riklam

ئه‌و هه‌ڵانه‌ی زیان به‌ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت

هەمەرەنگ 01:48 PM - 2018-12-26
.

.

كوژاندنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل ڕاسته‌وخۆ دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌، زیانی هه‌یه‌؟
كوژاندنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل ڕاسته‌وخۆ دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌، زیان به‌ بزوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئایا ئه‌م قسه‌یه‌ ڕاسته‌؟ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی پێیان وایه‌ كه‌ كوژاندنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل دوای لێخوڕینێكی زۆر، دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی بزوێنه‌ر و زیانی تریشی به‌ پارچه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، لێره‌دا ئه‌م كاره‌ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌:

بزوێنه‌ر كاتێك كار ده‌كات، ئه‌وا له‌ ناویدا هێزێكی زۆر دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت  كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ رۆیشتندایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك خێرایی سوڕانه‌وه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 40000 فڕه‌ له‌ ده‌قیقه‌یه‌كدا، بۆ ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ر كار بكات و تێك نه‌چێت، پێویستی به‌ ساردكردنه‌وه‌ و سوڕانه‌وه‌ی ڕۆنه‌ به‌ناویدا بۆ ئه‌وه‌ی پارچه‌كانی ناوی به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون و ئه‌وانه‌شی به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون زیانیان پێنه‌گات، كه‌واته‌ چی ڕووده‌دات گه‌ر بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌م كاته‌دا بكوژێنینه‌وه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزبۆته‌وه‌؟

دوای ئه‌و گه‌رمیه‌ و وه‌ستانی بزوێنه‌ر، ئه‌وا نه‌ سارد ده‌بێته‌وه‌، نا ڕۆنیش هاتووچۆ ده‌كات، ئه‌م كاره‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارچه‌كانی ناوی بزوێنه‌ره‌كه‌ جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها زیانی پێده‌گه‌ینێت و ته‌مه‌نی كاركردنی كورت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و گه‌رمیه‌ی كه‌ له‌ ناو بزوێنه‌ره‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ زیان به‌ بزوێنه‌ری جۆری تیربۆش ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ داهاتوودا زیانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه‌ پێویسته‌ دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌لاین كه‌مه‌وه‌ خوله‌كێك كار بكات، دواتر بكوژێنرێته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌م كاره‌ بۆ هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی نوێ پێویست ناكات، چونكه‌ كۆمپانیاكه‌ خۆی كێشه‌كه‌ی چاره‌ كردووه‌، پانكه‌كه‌ی كار ده‌كات تا سه‌ر  بزوێنه‌ره‌كه‌ سارد ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia و/ گۆران قادر

سه‌رچاوه‌: میكانیكا لایف

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket