riklam

فێستیڤاڵی سلێمانی ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌باشترینه‌كانی جیهان

ئەدەب وهونەر 12:06 PM - 2018-12-27
.

.

 له‌ھه‌نگاوێكی بێوێنه‌دا فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ده‌بێته‌ نوێنه‌ری فێستیڤاڵی ئۆسكار له‌ناوچه‌كه‌دا.

دوای ئه‌وه‌ی فێستیڤالی فیڵمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌خوولی سێھه‌میدا میوانداری (11 فێستیڤاڵ ئۆسكار كوالیفی) كرد‌و له‌‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌میان له‌نێو فێستیڤاڵه‌كه‌دا سیمناریان سازدا، ھه‌روه‌ھا له‌خولی سێیه‌مدا توانرا فیلمه‌ زۆر باشه‌كانی دنیای تێدا نمایش بكرێت ‌و ئه‌وه‌ش بوه‌ هۆكارێك كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی ھه‌بێت له‌جیھاندا.

له‌م خوله‌ی فێستێڤاڵدا یه‌كێك له‌ستراتیژه‌كان ئه‌وه‌بوو كه‌ فێستیڤاڵی سلێمانی ببێته‌ یه‌كێك له‌فێستیڤاڵه‌ باشه‌كانی دنیا، له‌و روه‌وه‌ توانرا ئه‌وه‌ به‌كردار بسه‌لمێنرێت، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌ری له‌فێستیڤاڵه‌ باشه‌كانی دونیا ئاماده‌یبوون‌ و دادوه‌ریی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌فێستیڤاڵه‌كه‌ ھه‌ڵسه‌نگێنن.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری هوونه‌ری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی (دانه‌ر عومه‌ر) رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه‌، دوای گفتوگۆ‌و ئاڵوگۆری په‌یوه‌ندیه‌كان و پشتگیری كردنی ئه‌و فێستیڤالانه‌ی كه‌ (ئۆسكار كوالیفای)ن، سه‌پۆرت كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی واتای پێگه‌ی بوون به‌جیھانی بوونه‌و لێره‌شه‌وه‌ ئاشكرای ده‌كه‌م فێستیڤاڵی سلێمانی ته‌نها ھه‌نگاوه‌ ئیدارییه‌كانی ماوه‌ كه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌باشترین فێستیڤاڵه‌كانی جیھان.

وتیشی: له‌ئێستاشدا ده‌بێته‌ نوێنه‌ری ئۆسكار له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ هیوایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت بۆ ئاینده‌ی فێستیڤاڵ‌و پایته‌ختی رۆشنبیری.

هاوكات ئه‌وه‌ی رونیشیكرده‌وه‌: ھه‌نگاوه‌كانی بوون به‌نوێنه‌ری ئۆسكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ھه‌ر فیلمێكی كورت یان دۆكیومێنتاری له‌فێستیڤاڵی سلێمانی ببێته‌ باشترین فیلم، ئه‌وا راسته‌وخۆ له‌ئوسكار ده‌چێته‌ ریزی كاندیدی فیلمه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات.

 PUKmedia راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێو ده‌وله‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket