riklam

سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ شه‌وی یه‌ڵدا ده‌ڕازێنێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 11:22 AM - 2018-12-22
.

.

له‌ ئێواره‌ كۆڕێكی شیعر و گۆرانی و موزیكی ره‌سه‌نی كوردی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ و گروپی موزیكی لوڕ شه‌وی یه‌ڵدایان رازانده‌وه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ 21-12-2018 له‌ئێواره‌ كۆڕێكی شیعر و گۆرانی و موزیكی ره‌سه‌نی كوردیدا له‌ كافێ نێتی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ له‌ سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ و ئاماده‌بونی گروپی موزیكی لوڕ و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك شاعیر كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ( قوبادی جلیزادە، ناهیدی حسەینی، کەژاڵ ئەحمەد، رەسوڵی سوڵتانی، ئیسماعیل محمد، شەهێن سابیر و جەوادی حەیدەری) و چه‌ند گۆرانیبێژێك كه‌هه‌ریه‌كه‌ (شوان قەرەداغی، شنیار محمد، سابات و ساوێن، ژینا سەقزی، شنیار نەجیب) بوون، شه‌وی یه‌ڵدا كه‌ درێژترین شه‌وی ساڵ و كۆتای پایز و سه‌ره‌تای زستانه‌ رازێندرایه‌وه‌.

له‌و ئێواره‌ كۆڕه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان به‌شداریان كردبوو به‌چه‌ندین به‌ وتنی گۆرانی و شیعر و موزیك و گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و قسه‌ی خۆش و شه‌وه‌كه‌ رازێندرایه‌وه‌و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شدارانی ئێواره‌ كۆڕه‌كه‌ دابه‌شكرا.

هاوكات شه‌وی 20 و 21 ی 12 له‌ سلێمانی چه‌ندین مه‌راسیم و شه‌وه‌ ئاهه‌نگ و ئێواره‌ كۆڕ بۆ شه‌وی یه‌ڵدا به‌ڕێوه‌چوون.


PUKmedia تایبه‌ت

 

09.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket