ئه‌و 20 وێنه‌یه‌ی جیهانی هه‌ژاند
هەمەرەنگ 09:16 PM - 2018-12-22.
هێزی وێنه‌ی فۆتۆگرافی به‌پاره ناپێورێت، وێنه ده‌توانێت ڕووداوه مێژووییه‌كان بۆ هه‌میشه به زیندوویی بهێڵیته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له داهاتوودا ببنه سه‌رچاوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكی دیاری كرا‌و.
زیاتر له 20 وێنه‌ی فۆتۆگرافی له ساڵی 2018 چركێنراون، كه‌به ( به‌هێز و كاریگه‌ر) بوون، ئێمه‌ش به‌پێی هێزی ڕووداوه‌كه و توانای گرتنه‌كه بۆمان هه‌ڵبژاردوون.
17ی شوبات دوای پێكدادان:
وێنه‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه كه دوای ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی له ناوچه‌ی سانتیاگۆ خامیلتیبیك له مه‌كسیك گیراوه، كه بۆ پشكنینی دوای بومه‌له‌رزه‌كه هاتبوو، به‌ڵام به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلدا كه‌وته خواره‌وه، كه له ئه‌نجامدا 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
15ی مارس ماندوێتی ئاواره‌یی:
منداڵێكی سوری له‌ناو جانتایه‌كدا خه‌وی لێكه‌وتووه، وێنه‌كه له گوندی ( بیت سوا) له سوریا گیراوه.
19ی مارس كۆتایی سودان:
دواین ساتی (سودان) پێش مردنی له كینیا، دواین شاخ سپی كه تاكه جۆر بوو له جیهاندا مابوو.
3ی نیسان گۆڵێكی وه‌رزی:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریچی پورتوگالی له چاره‌كی كۆتایی خولی پاڵاوانێتیدا، گۆڵێكی سه‌رنج ڕاكێشی له یوڤانتۆس تۆماركرد، كه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ستانده سه‌رپێی و سڵاویان بۆی كرد.
10ی نیسان زۆكیربێرگ له‌ژێر ڕووناكی‌دا (فلاشی كامێرا):
مارك زۆكیربێرگ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌به‌رده‌م وێنه‌گراتدا دانیشتووه، پێش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گوێ گرتن له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌ست پێبكات.
21 ی نیسان گه‌رانه‌وه‌ی نازی:
خۆپیشانده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی ڕاستڕه‌وی ڕه‌گه‌ز په‌رست سلاوی نازییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكا.
27ی نیسان نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی نوێ:
ساتێكی مێژوویی له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی كۆریای باكور و باشور، كه ته‌وقه‌ی ئاشتی له سه‌ر سنوور ده‌كه‌ن.
30ی نیسان ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م:
دوایب ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان به‌په‌له خۆیان گه‌سانده شوێنی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له هه‌مان شوێن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر ڕوویدا، ئه‌و رۆژه‌ش ناونرا رۆژی خوێناوی كه 31 كه‌س بوونه قوربانی.
19ی ئایار لافاوی ئاگر:
دیمه‌نێك له ئاسمانه‌وه كه وێنه‌ی گرگانێكی له ناوچه‌ی باهوا له كه‌نداوی هاوای ئه‌مركیا گرتووه.
19ی ئایار ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی هاوسه‌رگیری:
میگان ماركڵ له ڕێڕه‌وی كه‌نیسه‌ی بویندزور له به‌ریتانیا ده‌ڕوات
، كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شازاده هاری كردووه
25ی ئایارده‌ستگیركردنی ده‌ستدرێژیكاره‌كه:
هارفی واینستین گه‌وره ده‌رهێنه‌ری فیلمی ئه‌مریكی دوای ئه‌وه
ی چه‌ندین سكاڵای به تۆمه‌تی ته‌حه‌روش و ده‌ستدرێژی سێكسیله‌سه‌ر تۆماركرا، خۆی ڕاده‌ست كرد.
9ی حوزه‌یران ڕووبه‌ڕووبونه‌وه:
ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له لوتكه‌ی (G7) ڕاسته‌خۆ ڕووبه‌روی دۆناڵد ترامپ بۆته‌وه.
12ی حوزه‌یران دیداری چاوه‌ڕوانكراو:
ساتێكی مێژوویی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كین جۆن ئاون ی سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور كه له‌سه‌ر یه‌ك مێز له سه‌نگافورا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
15ی ته‌مووز ساتێكی دڵخۆشی:
وێنه‌یه‌ك كه گوزراشت له دڵخۆشی سه‌ركه‌وتن ده‌كات له ژێر باراندا، وێنه‌كه پۆڵ بۆگبا یاریزانی فه‌ره‌نسیه له یاریگه‌یه‌كی مۆسكۆ.
15-15 ی ئاب كاره‌ساتی پرده‌كه:
پرده ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی شاری جنوی ئیتاڵیا كه داڕماوه و به‌هۆیه‌وه 24 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
8ی ئه‌یلول هاواری سته‌ملێكراوێك:
سیرینا ویلیامێز یاریزانی تێنس هێرش ده‌كاته سه‌ر رامۆسی دادوه‌ری ئیسپانی ، كه به‌هۆی بریاری دادوه‌ره‌كه‌وه سیرینا شكستی ێنا.
12ی ئۆكتۆبه‌ر تابلۆ ته‌له‌فكاره‌كه:
دوای ئه‌وه‌ی به نرخی 1.4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، تابلۆی بانكسی به شێوه‌یه‌كی خۆكرده به‌شێكی نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی بینه‌رانی.
29ی ئۆكتۆبه‌ر پاشماوه‌یه‌كی كاره‌ستبار:
جزدانی یه‌كێك له قوربانیه‌كانی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی لیۆن ئایه‌ر كه له رووی ده‌ریای جاوه‌ی ئه‌ندۆنیسیا سه‌رئاو كه‌وتووه.
7ی تشرینی دووه‌م لێره بچۆره ده‌ره‌وه:
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جیم ئاكۆستا په‌یامنێری (cnn) ده‌كاته ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له پرسیارێكی نیگه‌ران بوو، دواتریش وته‌كانی ئه‌و په‌یامنێره له‌لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه سڕدرایه‌وه.
1 ی كانوونی دووه‌م: هێله‌ك زه‌رده‌كان:
گازی فرمێسك رێژ‌و توندوتیژی له مه‌یدانی سه‌ره‌كی شاری پاریس، خۆپیشانده‌ران هێله‌كی زه‌ردیان پۆشیوه و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ده‌كه‌ن.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22