riklam

هه‌تا چاومان ده‌رئه‌هات

بابەتی گۆڕاو 02:28 PM - 2018-12-26
.

.

هه‌تا چاومان ده‌رئه‌هات

× ئۆخه‌ى شكور گه‌یشتى به‌گم؟ به‌زاتى خوا زۆر زۆر دڵم لات بوو.
ـ سه‌لامه‌ت بى مه‌منون.
× خۆ شكور هیچ نه‌قه‌وماوه‌ وا دواكه‌وتیت؟!
ـ نه‌ شكور نه‌وه‌ڵـڵا.. خۆم هێواش لێم ئه‌خوڕى.
× بۆ؟ سه‌یاره‌ى مرورت به‌دواوه‌ بوو؟!
ـ نه‌خێر.. ئوتومبێله‌كه‌م سه‌تڵێ ماستى تیابوو.. له‌به‌رخاترى ئه‌وه‌.
× به‌ڕاستى حه‌یف ئوستاز.
ـ چى حه‌یف رۆڵه‌؟
× كه‌ كاتێك منت له‌گه‌ڵدا سوار ئه‌بم عه‌ینه‌ن تیسكه‌ى تفه‌نگ ئه‌ڕۆى كه‌چى كه‌ سه‌تڵه‌ ماستت پێ ئه‌بێ هێواش و له‌سه‌رخۆ لێ ئه‌خوڕى.. یه‌عنى ماسته‌كه‌ له‌ من عه‌زیزتره‌؟
ـ رۆڵه‌ گیان ئه‌وه‌ سروشتى نه‌توایه‌تیمانه‌.. هه‌موو كورد وایه‌.. ئێستا مه‌سه‌له‌ن تۆ........
× نا نا به‌قوربانت بم نموونه‌م بۆ مه‌هێنه‌ره‌وه‌. قه‌ناعه‌تم كرد ته‌واو.
ـ قه‌ناعه‌ت به‌چى؟ بۆچى هێشتا من هیچم وتووه‌؟!
× گه‌وره‌م من خۆم ئه‌ناسم و ئه‌زانم جه‌نابت پێم فێربووى هه‌موو جارێ به‌ دوو قسه‌ ئیغفالم ئه‌كه‌ى.
ـ جا كه‌ ئه‌زانى وایه‌ بۆ چى قبووڵى ئه‌كه‌ى؟
× مه‌جبورم قوربان.. نانه‌كه‌م به‌ده‌ست تۆیه‌.
ـ هه‌ر نان نا.. برنجیش.
× بیل موناسه‌به‌ ئوستاز ئه‌زانى برنجیش ته‌واو شووڵى لێ هه‌ڵكێشاوه‌؟ ساغ ئه‌بین هه‌ر برنج ئه‌خۆین به‌ پڵاو و به‌ قوبڵى.. كه‌ نه‌خۆشیش ئه‌كه‌وین شۆرباى برنجمان بۆ لێ ئه‌نێن!
ـ ناشكور مه‌به‌ كوڕم.. ئینسان ئه‌بێ گه‌شبین بێ.
× گه‌شبین؟!!
ـ به‌ڵێ.
× هه‌تا كه‌ى؟
ـ هه‌تا چاومان ده‌رئه‌هات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket