riklam

پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێله‌كانی ساڵی 2018

هەمەرەنگ 12:57 PM - 2018-12-23
.

.

له‌ ساڵی 2018دا فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان له‌مپه‌ری 70 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپه‌ڕاند، كه‌ له‌ چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا فرۆشراون، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت به‌ كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ بگاته‌ 100 ملیۆن ئۆتۆمبێله‌.

 یه‌كه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پڕ فرۆشترین بوون:
ئۆتۆمبێلی تویۆتا كرۆلا پرفۆرشترینی ساڵی 2018 بووه‌، كه‌ كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كه‌ توانیویه‌تی 900 هه‌زار دانه‌ی لێبفرۆشێت، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌ سه‌رانسه‌ری  جیهاندا خاوه‌ن كڕیارێكی زۆره‌، كه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ 18 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

ئۆتۆمبێلی فۆرد له‌ جۆری ( ئێف سیریز) به‌ فرۆشتنی 813 هه‌زار دانه‌ توانیویه‌تی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.

تویۆتا (راف4) توانیویه‌تی له‌ ساڵی 2018دا پێش هه‌موو ئۆتۆمبێله‌ ده‌بڵ ئه‌كسله‌كان كه‌وتووه‌ و پله‌ی سێیه‌می وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات 632 هه‌زار ئۆتۆمبیڵی لێفرۆشرا.

ئۆتۆمبێلی (هۆندا- سیفیك) ی ژاپۆنی به‌ فرۆشتنی631 هه‌زار دانه‌ پله‌ی چواره‌می وه‌رگرتووه‌.

به‌ڵام ئۆتۆمبێلی  ڤۆڵكسڤاگن گۆڵف پاشه‌كشێی كردووه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م، چونكه‌ له‌ ساڵی 2017دا له‌ پله‌ی سێیه‌مدا بوو.

له‌ نێوان ئۆتۆمبێله‌ گران به‌هاو كه‌شخه‌كان، ئۆتۆمبێلی مارسیدس سی كلاس، توانیویه‌تی به‌رگری له‌ پله‌ی خۆی بكات و له‌ رێزی (20) ئۆتۆمبێله‌ پڕ فرۆشراوه‌كان بمێنێته‌وه‌.

دووه‌م: ئه‌و كۆمپانیایه‌نه‌ی پڕ فرۆشترین بوون:
كۆمپانیای ڤۆڵكسڤاگنی ئه‌ڵمانی توانیویه‌تی به‌رگری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می بكات له‌سه‌ر ئاستی پڕ فرۆشترین كۆمپانیا بمێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌ 2018دا 9ملیار دانه‌ بفرۆشێت پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵه‌وه‌.

گروپی ڤۆڵكسڤاگن ئۆتۆمبێله‌كانی ڤۆڵكسڤاگن، ئه‌ودی، پۆرش، بۆگاتی، لامبۆرگینی، سیات، سكۆدا و بێنتلی له‌خۆ ده‌گرێت.

دوای ئه‌وه‌ش ( یه‌كێتی) نیسان و رینۆ له‌ پله‌ی دووه‌مدان به‌ فرۆشتنی 8.5 ملیۆن دانه‌، ئه‌م گروپه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی نیسان و رینۆ، میتسۆبۆشی و ئینفینتی، لادا وداتسن له‌خۆ ده‌گرێت.

كۆمپانیای تویۆتا كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی تویۆتا و لێگزس و سیۆن له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و جیاوازیه‌كی كه‌می له‌گه‌ڵ نیسان و رێنۆدا هه‌یه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای جه‌نراڵ مۆتۆرز له‌ قازانجدا پاشه‌كشێی كردووه‌، به‌ڵام توانیویه‌تی به‌رگری له‌ پله‌ی چواره‌می بكات، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی شۆفرلێت ،جی ئێم سی، بیویك و كادیلاك له‌ خۆ ده‌گرێت.

گروپی هیوندای كۆریا پله‌ی پێنجه‌می پڕ فرۆشترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلی وه‌رگرتووه‌.

PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌/ skyNEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket