هێشتا كۆتایی نەهاتووەو بەردەوامی هەیەو هێزەكانمان لەسوریا دەمێننەوە.
*9-7-2018: رەجەب تەیب ئەردۆگان وەك سەرۆك كۆماری نوێی توركیا سوێندی یاسایی خوارد‌و بووە یەكەم سەرۆك كۆمار بە سیستمی كۆماریی لەو وڵات‌دا.
*11-7-2018: پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی پەسەندكرد كە لەلایەن فراكسیۆنی گۆڕانەوە پێشكەشكرابوو، چەند فراكسیۆن و بەشێكی زۆریش لەپەرلەمانتاران دەنگیان بەپرۆژەكە نەداو رەخنەیان لەپرۆژە یاساكە گرت كە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكی هەرێمەو پێدانی دەسەڵاتەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمە بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم.
*11-7-2018: ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست هاوشێوەی سلێمانی و كەركوك لەپارێزگای هەولێر بۆ ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر بوو بەڕێوەچوو، دەنگی سندوقی ئاوارەكانیش بەهۆی قردێلەی سورەوە سوتێنران.
*11-7-2018: بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەبەردەم گەراجی شاری سنە تانكەرێكی نەوت خۆی كێشاوە بە پاسێكداو لە ئەنجامدا 13 كەس سوتان و ژمارەیەكیش برینداربوون.
*12-7-2018: كرواتیا لە نیوەی كۆتایی جامەكە توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لە ئینگلتەرا بباتەوەو بۆ یەكەمجار لە مێژوودا بگاتە یاری كۆتایی.
*13-7-2018: دادگای ئەڵمانیا رەزامەندی نیشاندا بەڕادەستكردنەوەی پۆگدیمۆنی سەرۆكی پیشووی كەتەلۆنیا بەئیسپانیا كە سەرپەرشتی ریفراندۆمی كرد بۆ سەربەخۆیی.
*13-7-2018: بۆ باشكردنی كارەباو ئاو و خزمەتگوزاریی دیكەو دابینكردنی هەلی كار خۆپیشاندان لەچەند پارێزگایەكی باشوری عیراق رویدا‌و جگە لەوەستانی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف، خۆپیشاندەران لەچەند پارێزگایەكی باشور‌و ناوەڕاست بارەگای چەند حزبێكیان سوتاندو حەیدەر عەبادی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزرانی عیراق لەبرۆسلكەوە گەڕایەوە عیراق و فڕۆكەكەی لەبەسرە نیشتەوەو دواتر چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی خۆپیشاندەران دەركرد، هەروەها بەخۆی خۆپیشاندانەكانیشەوە چەندین كەس كوژران و دەیانی دیكەش بریندار بوون و خزمەتگوزاری تۆڕەكانی ئینتەرنێتیش لەزۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق و بەغدای پایتەخت لەكارخرا. ئەمریكاش پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند.
*14-7-2018: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەكۆلێژی كشتوكاڵی دهۆك پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی 331 سندوقی سكاڵا لەسەری پارێزگای دهۆك دەستپێكردو رۆژی 16ی تەموز كۆتاییهات.
*16-7-2018: لەشاری هەولێر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم تیروپشكی بۆ ژمارەی لیست و هاوپەیمانێتییە بەشدارەكانی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامداو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بەژمارە 105 بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكەی كرد.
*18-7-2018: بەپێی مەرسومی ژمارە (49)ی كۆماری د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق كە پشتی بەستووە ئەندامانی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران كە ژمارەیان 328 پەرلەمانتار بوون خانەنشین كران.
*19-7-2018: حكومەتی توركیا باری نائاسایی سەر وڵاتەكەی كە لە دوای كودەتا شكست خواردوەكەی شەوی 15/16 ی 7 ی ساڵی 2016 راگەیەندرابوو هەڵگرت.
*23-7-2018: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان شانۆی رۆمانی لەپاركی هەواری شاری سلێمانی كردەوە كە بەشێوەیەكی كۆلۆسیۆم بنیاتنراوەو یەكێكە لە پڕۆژە هونەرییەكانی شاری سلێمانی و بەڕووبەری 8 هەزار و 500 مەتر دووجا بونیادنراوە.
*23-7-2018: چەند چەكدارێك هێرشیانكردە سەر بینای پارێزگای هەولێرو دوای چەند سەعاتێك لەكۆنترۆڵكردنی بینای پارێزگا، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بیناكە كۆنترۆڵكرایەوەو چەكدارەكانیش كوژران كە سەرجەمیان خەڵكی هەولێر بوون و قوتابی قۆناغی ئامادەیی بوون.
*25-7-2018: دادگای تاوانەكانی نەینەوا سزای لەسێدارەی بۆ موهاجر كە سەربڕێكی داعش بوو دەركرد كە لەكاتی داگیركردنی شەنگالدا بەشداری سەرەكی تاوانەكانی كۆمەڵكوژكردنی پیاوان و ژنانی شەنگالی كردبوو.
*27-7-2018: درێژترین ماوەی مانگگیران لەم سەدەیەدا لەسەرانسەری جیهاندا روویداو لە باشوری كوردستانیش مانگ گیرانەكە بەتەواوی دەكەوت كە بەدرێژایی 83 ساڵ ئەو ناوچەیە مانگ گیرانی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینی بوو.
*28-7-2018: ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ناوی 99 كاندیدەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرد. هەروەها قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی ژمارە 105ی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكرد.
*2-8-2018: كۆچەر بیركار خەڵاتی فیڵدزی بواری بیركاری كە بەنۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت لەگەڵ سێ پڕۆفیسۆری دیكە لە بەرازیل بەدەستهێنا، جگە لە مەدالیاكە، بڕی 15 هەزار دۆلاریشی پێبەخشرا.
*2-8-2018: بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەبازاڕی قەیسەری شاری هەولێر 150 دوكان سوتان.
*9-8-2018: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتای بەدەست ژماردنەوەی ئەو بنكەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر بوو راگەیاندو لەئەنجامەكەدا تەواوی پارێزگاكان هیچ گۆڕنكاریەكی بەسەر نەهاتوە.
*14-8-2018: بەهۆی داڕمانی پردێك لە شاری جەنەوای ئیتاڵیا كە بەرزییەكەی 40 مەتر 30 كەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
*15-8-2018: چەند فڕۆكەیەكی توركیا لەقەزای شەنگال بۆردومانی ناوچەی شلۆیان كرد كە خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە)ی لێ‌بوو، بەهۆی بۆردومانەكەشەوە سەركردەیەكی هێزەكەو چەند كەسێكی دیكە شەهید بوون.
*15-8-2018: ته‌رمی ئه‌و چوار كۆچبه‌ره‌ی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان له قه‌زای زاخۆوه گه‌یشتنه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان و دوای گه‌یشتنه‌وه‌یان بۆ قه‌زای خورماتوو به ئاماده بوونی كه‌س و كار و هاووڵاتیانی خورماتوو له گۆڕستانی شه‌هیدان به خاك سپێردران.
*18-8-2018: ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی شه‌دادیه‌یی سه‌ربه شاری حه‌سه‌كه له‌رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستی به‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی كردوه، ئه‌مریكا زیاتر له 100 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بارهه‌ڵگر كه‌ره‌سته‌ی بۆ ئه‌و شوێنه گواستووه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازیش له‌و ناوچه‌یه جێگیركردوه.
*18-8-2018: نه‌سیبه شه‌هبازی كچه تایكواندۆكاری كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵات، توانی له‌ئۆڵۆمپیادی گوێگرانه‌كانی جیهان، له‌وڵاتی چین پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
*19-8-2018: داوی 306 ڕۆژ له داخستنی، رێگای نێوان كه‌ركوك - هه‌ولێر له رێگه‌ی پردێكی ئاسنه‌وه كرایه‌وه.
*19-8-2018 : بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.9 پله‌ی ڕێخته‌ر شاری تازه ئابادی له پاڕێزگای كرماشان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند و ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه.
*28-8-2018 به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له شاری ھه‌ولێر پڕۆژه‌ی خزمه‌ت بۆ چاكسازی له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و خزمه‌تكردنی زیاتری ھاووڵاتیان راده‌گه‌یه‌نرا.
*30-8-2018: دوای چه‌ند مانگێك له‌راگیرانی، هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ كه تاكه رۆژنامه‌ی كوردیی كه‌ركوكه ده‌ست به‌ده‌رچوون ده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت به‌شێوازێكی نوێ هه‌واڵ ده‌رده‌چێته‌وه.
*4-9-2018: د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید پسپۆڕی پزیشكی منداڵان ناسراو به باوكی منداڵان له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد‌و له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به پرۆتۆكۆڵێك به خاك ده‌سپێردرا.
*8-9-2018: بنكه‌كانی هه‌ردوو حزبی دیموكرات له قه‌ڵاو زه‌وییه سپی له‌سنوری قه‌زای كۆیه له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌چڕی بۆردومان كران و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده‌و كادێری ئه‌و حزبه كوژران و برینداربوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی ئێرانیان بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
*8-9-2018: رامین حسێن په‌ناهی و دوو هاوڕێی چالاكوانی، له‌ئێران له‌سێداره‌دران و ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی خێزانه‌كانیان كرانه‌وه.
*10-9-2018: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ده‌زگای میدیایی كوردسات یه‌كه‌مین دیداری سلێمانی بۆ فیلم-یان به‌ڕێوه‌برد كه ماوه‌ی 5 رۆژی خایاند.
*19-9-2018: د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك وه‌ك تاكه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق دیاریكرا.
*27-9-2018: له‌دوای وتاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جارێكی دیكه نرخی ته‌مه‌نی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
*28-9-2018: پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجامدرا. 99 بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان له پارێزگاكانی ( سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ) بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت كرانه‌وه‌و 174 هه‌زار و 146 كه‌س مافی به‌شداری كردنی ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌بوو.
*30-9-2018: پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی چه‌ندین نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان و ناوخۆیی به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا 2 ملیۆن و 914 هه‌زارو 572 كه‌س له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها له سه‌رتاسه‌ری ھه‌رێمی كوردستان ھه‌زارو 260 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌ران ئاماده‌كرابوون، كه پێنج ھه‌زار و 941 وێستگه‌ی ده‌نگدانی له‌خۆ گرتبوو.
*16-8-2018: دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12-5ی په‌سه‌ند كرد‌و ناوی سه‌رجه‌م كاندیده ده‌رچووه‌كانی بۆ په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند.
*22-8-2018: ھه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وتی باشووری عیراق گه‌یشته 3 ملیۆن و 700 ھه‌زار به‌رمیل و به‌و پێیه‌ش به‌راورد به مانگی ته‌موزی رابردوو رۆژانه 160 ھه‌زار به‌رمیل زیادیكردوه.
*24-8-2018: ده‌سته‌ی حه‌جی عیراقی خۆكوشتنی حاجییه‌كی عیراقی له مه‌ككه‌ی پیرۆز راگه‌یاند، كه له كاتی ته‌وافدا به هۆكارێكی نادیار كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، حاجییه‌كه ناوی حسێن حه‌مید حه‌یده‌رییه و له دایكبووی ساڵی 1975 ه‌و خه‌ڵكی به‌غدا بوو .
*29-8-2018: لیژنه‌یه‌كی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ناوچه ژه‌هراویبووه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و ئاشكرایانكرد، تائێستا 18 هه‌زار هاووڵاتی له پارێزگای به‌سڕه‌و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی ژه‌هراویبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه به پاشه‌ڕۆی كیمیایی كارگه‌كان و ئاوه‌ڕۆوه نه‌خۆشكه‌وتوون.
*31-8-2018: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌كاری سیاسی و حزبی كردووه و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ركه حكومییه‌كه‌یدا ناگونجێت.
*6-9-2018: ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له شاری به‌سره بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان هاتنه سه‌رشه‌قام و به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كه‌وه بینانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه سوتا، دوای ێه‌ند رۆژێكیش له به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان باره‌گای چه‌ندین حزب و رێكخراو سوتێندرا، هه‌روه‌ها له‌و خۆپیشاندانه‌دا چه‌ندین كه‌ش كوژران و برینداربوون.
*8-9-2018: له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆمار‌و به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكردو دوای وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتمانی عیراق و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سوره‌تێك له قورئانی پیرۆز، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق وتارێكی پێشكه‌شكردو داوای له ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد پێویسته كاری جددی بكه‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عیراق.
*11-9-2018: له‌كاتی كاركردن له بینا رووخاوه‌كانی زانكۆی موسڵ، زیاتر له 10 ملیۆن دۆلار دۆزرایه‌وه‌و راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرا.
*13-9-2018: یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزاكانی سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عیراقی هه‌ڵگرت كه له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی سه‌دام حسێن به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوون.
*15-9-2018: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆبووه‌وه‌و ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبوسی و خالید عوبێدی كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیان ده‌كرد. دواتر به‌ده‌نگدانی نهێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی به جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێش خالید عوبێدییه‌وه بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی بووه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی-یش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد كه كورده به به‌ده‌ستهێنانی 185 ده‌نگ به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا.
*19-9-2018: دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ جێگره‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ركرد.
*20-9-2018: لیوا فازڵ به‌رواری فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی ئاڵتونی عیراق به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له‌هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
*22-9-2018: محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراقه بوو، بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌ووه‌ی رۆژی 15ی9ی 2018 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانتاران به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
*25-9-2018: سه‌باح جبوری یه‌كێك له‌باڵابه‌رزترین پیاوانی جیهان له وڵاتی هیندستان كۆچی دوایكرد. جبوری خه‌ڵكی شاری دیوانیه‌یه و درێژی باڵای 2.42 سم، به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی عیراقی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری غوده‌ی ده‌ره‌قی چه‌ند جارێك جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه‌و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
*27-9-2018: قاسم عه‌بدولهادی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ره‌سافه رایگه‌یاند: به‌سێ گوللــه تاره فارس یاریده‌ده‌ری شاجوانی پێشووی عیراق تیرۆر كرا.
*17-8-2018: په‌رله‌مانی پاكستان متمانه‌ی به‌سه‌رۆكی حزبی (PTI) به‌خشی و عومران خان بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌و وڵاته.
*18-8-2018: كوفی ئه‌نان سكرتێری پێشووتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
*18-8-2018: له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په"، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌دۆگان به‌بێ ركابه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
*19-8-2018: نادیه موراد، كچه كوردی ئێزیدی و باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئێزیدی به ناوی عابد شه‌مدین پێكهێنا.
*19-8-2018: به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه بۆ ئه‌مساڵ 2 ملیۆن و 371 هه‌زار و 675 حاجی روویان له وڵاتی سعودیه كردوه، كه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 6 هه‌زار حاجی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه روویان له سعودیه كردبوو.
*26-8-2018: جۆن مه‌كین سیناتۆری دیاری ئه‌مریكاو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته، له‌ته‌مه‌نی 81 ساڵاندا كۆچی دوایی كرد.
*28-8-2018: پاش 44 ساڵ له‌نوسینی نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا نێلسۆن ماندێلا و پیشاندانی نامه‌كه له‌پێشانگایه‌كدا به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن كرایه زیادكردنی ئاشكراوه‌و به 100 هه‌زار پاوه‌ن فرۆشرا.
*30-8-2018: به‌به‌شداری زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی شه‌ڕه ته‌ماته له‌بونولی رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
*3-9-2018: ئاگرێكی گه‌وره له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی به‌رازیل له شاری ریۆ دی جانیرۆ كه‌وته‌وه كه كۆنترین دامه‌زراوه‌ی زانستی ئه‌و وڵاته‌و گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی سروشتی ئه‌مریكای لاتینه.
*4-9-2018: به‌هێزترین زریان و گه‌رده‌لوول له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژاپۆنی گرۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 100 كه‌سی تریش برینداربوون.
*9-9-2018: له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی سویددا 8 پارت به‌شدارن و ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاده‌كاته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه، ئه‌وه‌یه كه حزبێكی عونسڕیڕاسیست زیادیكردوه‌و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
*18-9-2018: به‌هۆی رودواێكی هاتووچۆوه له‌سه‌ر رێگای نێوان كاشان و نه‌تنز له‌پارێزگای ئه‌سفه‌هان ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌ستدا. روداوه‌كه له‌نێوان پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگای نێوان كاشان و نه‌تنز له‌پارێزگای ئه‌سفه‌هان له‌ناوه‌ندی ئێران روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 27 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
*19-9-2018: هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر جه‌میل راتب دوای ململانییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا له‌ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
*27-9-2018: تۆڕی فراوانی جیهانی بۆ گه‌ڕان ( گوگڵ ) له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له كه‌له‌كردنه‌وه‌ی تۆڕی گوگڵ نیشاندرا یادی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كرده‌وه.
* 1-10-2018،سوپای پاسدارانی ئێران له وه‌ڵامی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌هواز چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشی له خاكی سوریا مووشه‌كباران كرد.
*2-10-2018: د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی یه‌كێتیی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا به ده‌نگی 189ی ئه‌ندام و له به‌رامبه‌ردا د.فواد حسێن كاندیدی پارتی 89 ده‌نگی هێنا.
*2-10-2018: په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌عیراق بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش درێژكرده‌وه.
*2-10-2018: له‌ڕێوڕه‌سمێكی پڕۆتۆكۆلیدا د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق له كۆشكی سه‌لام ده‌ستبه‌كاربوو.
*2-10-2018: په‌رله‌مانی توركیا پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیای له‌ناو خاكی سوریا‌و عیراق په‌سه‌ندكرد.
*3-10-2018: له‌سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال له‌ده‌باشان مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی شكۆی نیشتمان" سه‌رۆك مام جه‌لال" به‌ڕێوه‌چوو.
*4-10-2018: له‌راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتیی 287 هه‌زارو 575 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
* 6-10-2018: له‌شاری ڤینتۆنی به‌ریتانیا ته‌رمی كچێكی كورد به ناوی ئاڤان نه‌جمه‌دین ته‌مه‌ن 32 ساڵان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه.
*6-10-2018: حه‌فتاهه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.
*6-10-2018: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه.
*7-10-2018: دیار نه‌مانی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له‌ئیستانبوڵ راگه‌یه‌ندرا.
*7-10-2018: دانیمارك بڕیاریدا ساڵی 2018 هیچ په‌نابه‌رێك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌رناگرێت.
*7-10-2018: پۆلیسی توركیا ڕایگه‌یاند رۆژنامه‌نووش جه‌مال خاشوقچی له‌ناو كونسوڵگه‌ری سعودیه له ئه‌سته‌نبول كوژراوه.
*8-10-2018: ئازاد تۆفیق وه‌ك پارێزگاری نوێیی هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوو.
*9-10-2018: له هۆڵی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه هه‌ردوو كتێبی یادی وه‌فا و تریفه‌ی وشه‌ی نووسه‌ر و روناكبیر مسته‌فا ساڵح كه‌ریم بڵاوكرانه‌وه.
*10-10-2018: به‌به‌شداریكردنی زیاتر له 300 ده‌زگای چاپ و په‌خشی كتێب له 17 وڵاتی جیهان، سیازده‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر كرایه‌وه.
*10-10-2018: كاره‌كانی سێهه‌مین ڤیستیڤالی فیلمی سلێمانی به‌به‌شداری 122 فیلم له52 وڵاتی جیهان بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له‌سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
*10-10-2018: به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه زۆربه‌یان عیراقی بوون له شاری ئیزمیری توركیا ژێرئاوكه‌ت.
* 11-10-2018: زریانی مایكڵ كه‌ناراوه‌كانی فلۆریدا له‌ئه‌مریكا هه‌ژاند و 370 هه‌زار كه‌سی ئاواره كرد.
*12-10-: دادگای توركیا ئه‌ندرۆ برانسۆن قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه‌ی ئازادكرد و سزای زۆره ملێی له‌سه‌ر هه‌ڵگرت.
* 12-10-2018: دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، عه‌مید نه‌ریمان عزیز فه‌قێ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی كۆچی دوایكرد.
*13-10-2018: پرۆژه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری شاری سلێمانی دوای راگرتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك دووباره ده‌ست به‌كاره‌كانی كرایه‌وه.
*14-10-2018: به‌هۆی پیسبوونی ئاوی به‌سڕه 90 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 111 هه‌زار كه‌سی تریش ژه‌هراوی بوون.
*14-10-2018: گروپی تیرۆرستی داعش له‌سنوری پارێزگای دێر ئه‌لزوری سوریا 10ی كه‌سی گوللــه‌باران كرد‌و 130 كه‌سی تریشی رفاند.
*15-10-2018: وه‌لید موعه‌لم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له‌كورده‌كان كرد پشت له‌ئه‌مریكا بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی سوریا.
* 15-10-2018: پۆلیسی قه‌زای پێنجوێن كوژرانی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێزی راگه‌یاند.
* 16-10-2018: له‌سنوری میرجانی ئێران، له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی دژ به‌و وڵاته كه سوپای بلوجیه‌كان ناسراون 14 به‌سیجی و سه‌ربازو هه‌واڵگری ئێران رفێندران.
* 17-10-2018: له رێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه موقته‌دا سه‌در، ره‌خنه له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای به فیرعه‌ون وه‌سف كرد.
* 17-10-2018: به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ڕێكخراوی به‌سیج وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیای ئێرانی بایكۆت كرد.
* 17-10-2018: له‌سنوری پارێزگای دیاله، سوپای ئێران ئه‌بو زوحا، سه‌رپه‌رشتیاری كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری ئه‌هوازی كوشت.
* 18-10-2018:له بۆردومانێكی ھه‌ڵه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له نزیك ھه‌جین، 21 شه‌ڕڤانی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ھیدو برینداربوون.
* 19-10-2018: عه‌لائه‌دین قه‌یسی قورئان خوێنی به‌ناو بانگی عیراقی له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن گیانیله‌ده‌ستدا.
*19-10-2018: به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانبه‌رانی جه‌زائیر، فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه‌ی له‌شوێنه گشتیه‌كانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
* 20-10-2018: سه‌لمان بن عه‌بدلعه‌زیز پاشای عه‌ره‌بستانی سعودیه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه.
* 20-10-2018: میدیای سعودیه به ره‌سمی كوژرانی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووس له‌ناو كونسوڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌ئیسته‌نبوڵ راگه‌یاند.
* 20-10-2018: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێم ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند، یه‌كێتیی 21 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
* 20-10-2018: شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك ده‌ستیپێكرد، كه تێیدا 105 فیلم له 50 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شداری پێكراوه‌و 40 فیلمیان كوردین.
* 21-10-2018: قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان،182551 هه‌زار ده‌نگی هێنا .
*25-10-2018: جارێكی دیكه بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ئاگری گرت و زیانێكی زۆری لێكه‌وته‌وه.
*25-10-2018: په‌رله‌مانی عیراق متمانه‌ی به 14 وه‌زیری حكومه‌تی نوێی عیراق دا كه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ راسپێردرابوو.
*28-10-2018: پیاوێكی ته‌مه‌ن 46 ساڵه له ویلایه‌تی په‌نسلیڤانیا له ئه‌مریكا ته‌قه له په‌رستگایه‌كی جوله‌كه‌كان كرد و له ئه‌نجامدا 11 كه‌س كوژران.
*28-10-2018: یه‌كه‌مین دیداری ھونه‌ری و ئاشتی له‌قه‌زای كفری له‌گه‌رمیان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، دیداره‌كه بۆماوه‌ی ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
*28-10-2018: د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.
*29-10-2018: ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیاو سه‌رۆكی حزبی دیموكراتی مه‌سیحی بڕیاریدا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی 12دا خۆی كاندید نه‌كاته‌وه.
*29-10-2018: گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه له‌جیهان له‌شاری ئسته‌نبوڵ له‌سه‌ر رووبه‌ری 76 ملیۆن و 500 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه كرایه‌وه.
*31-10-2018: خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
*31-10-2018: له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه مه‌زارگه‌ی باوه مه‌حمود له‌قه‌زای خانه‌قین به‌ته‌واوی ته‌قێنرایه‌وه.
*2-11-2018: روسیا سزای دارایی به‌سه‌ر ده‌یان لێپرسراو و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئۆكرایندا سه‌پاند.
*6-11-2018: تیمی فریاكه‌وتنی ده‌ریایی ئیسپانیا گیانله‌ده‌ستدانی 17 كۆچبه‌ری له كه‌ناراوه‌كانی ئیسپانیا راگه‌یاند.
*6-11-2018: یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
* 6-11-2018: یه‌كه‌مین گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌ی شارقه له ئیمارات ده‌ستپێكرد.
*7-11-2018: به‌فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی له‌ناو لۆگۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق زمانی كوردی جێگركرا.
*9-11-2018: سێهه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، كه تیایدا چه‌ند كورته فیلمێكی فیلمسازانی كورد به‌شداربوون.
*10-11-2018: په‌رله‌مانی عیراق به‌كۆی ده‌نگی نوێنه‌ران،بڕیاری له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌لًَبژاردنه‌كانی دا.
*11-11-2018: به‌بۆنه‌ی یادی 100 ساڵه‌ی كۆتایهاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، سه‌رۆكی 70 وڵاتی جیهان له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆبونه‌وه.
*11-11-2018: د.به‌رهه‌م ساڵه‌ح سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌وه‌فدێكی ره‌سمی گه‌یشته كوێت و له‌لایه‌ن میری ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا.
*12-11-2018: پۆڵا شه‌هید سیروان وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی5ی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو.
*12-11-2018: سه‌رۆك كۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی.
*13-11-2018: به‌بڕیاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان 12 كورسی خویندن له قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی (سابیس) بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدان دابین كرا.
*13-11-2018: یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
*14-11-2018: یادی 234 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌شوێنه جیاجیاكانی شاره‌كه كرایه‌وه.
*15-11-2018: د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.
* 15-10-2018: زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك قه‌زای خورماتووی هه‌ژاند و پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.
* 15/11/2018: دوای نكۆڵی كردنێكی زۆری سعودیه له كوشتنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی، شه‌لعان شه‌لعان داواكاری گشتی سعودیه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، كه تاوانباران ته‌رمی خاشقچیان له‌توپه‌ت كردووه دوای كوشتنی.
*17-11-2018: شێخ وسام خراوی یه‌كێك له چالاكوانێكی دیاری شاری به‌سڕه كه‌به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی كردبوو، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا به چه‌كی ره‌شا تیرۆر كرا.
* 18-11-2018: نووسه‌ر و وه‌رگێڕی دیاری كورد حه‌كیم كاكه وه‌یس له شاری به‌غدا كۆچی، له‌ساڵی 1949 له‌دایك بوه‌و نوسه‌ری چه‌ندید كتێبه و چه‌ند كتێبێكیشی له زمانی عه‌ره‌بی و سویدییه‌وه بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه.
* 18-11-2018 :چین یه‌كه‌مین ئوتێلی ژێر زه‌وی له نزیك شه‌نگه‌های له‌چین كرده‌وه كه نزیكه‌ی 16 نهۆم له ژێر زه‌وییه‌و 2 نهۆمیشی له‌ژێر ئاوه و بڕی 288 ملیۆن دۆلاری تێچوه.
*19/11/2018: به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی بۆمبێكی كۆنی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م له شاری بولونیای ئیتاڵیا 7 هه‌زار كه‌س له ترسان ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشت، بۆمبه‌كه دروستكراوی وڵاتی ئه‌مریكایه‌و كێشی 52 كیلۆ گرامه‌و یه‌كێكه له بۆمبه مه‌ترسیداره وێرانكه‌ره‌كان .
*شه‌وی 20-11-2018: له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی شورتی كاره‌باوه، حه‌وت ئه‌ندامی خیزانیك گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌پێكهاتبوون له دایك و باوك و نه‌نك و چوار منداڵ، بنكه‌ی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ-یش رایگه‌یاند رووداوه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
* 20-11-2018: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كابوڵ-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویداو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی ئاهه‌نگ گێڕان بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له‌كابوڵ-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و به‌هۆیه‌وه 40 كه‌س كوژران و زیاتر له 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
* 21-12-2018 : په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا به لابردنی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق، نوێنه‌رانی كه‌ركوكیش له‌په‌رله‌مانی عیراق رایانگه‌یاند: چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین و ده‌بێت حكومه‌ت پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بێت.
* 23-11-2018: له ده‌ڤه‌ری ره‌واندز گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌كاتی لاسایكردنه‌وه‌ی یاری پۆبجی گوللــه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و گیانله‌ده‌ستده‌دات، گه‌نجه‌كه له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێیدا ویستویه‌تی هاوشێوه‌ی یاری پۆبجی چه‌كه‌كه بگرێته ده‌ست و وێنه‌یه‌ك بگرێت، به‌ڵام نه‌یزانیوه كه گوللــه‌یه‌ك له‌به‌ریه‌تی و پێیدا ته‌قیه‌وه‌و كوشتوویه‌تی.
* 23-11-2018: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراقی گرتبووه‌وه لافاو له قه‌زای شه‌رقاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌ستا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خنكاون و زیانێكی زۆری به هاووڵاتییان و رێگاوبان گه‌یاند و پردێكیشی رووخاندووه.
* 24-11-2018: بۆ یه‌كه‌مجار له‌سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌بێ كردنه‌وه‌ی قه‌فه‌زه‌ی سنگ، تیمێكی ئه‌ڵمانی به‌هاوكاری پزیشكانی ناوخۆ نه‌شته‌گه‌ری گۆڕینی سه‌مامه‌ی دڵ-یان به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا و نرخی هه‌ر سه‌مامه‌یه‌كیش 40 هه‌زار دۆلاره.
* 25-11-2018: به‌هۆی روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كه‌وه له‌سنووری گه‌رمیان و دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و زیاتر له 50 كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، ته‌ندروستی گه‌رمیانیش ئاشكرایكرد ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به‌هۆكاری كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كه گیانیانله‌ده‌ستدا.
* 25-11-2018: به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕو دروستبوونی لافاوه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كه‌سی له‌سنووری پارێزگای واست راگه‌یاند، كه له‌ناو قوربانییه‌كانی لافاوه‌كه‌دا ژن و منداڵیش هه‌بوون.
*26-11-2018: به‌مه‌به‌ستی داواكردنی ژیانی باشتر و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانیان، ھه‌زاران ژن رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساو به‌توندی ده‌ستدرێژیی كردنیان بۆسه‌ر ژنان ئیدانه كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئه‌و وڵاته له‌نزیكه‌ی 50 شاری فه‌ره‌نسا خۆپیشاندان كراوه و هه‌زاران ژن به‌شدارییان تێدا كردووه.
*شه‌وی 27-11-2018: ئاگرێكی گه‌وره له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتی قه‌یسه‌ریه‌ی كۆنی كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه زیانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئاگره‌كه به‌شی بازاڕی ئاڵتون و چه‌ند شوێنێكی تری گرته‌وه و تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه به‌زویی گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه.
*28-11-2018: تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی نیكۆلۆدیۆن هه‌واڵی كۆچی دوایی ستیڤن هێلنبێرگی داهێنه‌ری فیلم كارتۆنی سپۆنج بۆب سكویه‌رپانتسی له‌ته‌مه‌نی 57 ساڵان راگه‌یاند، هێلنبێرگ له ساڵی 2017 دا ئاشكرایكرد كه تۆشی نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی ده‌مار بووه.
30-11-2018: شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گوندێكی سه‌ربه دێر ئه‌لزور یاریده‌ده‌رێكی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رابه‌ری گروپی تیرۆرستی داعش-یان ده‌ستگیركرد، كه تاوانباره به‌ئه‌نجامدانی 40 كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و كه‌سێكی دیاری داعش و بڕواپێكراوی به‌غدادی بووه.
*1-12-2018: فه‌ریقی یه‌كه‌م كه‌مال موفتی وه‌زیری پێشووتری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له‌شاری پزیشكی فاروق كۆچی دوایكرد، كه‌مال موفتی، یه‌كه‌م وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له‌ساڵی 1992 له یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
* 1-12-2018: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به‌هۆی دروستبوونی لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌وت مه‌تر ئاو له دۆڵی كه‌سب، باری نائاسایی له‌سنووری پارێزگاكه راگه‌یاند و ده‌وامی خوێندنگا‌و زانكۆكان راگیرا‌و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن خرانه دۆخی ئاماده‌باشیه‌وه.
* 1-12-2018: وته‌بێژی بنه‌ماڵه‌ی بۆش رایگه‌یاند، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا به‌هۆی ناڵاندنی به چه‌ندین نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، بۆشی باوك بۆ یه‌ك خول سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوه له ساڵی 1989 بۆ ساڵی 1993 و ئه‌و باوكی سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بۆش بوو.
* 3-12-2018: له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له‌پزیشكێك كرا‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا، پزیشكه‌كه ناوی د.كه‌مال ئه‌حمه‌د سه‌عیده و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتییه، له‌ناو نۆرینگه‌كه‌ی خۆی له‌شه‌قامی ئۆرزدی شاری سلێمانی ته‌قه‌ی لێكرا، دوای چه‌ند رۆژێك له‌رووداوه‌كه پۆلیسی سلێمانی كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركرد.
* 3-12-2018: دوای 60 ساڵ له ئه‌ندامبوونی قه‌ته‌ر له رێكخراوی ئۆپێك ، بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا، سه‌عد كه‌عبی وه‌زیری وزه‌ی قه‌ته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسدا رایگه‌یاند، قه‌ته‌ر بڕیاریداوه له‌پێناو چاكسازیكردن و پێداچوونه‌وه به پلان و ستراتیجییه‌تی كه‌رتی وزه‌یدا له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له ئه‌ندامێتی رێكخراوی ئۆپیك بكشێته‌وه.
* 4-12-2018: دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته هاووڵاتییانی فه‌ره‌نسی له‌دژی بڕیاری زیادكردنی باجی سه‌ر سووته‌مه‌نی خۆپیشاندانیان ساز كرد، دواجار حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاری زیادكردنی باجی له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه هات كه سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ئیمانۆئێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبۆوه و به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا سێ كه‌س كوژران و به‌سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
* رۆژی 5-12-2018 : دادگای توركیا سزای زیندانی به‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌پاند، دادگای ئه‌سته‌نبوڵ به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان، سزای چوارساڵ و هه‌شت مانگ به‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په) سه‌پاند.
* 6-12-2018 : میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، له‌ناوچه‌ی چابه‌هار له پارێزگای به‌لووچستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو به‌پێی ئاماره‌كان له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژران و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.
* 7-12-2018: له ڕووداوێكی هاتوچۆی گوماناویدا ڕه‌حیم زه‌بیحی، ده‌رهێنه‌ری به‌توانای كورد و براكه‌ی گیانیان له ده‌ست دا، رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی نێزه‌ڕۆی بانه روویداوه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ر ره‌حیمی زه‌بیحی وه‌رگه‌ڕاوه‌و دواتر گڕی تێبه‌ربووه و خۆی و برایه‌كی گیانیانله‌ده‌ستدا.
*8-12-2018: له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه له شارۆچكه‌ی چه‌مه‌نی به‌هۆی ته‌قه‌كردن چوار كه‌س كوژران و 16 كه‌سیش برینداربوون، هۆكاری رووداوه‌كه یه‌كێك له میوانه‌كان بوو كه پێشینه‌ی شه‌ڕ و تێكده‌ری هه‌بووه و پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك لێی ده‌بێت به‌شه‌ڕ، به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی كردووه و له‌ئه‌نجامدا ژنێك و سێ پیاو كوژراون و 16 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
*10-12-2018: حكومه‌تی عیراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا 3 رێككه‌وتنیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی دوای جه‌نگ و وه‌به‌رهێنان و چه‌سپاندنی شه‌فافیه‌ت له ده‌زگا حكومییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی ئاو و ژینگه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و چه‌ند بوارێكی تر ئیمزاكرد.
* 10-12-2018: حكومه‌تی عیراق دوای 15 ساڵ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای به‌رووی هاووڵاتیاندا كرده‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش حكومه‌تی عیراق ناوچه‌ی سه‌وزی به رووی هاووڵاتیاندا كرایه‌وه و پێشتریش حكومه‌ت چه‌ند جارێك هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دابوو به‌ڵام به‌هۆی باری ئه‌منیه‌وه دواده‌خرا.
*10-12-2018: له‌شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویژ رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵاته‌كه به‌خسرایه نادییه موراد كچی كوردی ئێزدی و دینس مۆكویگی پزیشكی كۆنگۆیی، نادییه موراد، كچه كوردی ئێزدی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه رفێنراو دوای ماوه‌یه‌ك له‌ده‌ستی داعش رزگاركرا.
*شه‌وی 11-12-2018: پاش ململانێیه‌كی درێژخان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، ڕۆژنامه‌نووس به‌هار مسته‌فا هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند سه‌لام ڕه‌شید له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، به‌هار مسته‌فا فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی بوو كه چه‌ند ساڵێك بوو له‌بواری راگه‌یاندنی چالاك بوو.
*شه‌وی 13-12-2018 : له‌شاری عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌چه‌كدارانی سه‌ربه توركیا ته‌قیوه‌ته‌وه سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، ئۆتۆمبێله‌كه بۆمبڕێژكراو بووه و به‌چه‌كدارانی سه‌ربه‌توركیا ته‌قیوه‌ته‌وه و سێ كوژراو ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه.
* 13-12-2018: حه‌شدی شه‌عبی، دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له سوریا راگه‌یاند و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیشھاووڵاتی عیراقین، له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌شدا روفاتی زیاتر له 900 كه‌سی تێدابوو و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش زۆربه‌ی قوربانییه‌كان دانیشتووی قه‌زای قائیمی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبارو ناوچه‌كانی تری عیراقن.
* 15-12-2018:په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر داوایه‌كی دادگای ده‌ستوری وڵاته‌كه‌ی، بڕیاریدا له‌خانه‌ی ره‌گه‌زی تۆماری باری كه‌سێتی و له‌دایكبووندا له‌پاڵ ره‌گه‌زی نێر و مێدا خانه‌یه‌ك بۆ ره‌گه‌زی سێیه‌م زیاد بكات، دوای ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا به‌ر له‌ساڵێك داوای له‌پسپۆڕانی دانانی یاساكرد تا كۆتایی ساڵی 2018 یاسای باری كه‌سێتی ئه‌ڵمانیا بگۆڕن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و داوایه‌ی دادگای ده‌ستوریدا.
* 16-12-2018 نووسه‌رو رووناكبیرو ڕۆژنامه‌نووسی به‌توانای كورد مامۆستا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم یاریده‌ده‌ری لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی میدیا و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كوردی و قه‌ڵه‌مێكی به ئه‌مه‌ك و نووسه‌رێكی لێهاتوو بوو، له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌مان رۆژ له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به‌خاك سپێردرا.
* 16-12-2018: به‌هۆی ئاگر كه‌تنه‌وه‌وه له ماڵێك له‌گه‌ره‌كی ئاسووده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دایكێك و سێ منداڵ سوتان و سه‌رجه‌م منداڵه‌كانیش گیانیان له‌ده‌ستداكه ته‌مه‌نیان له نێون شه‌ش مانگ بۆ ٥ ساڵ‌بوو. دوای چه‌ند رۆژێكیش دایكه‌كه كه ناوی سێوان قادره كۆچی دوایی كرد.
* 16-12-2018: له‌روانگه‌ی پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عیراقه‌وه، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستبه‌رداری ره‌گه‌ز نامه به‌ریتانییه‌كه‌ی بوو، لوقمان فه‌یلیوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه رایگه‌یاند، رێوشوێنه یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به راده‌ستكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌ز نامه بریتانییه‌كه‌ی ته‌واو بووه و سه‌رۆك كۆمار له كاتێكدا سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌ش به شانشینی بریتانیا كردووه له‌به‌رامبه‌ر به‌خشینی ئه‌و ره‌ه‌زنامه‌یه له‌و رۆژگارانه‌ی كه له ریزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا بووه دژی ڕژێمی له ناوچوو.
*19-12-2018: تۆفیق سندی و كوردستانی هاوسه‌ری كه خێزانێكی كوردن له‌كه‌نه‌دا داده‌نیشن به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌وه تكیتێكی یانسیب ده‌كڕن و به‌و تكته‌ش دیارییه‌كی هه‌شت ملیۆن دۆلارییان بۆ ده‌رده‌چێت.
*20-12-2018: له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی به په‌له‌ی هێزه‌كانی له سوریا ده‌ركرد، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش ئه‌و كشانه‌وه‌یه به خیانه‌ت له خوێنی شه‌هیدان له قه‌ڵه‌م دا .
* 21-12-2018: ره‌وف حه‌سه‌ن نووسه‌ری كورد له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له سلێمانی كۆچی دوایی كرد، ڕه‌ئوف حه‌سه‌ن له ساڵی 1945 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌و خاوه‌نی چه‌ندین رۆمان و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و چیرۆكه.
* 21-12-2018: له‌هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین شاجوانی كوردستان، كچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك به‌ناوی سانا مه‌حمود له‌ڕێوڕه‌سمێكدا وه‌ك شاجوانی 2018ی كوردستان هه‌ڵبێژردرا.
*20-12-2018: له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سوریا و ئه‌فغانستان، جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ماتیس رۆژێك دوای راگه‌یاندنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا بوو له سوریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، ئه‌وه‌ش به ئاماژه‌یه‌ك لێكده‌درێته‌وه بۆ بوونی ناكۆكی قوڵ له‌نێوان تره‌مپ و ماتیسدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
* 22-12-2018: پارێزگاری به‌غدا به ره‌سمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كرد، عه‌توان عه‌توانی پارێزگاری به‌غدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد.
* 22-12-2018: برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
* 26-12-2018:دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له شه‌وی كریسمسدا سه‌ردانی عیراقیان كرد‌و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
* 28-12-2018: هێزه‌كانی سوپای سوریا له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی منبج چونه ناو شارۆچكه‌ی منبج له خۆرئاوای كوردستان و ئاڵایان تێدا هه‌ڵكرد.
ستافی كاری PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24