riklam

ئه‌ی وه‌زیره‌ داراییه‌كه‌ی پارتی له‌ كوێیه‌؟!

ئابوری 01:57 PM - 2018-12-24
.

.

وێڕای ئه‌و هه‌ڵا ئیعلامییه‌ی كه‌ میدیاكانی پارتی و سێبه‌ره‌كانیان كردیان، گوایه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2019ی عیراق له‌ (12.67%)ه‌وه‌ زیاد ده‌بێت بۆ (17%)كه‌ی جاران، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ له‌ (14%)، كه‌چی هیچ نه‌كراو وه‌زیره‌ داراییه‌كه‌ی پارتی كه‌ هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌و پێشتریش كاندیدی پارتی بوو بۆ سه‌رۆك كۆمار!، هیچ رۆڵێكی نه‌بوو له‌و مه‌سه‌له‌یه‌و ته‌نانه‌ت خۆشی له‌ پرسیاری میدیاكان شاردۆته‌وه‌و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ نوێنه‌رانی كوردیشی دابوو نه‌یهێنایه‌ دی.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئه‌م وه‌زیری داراییه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، كه‌ گوایه‌ به‌ڵێنی دابوو هه‌ر هیچ نه‌بێت پشكی كورد له‌ بودجه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ (14%)، كه‌چی هیچی بۆ نه‌كراو هه‌ر وه‌كو خۆی مایه‌وه‌.
مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ گه‌ورانه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بژێوی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ئێستا وه‌زیره‌كه‌ی پارتی هیچی بۆ نه‌كرابێت، ئیتر قورسه‌ بتوانێت هیچ بكات بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق، چونكه‌ ئه‌و كات ده‌بێت یاسا، كه‌ بوو به‌یاساش سه‌رپێچی تێدا ناكرێت.
ئه‌م وه‌زیره‌ داراییه‌ی پارتی كه‌ چه‌ندین راوێژكاریشی له‌چوار ده‌وره‌و گوایه‌ شاره‌زاییان زۆر زۆره‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و دارایی و چه‌ند رۆژێك لێكدانه‌وه‌و قسه‌ بۆ میدیا سێبه‌ره‌كانی پارتی ده‌كه‌ن و باسی سیناریۆكانی پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌و هه‌موو سیناریۆییه‌ی باسیان ده‌كرد، هیچی نه‌هاته‌ دی، به‌ڵكو هه‌ر سیناریۆ كۆنه‌كه‌ی عه‌بادی و جه‌ماعه‌ت هاته‌ دی كه‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ هه‌ر (12%) مایه‌وه‌و جارێكی تر كورد هیچی بۆ نه‌كرا.
هه‌رچه‌نده‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی پارتی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردو و پێشناچێت بیكات، چونكه‌ وه‌زیره‌كه‌ هی خۆیانه‌، به‌ڵام پێویسته‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی تر ره‌خنه‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیره‌ داراییه‌كه‌ی پارتی بگرن و پێی بڵێن ئه‌و به‌ڵێن و وه‌عده‌ت كوا؟! كه‌ پێشتر به‌ نوێنه‌رانی كورد دابوو… ئه‌ی خۆ تۆ وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیت، بۆ هیچت بۆ نه‌كرا؟.

تۆفیق وه‌لی

PUKmedia كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket