riklam

له‌كاتی ددان شۆردندا ئه‌م هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ مه‌كه‌

هەمەرەنگ 07:13 PM - 2018-12-25
.

.

هه‌موو كات كێشه‌ی ددان ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ناشۆرێت و پاك ناكرێته‌وه‌، به‌ڵكو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له‌كاتی شۆردنی ددانه‌كانیان هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ چۆنیه‌تی پاك كردنه‌وه‌ی ده‌م و ددانیان، بۆیه‌ زۆر جار ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.

دكتۆر مارك هیوز پزیشك و پسپۆڕی ددان ، ئاماژه‌ به‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌دات كه‌ له‌كاتی ددان شۆریندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. شۆردنی ده‌م: زۆرینه‌مان دوای به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان شۆرین، ڕاسته‌وخۆ به‌ ئاو ده‌م و ددانمان ده‌شۆین، ئه‌م كاره‌ هه‌ڵه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ناو مه‌عجونه‌كه‌ كاریگه‌ریان نه‌مێنێت، چونكه‌ پێویستیان به‌ كاتی زیاتره‌ بۆ سوود گه‌یاندن به‌ ددان و ده‌م.


2. زۆر شۆردنی ده‌م: دكتۆر هیوز ڕێنمایی گشت لایه‌كمان ده‌كات كه‌ دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌ شۆردنی به‌رده‌وامی ده‌ممان، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ كحولی شۆردنه‌كان ده‌بێته‌ هۆی وشك بوونه‌وه‌ی ده‌م، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی به‌كتریا.


3. زمان:هه‌رچه‌نده‌ زمان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شۆردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان پشت گۆێ خستووه‌، زمان به‌ شوێنێكی گونجاو و له‌باری مانه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی به‌كتریا داده‌نرێت، بۆیه‌ پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن به‌ فڵچه‌ی تایبه‌ت به‌ شۆردنی زمان، زمانمان له‌گه‌ڵ شۆردنی ددانه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه‌.


4. به‌رهه‌می بێ سود و خراپ: هه‌ندێك له‌ هه‌ویره‌كانی (معجون)ی ددان، زیان به‌ ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی حه‌ز به‌ به‌كارهێنانی هه‌ویری دروستكراو له‌ ماده‌ی خه‌ڵوز ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م جۆره‌ هه‌ویره‌ زیانێكی زۆری هه‌یه‌، ئه‌م جۆره‌ ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ ددانه‌كان و توشی هه‌ستیاری ( حساسیه‌) و داماڵینی مینای ددان.


PUKmedia  و/ گۆران قادر


سه‌رچاوه‌: sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket