ئه‌نجامی سیاسه‌تی ترازان‌و ئه‌مریكا‌و چاره‌نوسی كوردستان (رۆژئاوا بۆ نمونه)
04:24 PM - 2018-12-22.
مه‌لا به‌ختیار
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی (6/11/2018) بڕیارێكی چاوه‌ڕوانكراوی دژی رابه‌رانی په‌كه‌كه، كه له‌م دۆخه‌دا ده‌كاته بڕیار دژی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له‌باكوری كوردستان ده‌ركرد. له‌م دوو رۆژه‌شدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ئاشكرا كرد. ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانێتی له‌ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها له‌ئه‌فغانستانیش.
به‌نده، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ره‌فتارو گفتاری به‌شێكی به‌رپرسان، سه‌رقاڵی ده‌سته‌بازی‌و موزایه‌ده‌خوازیی‌و پیلانگێڕی بون، هه‌میشه، یه‌كێك بوم له‌وانه‌ی وتومه:
دۆخی كۆتایی جه‌نگی سارد‌و پاشان سه‌رهه‌ڵدانی داعش بقۆزینه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سیاسییه‌كانمان. با ئه‌مریكا‌و زلهێزه‌كان، وا نه‌زانن دژی داعش ته‌نها جه‌نگاوه‌ری باشین. با باشتر تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه پێش داعش‌و ماعش، نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئازادیخواز بوین‌و هه‌ین. بۆ باشتر رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆ چوونانه‌م، په‌یتا په‌یتا، سه‌ر وتارم نوسیووه. كۆڕم به‌ستووه. چاوپێكه‌وتنم كردووه. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش، دژایه‌تییه‌كی زۆر كراوم. به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ناو كێشمه‌كێشه‌كاندا پله په‌رستبوون‌و، ده‌ستكه‌وت مه‌ستی كردبوون‌و له‌ئاست مه‌ترسییه‌كانیش، بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌گوێی گادا نوستبوون!!
وا ئه‌مریكا (19/12/2018) بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ڕۆژئاوای كوردستان داوه. سه‌رسوڕمانێكی سیاسی هه‌موولایه‌كی گرتووه. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی لایه‌نیكه‌می پێشبینی روداوه‌كانیان له‌سیاسه‌تی زلهێزه‌كان‌و هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه. به‌شبه‌حاڵی خۆم، سه‌رم له‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا سوڕنه‌ماوه، ته‌واوی به‌ڵگه‌كانیشم هه‌ڵگرتووه، كه ده‌هه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كه‌سێك بوم له‌وانه‌ی زه‌نگی مه‌ترسی دۆخی ئێستام لێداوه. به‌ڵام مه‌خابن، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و لایه‌نه‌كان، له‌سه‌ر سیاسه‌تی "ترازان" به‌رده‌وام بوون‌و "سازان"ی راسته‌قینه‌یان ده‌كرده قوربانی رقی سیاسی. وایانده‌زانی، كێشه گشتییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێ‌و لایه‌كی سیاسی ده‌توانێ، له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستاندا، سه‌ربكه‌وێ و لاكانی تر فه‌رامۆش بكات. هه‌مان هه‌ڵه‌ی كوشنده، كه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی عیراق- ئیران، بۆ یه‌كتر له‌ناوبردن له‌شه‌ڕی ناوخۆدا، په‌یڕه‌و ده‌كرا. ئه‌وكاته‌ش دژی ئه‌و سیاسه‌ته بووم.
بۆ ئه‌وه‌ی بیری خوێنه‌ری بخه‌ینه‌وه، كه ساڵه‌هایه، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسیانه زه‌نگمان لێداوه، فه‌رموون ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و بۆچوونانه ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م.. زه‌نگ
دوای راپه‌ڕین، خرۆشانی جه‌ماوه‌ری له‌وپه‌ڕیدا بوو. كۆنگره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له(30/10/1991) به‌سترا. به‌نده رۆژی (10)ی تشرینی دووه‌می (1991) وتارێكم نوسی به‌ناونیشانی (كۆنگره‌ی رۆژهه‌ڵات‌و فه‌رامۆشكردنی كێشه‌ی كوردستان)، تیایدا ره‌خنه‌م له‌فه‌رامۆشكردنی كێشه‌ی كوردستان، له‌و كۆنگره‌یه‌دا گرتبوو. به‌ڵكو به‌مه‌ترسیداریشم له‌سه‌ر چاره‌ی خۆنوسینی نه‌ته‌وه‌كه‌مان زانیبوو. هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی، به‌چه‌پ‌و راست‌و ناوه‌ڕاسته‌وه، سه‌رقاڵی ئاودیوكردنی ئامێره دزراوه‌كانی كوردستان‌و گومرگ‌و وه‌رگرتن‌و دابه‌شكردنی بوون به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانیدا. به‌ئاشكرا وڵاته‌كه‌یان تاڵان ده‌كردو خوێندنه‌وه‌یان بۆ كۆنگره‌كه هه‌ر نه‌بوو!! خواكردی، له‌ناو ناكۆكییه‌كانی ئه‌مریكا‌و عیراقدا، ئه‌زمونه‌كه‌مان له‌ناو نه‌چوو.
دووه‌م.. مه‌ترسی
له‌سه‌ر وتاری رۆژنامه‌ی چاوێردا، رۆژی (16/6/2014) وتومانه:
"ده‌ستمان به‌دامێنی مێژووتان، هه‌ڵه‌كانی رابوردوو مه‌كه‌نه‌وه. مه‌ترسی ئاوێته‌بونی ئایدۆلۆژیه‌ت‌و سیاسه‌تی ناسیونالیستی سه‌له‌فی "به‌عس- داعش" وه‌كو خۆی له‌به‌رچاوبگرن، خوانه‌خواسته ئه‌مانه سه‌ربكه‌ون، ئه‌نفالێكی سامناكتر چاوه‌ڕوانمانه".
ده‌پرسم: به‌عسی سوریا، دژی عه‌ره‌ب، چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابێ، كه ئه‌مریكا ده‌كێشته‌وه‌و شه‌ڕ كۆتایی بێت. چی له‌رۆژئاوای كوردستان ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی نه‌دۆزرێته‌وه؟!
سێهه‌م.. وریایی
له‌سه‌ر وتاری كوردستانی نوێ (15/3/2016) له‌وتاری "مه‌ترسی لۆزانه تر، دوای سه‌ده‌یه‌ك له‌سایكس پیكۆ"دا، نوسیومانه:
ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا، به مه‌رجێك كۆتایی به‌تیرۆریزم بێنێت، بێته ئاراوه، باوه‌ڕناكه‌ین ئه‌مریكا ره‌تیبكاته‌وه.
له‌درێژه‌ی وتاری ناوبراودا، جه‌ختمان كردۆته‌وه، كه‌وا:
"له‌هه‌موو بارێكه‌وه، ئه‌گه‌ری جۆرێك له‌ڕێككه‌وتن، به‌پاراستنی سیسته‌مه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه، به‌سیسته‌می سوریاشه‌وه، له‌پێشمانه. ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش رووبدات، راسته مه‌ترسی له‌سه‌ر فیدراڵی باشوری كوردستان نییه. به‌ڵام بێگومان، مه‌ترسی ئاشكرا له‌سه‌ر رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان، سه‌ره‌تاتكێی سیاسیمان له‌گه‌ڵ ده‌كات"..
ئه‌م بۆچونانه‌مان له‌ته‌ك په‌یه‌ده‌دا، له‌هه‌موو دانیشتنه‌كاندا دووپاتده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها له لوله‌ی تفه‌نگ‌و شه‌كاندنی ئاڵای په‌كه‌كه، رووداوه‌كانیان ده‌خوێنده‌وه.
چواره‌م.. راچه‌ڵه‌كاندن
له‌سه‌ر وتاری چاو‌دێر (15/8/2016) له‌دوو په‌ره‌گرفدا، ئاماژه‌مان به‌مه‌ترسییه‌كان كردووه، وتومانه:
"ئێستا ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی سیاسییه، سه‌ره‌تای رووداوه‌كان، قوڵ هه‌ڵبسه‌نگێنێ‌و به‌ره‌نجامی بابه‌تیش بۆ بڕیاری به‌رپرسانه هه‌ڵبهێنجێ، ئه‌گینا كه كار له‌كار ترازا، هیچ په‌شیمانییه‌ك دادمان نادات".
كۆتایی ئه‌م وتاره‌شمان، ئاوها قفڵداوه:
"سه‌ركردایه‌تی سیاسی هێزه سیاسییه‌كانیش، مادام ده‌سته‌به‌ری سیاسی ئایینده‌ی رووداوه‌كانیان نییه، چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كان، ده‌بێته ئۆباڵێكی مێژوویی ئه‌ستۆمان‌و به‌هه‌ر پاسا‌و‌و بیانوویه‌ك ئه‌م چاره‌سه‌ره له‌مه زیاتر داوابخرێت، ئێستا سزای ویژدانی‌و له‌ئایینده‌شدا، سزای مێژوویی، هه‌یه".
مه‌خابن، ئه‌وه‌تا دوای سزای ویژدانی، خه‌ریكه سزا مێژوییه‌كه‌شمان ده‌رخوارد ده‌ده‌رێ!!
پێنجه‌م.. شۆك
كه زانیمان ته‌نها دڵسۆزانی كوردستان وتاره‌كان ده‌خوێننه‌وه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بایان دیوه‌و نه‌باران، ناچار بوین له (13/6/2016)دا، له‌زانكۆی سلێمان كۆڕێكی فراوان ببه‌ستین به‌ناونیشانی (مه‌ترسییه‌كانی دۆخی ئێستا؛ سازان یان ترازان). هۆڵی زانكۆ ئاپۆره بوو له‌سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان‌و مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكار‌و كادر. له‌و دۆخه‌دا مه‌ترسی له‌سه‌ر چاره‌نوسی به‌شه‌كانی كوردستان‌و ته‌قینه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان، دایگرتبووم. چونكه ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كران‌و موزایه‌ده‌خوازی بره‌وی هه‌بوو.
له‌مه‌تنی كۆڕه‌كه‌دا، وتمان: "له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی، له‌نێوان په‌یه‌ده‌و هه‌ندێك له‌هێزه رادیكاڵه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا نییه، هه‌روه‌ها له‌كۆنگره‌كانی جنێف قبوڵیان ناكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌م دوو خاڵه‌یه:
یه‌ك: له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هیچ جۆره رێككه‌وتنێك‌و ده‌سته‌به‌رێك نییه.
دوو: له‌كۆنگره‌ی جنێف، تائێستا مافی كورد ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه‌و په‌یه‌ده قبوڵ نه‌كراوه. ئه‌م سیناریۆیانه ئه‌گه‌ر بچێته سه‌ر، به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای حكومه‌تی سوریا، به‌م عه‌قڵییه‌ته‌ی ئێستای ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ی كه له‌نێوان سوریا‌و توركیا به‌ڕێوه‌یه، رۆژئاوای كوردستان، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی تری كوردستان زیاتر، مه‌ترسی له‌سه‌ره".
له‌دوا به‌شداریشمان له‌كۆنفرانسی میری (23-24/10/2018) له‌هه‌ولێر، دووپات‌مان كرده‌وه، كه: ده‌بێ په‌یه‌ده، كێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی رۆژئاوا چاره‌سه‌ر بكات‌و له‌دانوستانه‌كاندا، بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورو ئایینده‌ی سوریا، مافی كورد دابینبكات. هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیش‌دا، هه‌مان بابه‌تم باسكرد‌و په‌سه‌ندیشكرا. له‌هاتنی وه‌فدی رۆژئاواشدا، مه‌ترسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ باسكردن‌و وتمان:
په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه، چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌ناو سوریادا بدۆزرێته‌وه، ئه‌گینا مه‌ترسی به‌ڕێوه‌یه.
وا ئه‌مریكا، بڕیاری خۆیدا، جارێ دوا ئه‌نجام دیار نییه، روسیا‌و فه‌ره‌نسا، چیان پێده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی. هێزه كوردستانییه‌كانیش، لایه‌نیكه‌می رێككه‌وتنی گشتیان له‌ناو خۆیاندا نییه. مه‌خابن:
-په‌یه‌ده سوره له‌سه‌ر سیاسه‌تی حاكمییه‌تی خۆی.
-هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش هه‌ن، سیاسه‌تی كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده گه‌یاندۆته راده‌یه‌ك، داگیركه‌ران سودی لێوه‌رده‌گرن.
وه‌رزێكی سیاسی مه‌ترسیداره. به‌ڵام كه‌رامه‌تی سیاسی له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێ، به‌ره‌نگاری بكه‌ن‌و مه‌ترسییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه. خه‌بات بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی گونجاو بكه‌ن. ناكۆكی ناوخۆیی كه‌مبكه‌نه‌وه. له‌به‌شه‌كانی كوردستانیشدا، پشتیوانی رۆژئاوا، باشتر بكرێ.
ئه‌مریكا بڕیاری خۆیدا، ئێستا ئیتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و یه‌كێتی ئۆرۆپا، كاتێتی نه‌هێڵن تراژیدیای سیاسی لۆزان‌و رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، سێپات ببێته‌وه. روسیا، له‌سوریادا كاریگه‌رترین ده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، ده‌توانێ چاره‌سه‌ر بسه‌پێنێ. بۆیه، ئومێده‌وارم، به‌پشتیوانی فه‌ره‌نسا، داكۆكی له‌چاره‌سه‌ری گشتگیر بكه‌ن. نه‌ك چاره‌سه‌رێك سوپای سوریا ئازاد بكرێ بۆ سه‌ركوتكردن‌و بێبه‌شكردنی گه‌لانی سوریا له‌مافه دیموكراسییه‌كان.
ئه‌گه‌ر، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و یه‌كێتیی ئۆرۆپا، داكۆكی له‌چاره‌سه‌ری سیاسی بكه‌ن‌و له‌پرۆژه ده‌ستوری ئێستادا، له‌كۆنگره‌ی ژنێفدا، روسیا پێداگیری بكات بۆ مافه دیموكراسییه‌كانی كورد‌و پێكهاته‌كانی تریش، به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌مریكاش په‌سه‌ندی ده‌كات‌و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تیش ناتوانن، دوژمنی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری بن.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، تراژیدیا به‌ڕێوه‌یه. گه‌رچی دڵنیاین گیانی به‌ره‌نگاری له‌رۆژئاوادا، به‌رزه. تابتوانن، ناهێڵن ئه‌زمونی شێخ مه‌حمودی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م‌و، ئه‌زمونی كۆماری كوردستان دوای جه‌نگی دووه‌م‌و، ئه‌زمونی شۆڕشی ئه‌یلول له‌جه‌نگی سارددا، روبداته‌وه. به‌هیواشین، حزبه كوردستانییه‌كانیش، خۆیان شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌كه‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23