دانوستان له‌پێناو كابینه‌ی هه‌مووان
ی.ن.ک 08:36 PM - 2018-12-20.
دانوستان له‌پێناو كابینه‌ی هه‌مووان، یه‌كێتی‌و دۆزینه‌وه‌ی كۆدی هاوبه‌شی.....
ئاری عومه‌ر
له‌ناوه‌ڕأستی دانوستانی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، ئه‌گه‌رچی له‌رواڵه‌تدا پرۆسه‌كه واخۆی به‌یانده‌كات كه براوه‌ی یه‌كه‌م له‌دیالۆگ‌و دانوستاندایه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر، به‌ڵام له‌راستیدا نێواخنی ئه‌و مانۆڕه نوێیانه شتێكی دیكه‌مان پێده‌ڵێت، ئه‌ویش گفتوگۆی نێوان دوو قه‌ڵه‌مڕه‌وییه، یه‌كێكیان پارتی‌و ئه‌وه‌ی تریان یه‌كێتی، هه‌ربۆیه‌ش پرۆسه‌كه هێنده‌ی بریتییه له‌دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شیكردنی راسته‌قینه له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌و حوكمداری‌و دروستكردنی بڕیاری سیاسیی، هێنده یه‌كسان نییه به‌دابه‌شكردنی ئه‌و پۆستانه‌ی كه پارتی ده‌یخوازی بیبه‌خشێت.
چه‌ند رۆژی رابردوو دوو كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه ئه‌نجامدراوه‌و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت رۆژانی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌شی به‌دوادا بێت، هه‌موو ئه‌و جوڵه سیاسیانه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه زۆر پرسی په‌یوه‌ست به‌یه‌كتر له‌نێوان دوو قه‌ڵه‌مڕه‌وی زه‌ردو سه‌وز یه‌كلابكرێته‌وه، پرسه‌كان زۆرن‌و گرێ‌و گۆڵه سیاسییه‌كانیش زۆرتر، چونكه قۆناغی دوای ئافاته‌كانی ریفراندۆم پارتی‌و یه‌كێتی به‌ته‌نها دابڕان نه‌بوو، به‌ڵكو له‌پاڵ لێكه‌وته‌كانی دابڕانیان سه‌ركێشی زۆر به‌ده‌سه‌ڵات‌و بڕیاری سیاسییه‌وه كراوه، راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌وه دێته‌دی كه كۆتایی به دابڕانه گه‌وره‌كه بێنن‌و پێكه‌وه جیاواز له رابردوو پرۆسه‌ی هاوبه‌شیكردنی راسته‌قینه بدۆزنه‌وه، هاوبه‌شییه‌ك كه شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تداری‌و پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاری چاره‌نووسساز بێت نه‌بادا رێككه‌وتنی موزه‌یه‌ف‌و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ راڕاوه تاریكه‌كانی دوێنێ، كه له‌سایه‌یدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بیمار‌و گه‌لێكی به‌دبه‌ختمان چه‌نگ كه‌وت.
دانوستانه‌كان سانا نین وه‌ك هه‌ندێك بۆی ده‌چن، هێنده‌ش ئاسان نییه وه‌ك میدیا‌و رای گشتی كوردستان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه په‌یوه‌ستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق‌و وه‌زاره‌تی داد‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و پارێزگاری كه‌ركوك‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و زۆر بوار‌و ره‌هه‌ندی دیكه‌شه، بۆیه‌ش ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه به‌رده‌م یه‌كێتی ئه‌گه‌ر پێداگرییه‌كی زۆری له‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌شێت ئاراسته‌ی روداوه‌كان بگۆڕێت، به‌تایبه‌تیش وه‌ك رۆژنامه‌نووسی دیاری عه‌ره‌بی (عه‌بدلوباری عه‌توان) ده‌ڵێت"نه‌وه‌ی دووه‌می تاڵه‌بانییه‌كان له‌دانوستان هێنده ئاسان نین"، بۆیه‌ش ده‌شێت لیژنه باڵاكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی لێبخوێنرێته‌وه كه پێداگرییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه دووقوڵیه‌كان دوورتر بخاته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار چیتر به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم نییه
له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانه‌وه یه‌كێـتی‌و پارتی به‌دوو كاندید به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كرد، به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان دوپاتكردۆته‌وه كه خواستی پارتی ئه‌وه‌بووه كه هه‌ردوولا كاندیدایان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌بێت، به‌ڵام پاشه‌كشه‌كردنی به‌ربژێری پارتی له‌خولی دووه‌م، هیچ له‌و مانایه ناگۆڕێت كه خواستی پارتی بریتیی بووه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته سیاسیه‌ی كه له‌دوای روخانی سه‌دامه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو هێز ببوو به نه‌ریت، كه سه‌رۆك كۆمار شایسته‌ی سیاسی یه‌كێتییه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش شایسته‌ی پارتی، ئیدی لێره‌شه‌وه‌یه هه‌ر خواستێكی پارتی بۆ سه‌رله‌نوێ كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌پێی نه‌ریته سیاسییه‌كانی رابردوو پاساوێكی لاوازه، چونكه چیتر ئه‌و نه‌ریته له‌په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو هێزه جه‌مسه‌رییه مۆدێل‌و كاریگه‌ری نه‌ماوه.
ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یخوازێت بریتییه له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و پاشان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه وه‌زیفه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌نییه ملبداته ئه‌و خواسته، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و پرسه ببه‌ستێته‌وه به ئیستیحقاقی سیاسیی دیكه‌وه، له‌نێویاندا دیاریكردنی پارێزگارێكی كورد‌و یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك‌و وازهێنانی پارتی له‌فشاره‌كانی بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا وه‌زیری داد له‌یه‌كێتی زه‌وت بكرێت، هه‌ربۆیه‌ش ئیختیاری گونجاو ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی به‌مه‌رج سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارابكاته‌وه، كه پێشوه‌خته پارتی ده‌ستبه‌رداری رێگرییه‌كانی بێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌پێناو هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی یه‌كێتیدا، كه هه‌م وه‌زیفه‌یه‌كی كوردانه‌و ئه‌خلاقیه‌و هه‌میش خواستی پارتی به‌دی دێنێت، له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ وه‌زیری دادی عێراقی به‌كۆتا بێنێت، ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ش دڵنیاییه‌ك ده‌داته یه‌كێتی كه پارتی ئامانجی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یه نه‌ك كاتكوژی.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كارتۆنی
به‌دڵنیاییه‌وه سروشتی كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه خواستی پارتی بۆ داهاتوو بریتییه له‌پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی به‌هێز له‌رووی سیاسی‌و ئابووری‌و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش پارتی هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چوار ساڵی داهاتووی حكومڕأنی سه‌قامگیرو به‌تین بێت، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا نیه‌تی بچووككردنه‌وه‌ی یه‌كێتیش له‌رێی ده‌نگۆی زیادكردنی جێگری دووه‌مه‌وه له ئارادایه، وه‌زیفه‌ی راست‌و دروستی تیمی دانوستانی یه‌كێتی ده‌بێت به‌رله‌هه‌ر شتێكی دیكه وه‌ستانه‌وه بێـت به‌رووی ئه‌م چه‌شنه ئاڵوگۆڕانه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌رواڵه‌تیشدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بریتی بێت له‌پۆستی دووه‌می ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ئه‌وه له‌رووی واقیعی سیاسی‌و جوگرافیا‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی هێزه‌كانه‌وه دیوێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه، هه‌رچه‌شنه هاوبه‌شی په‌یداكردنێك له جوگرافیای سه‌وز بۆ جێگری سه‌رۆك، هه‌وڵێكه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی، كه ئه‌وه‌ش هه‌م له‌گه‌ڵ خواستی پارتی بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز یه‌كناگرێته‌وه‌و هه‌میش پێچه‌وانه‌ی سه‌نگی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتییه.
به‌كارهێنانی كارتی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه (كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ـ ئه‌گه‌رچی من دژی ئه‌و ناونانه‌م) پاساوێكی لاوازه، هه‌مووان له‌سه‌ر بایه‌خدان‌و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌نێوان دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه سه‌ر به هه‌رنه‌ته‌وه‌و ئاینێك بن كۆكین، به‌ڵام به‌خشینی پۆستی بێ كاریگه‌ر ته‌نها بۆ رازاندنه‌وه‌ی خوانی حوكمڕانی‌و هاوبه‌ش په‌یداكردن بۆ یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه، به‌شداری راسته‌قینه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه پێویسته له‌سه‌ر ئاستی كۆی جومگه‌كان بێ‌و ته‌نها بۆ رتوشكردن به‌كارنه‌یه‌ن.
یه‌كێتی تائێستا باشی هێناوه، مه‌رجی گه‌شه‌سه‌ندن‌و مانه‌وه‌ی پابه‌ندی ئه‌و شێوازه به‌شدارییه‌ی داهاتووه له‌پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی راسته‌قینه ده‌بێت با هه‌مووان پشتی بگرین‌و چاوه‌ڕێی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌لۆژیكی به‌شداریش وه‌ك پارتی ده‌یخوازێ ده‌چێنه نێو جه‌سته‌ی حوكمڕانییه‌وه ده‌بێت پێشوه‌خته تێبگه‌ین كه كۆتایی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان دێنین.
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18