riklam

ئیعتیادییه‌ به‌ڵام

بابەتی گۆڕاو 03:09 PM - 2018-12-23
.

.

ئیعتیادییه‌ به‌ڵام

× ئیعتیادییه‌ مه‌فره‌زه‌ى مرور دابنێن، به‌ڵام نه‌ك هه‌موو جارێ له‌ عه‌ینى شوێندا.
× ئیعتیادییه‌ گه‌رمیان و كوێستان بكه‌ى، به‌ڵام له‌ناو خێڵا نه‌ك له‌ حیزبا.
× له‌ فه‌حسى پڕۆستاتدا ئیعتیادییه‌ پانتۆڵه‌كه‌ت داكه‌نى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بیت نه‌ك دكتۆر.
× ئیعتیادییه‌ داواى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ بكه‌ى، به‌ڵام له‌ به‌غاوه‌ نا.
× ئیعتیادییه‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ت ده‌عوه‌ت بكه‌ى بۆ نانخواردن، به‌ڵام له‌ (ناره‌) نه‌ك لاى زۆراب.
× ئیعتیادییه‌ موقه‌ده‌م بیت، به‌ڵام نه‌ك له‌ عومرى 32 ساڵیدا.
× ئیعتیادییه‌ ئاڵوگۆڕى پۆسته‌كان بكرێ، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كدا.
× ئیعتیادییه‌ داواى پاره‌ له‌ خه‌ڵك بكه‌ى، به‌ڵام بۆ نه‌خۆشى نه‌ك بۆ ژنهێنان.
× ئیعتیادییه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆندا درۆ بكه‌ى، به‌ڵام نه‌ك به‌ ده‌مى ته‌ئریخه‌وه‌.
× ئیعتیادییه‌ موقابه‌له‌ى هێلى لۆڤ بكه‌ن، به‌ڵام لێمانى مه‌كه‌ن به‌ قه‌ده‌م خێر.
× ئیعتیادییه‌ بتكه‌ن به‌ كه‌سایه‌تى شار، به‌ڵام خه‌ڵكى مه‌ڵكه‌ندى بیت نه‌ك كونه‌فلوسه‌.
× ئیعتیادییه‌ سه‌یاره‌كه‌ى پۆلیسى دارستان به‌كاربێنى، به‌ڵام بۆ ئیشى ته‌عزێ و ئه‌مانه‌ نه‌ك بۆ داربڕین.
× ئیعتیادییه‌ عه‌رزه‌ له‌ هه‌ولێر وه‌ربگرى، به‌ڵام كورد بى نه‌ك عه‌ره‌بى لوبنانى.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket