riklam

فێستیڤاڵی نیشتمانی كورتە فیلم بەڕێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 04:51 PM - 2018-12-26
.

.

وەك بەشێك لە فێستیڤاڵی ساڵانەی ٣X٣ی كورتەفیلم بە پاڵپشتی نوێنەرانی فیلم و شانۆ لە موسڵ، هەولێر، بەغدا و بەسرە، ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی و هاوبەشەكانیان و شاری هونەری فیلم و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی نیشتمانی كورتە فیلم و كێبڕكێ دەربارەی مافەكانی مرۆڤ و كەمینەكان لە عیراق.

سەرجەم ئەو كورتە فیلمانەشی لە فێستیڤاڵەكەدا نمایشدەكرێن لە مانگی ئازاری ساڵی 2019 دەبێت لە بەغدا، هەروەها سێیەمین كورتەفیلم دیاری ماددیان پێشكەش دەكرێت، دواتریش نیشاندانی هەرێمی ئەنجام دەدرێت لە پارێزگاكان، بە موسل و هەولێر و بەسرەشەوە.

- دواكات بۆ پێشكەشكردنی بیرۆكە و تێكستەكان 17 كانوونی دووەمی 2019 دەبێت .

-دواكات بۆ پێشكەشكردنی فیلمە تەواوكراوەكان 1ی شوباتی 2019 دەبێت.

هەروەها تێكستی سێ فیلم هەڵدەبژێرێن بۆ بەرهەمهێنان وەك كورتە فیلم و پێویستە ماوەی فیلمەكەش لە سێ خولەك زیاتر نەبێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket