riklam

یەکێتی بوون لەرێی خوادا

بیروڕا 07:39 PM - 2018-12-24
.

.

واز لەو یەکێتیانە بێنن کە پاشەکشە دەکەن و تووشی ھەڵدێرانی فیکری وسیاسیی دەبن و دەکەونە دژایەتی ماڵە باوان . خەفەتیان بۆ مەخۆن و ئەوە بژاردەی خۆیانە.

ئەگەر راست دەکەن و راست دەکەین با پەرۆشی ئەو یەکێتیانە بین کە لە مەیدانەکەدا ماون و خەبات دەکەن و قوربانی دەدەن کەچی دەستخۆشیان لێ ناکرێ و ئینساف ناکرێن. خەم لەوانە بخۆن و رەنجی خەباتیان بە فێرۆ مەدەن .

ھەیە لە رێی خوا و خەڵک و خاکی کوردستاندا ، بێ چاوچنۆکی و چڵێسی کوردە و کوردستانییە و گیانفیدای رێبازی ئاوەدانی مامن کەچی بە فەقیر و بەلەنگاز و سینەساف لە قەلەم دەدرێن گوایە نازانن لێی بخون و پەندە عێراقییەکە جێبەجێ بکەن کەدەڵێ (عوافی الی یجیب نقش)

كاكه هەموومان شوێن و ماڵی یەکێتییە دڵسۆزەکان دەناسین . چاوتان و چاومان لەوان بێت باشترە نەک ھەر خەفەت لەوانە بخۆن کە لە قیتارەکە دادەبەزن.

لە بیرمە کاتی خۆی زۆر کەس بە پەرۆشييەوە دەیان گوت شریھان کوردە ، مەحمود ملێجی کوردە. راستييەکەی ئەگەر پەرۆشین و راست دەکەین خۆ گەزیزە کوردە و ھونەرمەند و داھێنەرە بۆ ئیحتفا بەو ناکەن کە کوردی بێ غلو غەشە ؟ بۆ ئەشھەدو مابیلا بۆ عەلی کەریم و تەھا خەلیل ناکەن کە ھونەرمەندن و داھێنەرن و کوردی خاڵس و خاسیشن؟

چونکە ماڵین، خۆماڵین و خۆمانین؟

ستران عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket