سانا مه‌حمود كێیه؟
هەمەرەنگ 09:43 PM - 2018-12-21.
شه‌وی رابردو 20-12-2018، چواره‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و سانا مه‌حمود، كچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك به شاجوانی 2018 ی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
له‌كۆی 107 كچ كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناویان بۆ پێشبڕكێی شاجوانی كوردستان پێشكه‌ش كردبوو، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ته‌نیا 14 كچ مابوونه‌وه، حه‌وتیان خه‌ڵكی سلێمانی، چواریان خه‌ڵكی هه‌ولێر بوون، یه‌كێكیان له دهۆك، یه‌كێك له كه‌ركوك و كچێكیشیان له هه‌ڵه‌بجه به‌شداری چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كورستان بوون.
سانا مه‌حمود ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا له هه‌ولێر وه‌ك چواره‌مین شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردراو.
سانا مه‌حمود خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌و باوكی سانا پێشمه‌رگه‌ی كۆن بووه‌و له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا به مه‌حمود كه‌شكۆڵ ناوی ده‌ركردووه‌و هه‌رله سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و دروستبوونی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان چۆته شاخ و بۆته پێشمه‌رگه‌و به‌شداری چه‌ندین نه‌به‌ردی و داستانی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه، دواتر به خێزانه‌وه چوونه‌ته ئه‌وروپاو له وڵاتی سودی نیشته‌جێبوون.
خێزانی سانا ماوه‌ی 25 ساڵه له وڵاتی سوید نیشته‌جێن، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك هاتوونه‌ته‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆكاره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سوید.
سانا یه‌كێكه له‌و كچه بوێرانه‌ی كه به‌وته‌ی خۆی خێزانه‌كه‌ی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كی ده‌كه‌ن له پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانیدا، ئومێدی ئه‌وه‌شی لێده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و نازناوه‌وه هیواو ئومێده‌كانی بێنه‌دی، له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پڕۆژه‌كانی، تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له خزمه‌تگه‌یاندن به میلـله‌ته‌كه‌ی.
سانا مه‌حمود دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك شاجوانی 2018 ی كوردستان، رایگه‌یاند: زۆر خۆشحاڵه كه بووه به شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018، خۆشه‌یستی بۆ هه‌موو لایه‌ك و كوردستان هه‌یه، وتیشی: پلان و به‌رنامه‌م زۆره‌و له‌داهاتوو ئاشكرای ده‌كه‌م كه له‌ماوه‌ی ساڵێكی شاجوانی چی ده‌كه‌م.
هه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌هۆكاری هه‌ڵبژاردنی خۆی وه‌ك شاجوان رایگه‌یاند: كه بڕوای به‌خۆی هه‌بووه‌و، ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه له‌لای لیژنه‌ی دادوه‌ری زۆر سپه‌یشه‌ڵ و تایبه‌ت بووه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28