riklam

چى یه‌؟

بابەتی گۆڕاو 01:22 PM - 2018-12-22
.

.

چى یه‌؟

× نه‌ دڵخۆشییت ئه‌داتێ، نه‌ دڵیشت دێ به‌جێى بێڵى... ئه‌گه‌ر كوردستان نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ چاكت ئه‌كاته‌وه‌، نه‌ ئه‌تنێرێ بۆ لاى یه‌كێكى تر... ئه‌گه‌ر دكتۆرى خۆمانى نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ دوعا كارى تێ ئه‌كات، نه‌ بایكۆت و ئه‌مانه‌... ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كوردى نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ به‌ ته‌بیعى جوان بوو، نه‌ دواى سلیكۆن... ئه‌گه‌ر روومه‌تى خاتوو هین نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ سه‌رى هه‌یه‌، نه‌ حساب... ئه‌گه‌ر موشكیله‌ى كورد نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ په‌ڕله‌مانىیه‌، نه‌ سه‌رۆكایه‌تى... ئه‌گه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌ى هه‌ولێر نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ ئاشبه‌تاڵى لێ ئه‌كات، نه‌ چاكى ئه‌كاته‌وه‌... ئه‌گه‌ر مه‌كته‌ب سیاسى نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ تامى مریشكى كوردى ئه‌دات، نه‌ تامى مریشكى مه‌سڵه‌حه‌... ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ژێرپرده‌كه‌ نى یه‌ چى یه‌؟!
× هه‌م رووى مه‌جلیسى هه‌یه‌ و هه‌م ئه‌شتوانى پێوه‌ى بخه‌وى... ئه‌گه‌ر شه‌رواڵى كوردى نى یه‌ چى یه‌؟!
× هه‌م ئێمه‌ ئه‌و ده‌خۆین و هه‌م ئه‌ویش ئێمه‌ ده‌خوات... ئه‌گه‌ر خه‌فه‌ت نى یه‌ چى یه‌؟!
× نه‌ ته‌فتیشى سه‌یاره‌كه‌ت ئه‌كات، نه‌ داواى هه‌وێ له‌ خۆت... ئه‌گه‌ر سه‌یته‌ره‌كه‌ى عه‌ربه‌ت نى یه‌ چى یه‌؟!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket