نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی ده‌چێته وه‌رزی زستانه‌وه
ریپۆرتاژ 12:37 PM - 2018-12-20.
سبه‌ی هه‌ینی، 2018.12.21 سه‌عات 22:23 به كاتی نێو ده‌وڵه‌تیی، یه‌كه‌مین رۆژی وه‌رزی زستانه له‌نیوه‌گۆی باكووری زه‌ویدا.
به‌پێی لێكدانه‌وه فه‌له‌كییه‌كان، رۆژی هه‌ینی، به‌رواری 2018.12.21 سه‌عات 22:23 به كاتی نێوده‌وڵه‌تیی، كه ده‌كاته شه‌ممه، 2018.12.22 سه‌عات 01:23 ی به‌یانی به‌كاتی هه‌ولێر، دیارده‌ی (وه‌رگه‌ڕانی زستانه – Winter Solstice ) رووده‌دات، واته یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی زستان له‌نیوه‌گۆی باكووری هه‌ساره‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كات و ئه‌و رۆژه‌ش به درێژترین رۆژی ساڵ ده‌ژمێردرێت و تیایدا ماوه‌ی شه‌و ده‌گاته 13 سه‌عات و 44 ده‌قیقه و 1 چركه‌و ماوه‌ی رۆژیش كورترین ئاست تۆمار ده‌كات كه ده‌گاته 10 سه‌عات و 15 ده‌قیقه‌و 59 چركه.
هه‌ر له‌و به‌رواره‌دا، به‌پێی لاریی گۆشه‌یی خولانه‌وه‌ی ته‌وه‌ریی زه‌وی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری كه‌مه‌ریدا، تیشكی خۆر ستوونی ده‌بێت له‌سه‌ر (خولگه‌ی قڕژاڵ) له‌نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی، هه‌ربۆیه تیشكی خۆر زیاتر به‌ره‌و نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی ده‌كشێت تا ده‌گاته ئاستی 23 پله‌و 26 ده‌قیقه به‌ره‌و باشوور، كه ئه‌مه‌ش واتای كشانێكی زۆر ده‌نوێنێ له تیشكی خور له نیوه‌گۆی باكوور به‌ره‌و باشوور، ئه‌وكاته بۆ دانیشتوانی نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی، ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوینه، واته (وه‌رگه‌ڕانی هاوینه – Summer Solstice) ده‌بێت.
كه‌واته هۆكاری درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌و ورۆژو دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی هۆكاره‌كه‌ی بۆ لاربوونه‌وه‌ی تیشكی خۆره‌وه‌یه، نه‌وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌و نزیكبونه‌وه‌ی زه‌وی له خۆر، چونكه له راستیدا وه‌رگه‌ڕانی زستانه له نیوگۆی باكووری زه‌ویدا كاتێك رووده‌دات كه هه‌ساره‌كه‌مان له نزیكترین خاڵدایه له خۆر! وه له هاوینیشدا له دوورترین خاڵدایه!.
له هه‌مان كاتدا، وه‌به‌و پێیه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه نێو بازنه‌ی جه‌مسه‌ریی باكوور له هێڵه پانییه به‌رزه‌كان، خۆر یه‌گجار زۆر زیاتر له ئاسمانیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و تا وایلێدێت خۆر بۆماوه‌ی 6 مانگ له‌و ناوچانه‌دا نابینرێت!، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، له ناوچه‌كانی نێو بازنه‌ی جه‌مسه‌ریی باشووردا خۆر بۆماوه‌ی 6 مانگ هه‌ڵدێت و له كاتی ئاوابوونیدا له‌سه‌ر ئاسۆی رۆژئاوا ده‌بێ و پاشان بۆ باكووری رۆژئاوا‌و ئینجا باكوور و پاشان بۆ باكووری رۆژهه‌ڵات و ئینجا دووباره له رۆژهه‌ڵاتدا به‌رز ده‌بێته‌وه ناوه‌ڕاستی ئاسمان.
PUKmedia به‌شی راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25