كێ به‌رپرسه له ئازاردانی كه‌ركوك؟
بیروڕا 09:45 AM - 2018-12-20.
حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌ك نه‌ریتێكی سیاسیی باو ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌ره له جێبه‌جێكردنی خواست و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كۆی گشتیی هاوڵاتییاندا، بێگومان حزبه براوه‌كانی دیكه‌ش له دووه‌مه‌وه بۆ خواره‌وه رووی ده‌می هاوڵاتییانیان كه‌متر لێده‌كرێ، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م زۆرترین ده‌نگی هاووڵاتییانی لایه، له‌و رِووانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر پۆلێنی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكرێ ئه‌وا ریزبه‌ندی حزبه براوه‌یه‌كه‌مه‌كان پێمان ده‌ڵێن له پارێزگاكانی كه‌ركوك و سلێمانیدا یه‌كێتی یه‌كه‌مه و له هه‌ولێرو دهۆكیش پارتی یه‌كه‌مه،، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئه‌ركی هه‌ستیار و گرنگی ئه‌و دوو لایه‌نه براوه‌یه‌كه‌مه له‌نێو هزری تاكی كورددا وه‌ك نه‌ته‌وه له‌یه‌ك جوگرافیادا پێوانه ده‌كرێ، به‌وه‌ی ئایا ئه‌و دوو لایه‌نه له گفتوگۆكانی نێوانیاندا ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانیان ده‌كه‌نه وه‌ره‌قه‌ی گوشار له‌دژی یه‌كتر و داوای هاووڵاتییان ده‌كه‌نه قوربانی سه‌فه‌قاتی سیاسیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبب یاخود به‌رژه‌ندی حزبیی ده‌كه‌نه قوربانی داواكاری هاوڵاتیان؟!
ئه‌مرۆ گه‌ل وشیاره و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وجۆره مشتومرِه سیاسییانه‌دا، به دروشمی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن فریونادرێ، چونكه تاكی كورد ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌شی له‌جۆره‌دا نه‌رمكردووه و به‌ئاگایه له‌رِووداوه رۆژه‌ڤییه‌كان و زۆر به‌ئاسانی باش و خراپ لێكجودا ده‌كاته‌وه، ئه‌و جوگرافیا گرنگ و هه‌ستیاره‌شی كه بۆ حزبه‌كان به‌تایبه‌تی و كورد وه‌كو نه‌ته‌وه به‌گشتی مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی پێبده، شاری كه‌ركوكه، مه‌به‌سته ئه‌وه بڵێم، هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م چوار شاره‌ی هه‌رێم ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و شاره بكات هه‌ستێكی نامۆی لا دروست ده‌بێ زۆر جیاوازه له‌وه‌ی سه‌ردانی شاری موسڵ یان هه‌ر شارێكی دیكه‌ی عیراق بكات، هه‌ست به‌وه ده‌كات كورد له‌و شاره زۆرینه‌یه‌كی بێ نازه و شارێكی دێرینی كوردستانیه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا یه‌كه‌می بێ ركابه‌ره، كه‌چی كه‌سی یه‌كه‌می شاره‌كه كه پارێزگاره, كورد نییه.
حیجه و بیانو و پاساوی هه‌ر حزب و لایه‌نێك بۆ دره‌نگخستنی دانانی كه‌سێكی نێو حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م بۆ پارێزگاری شاری كه‌ركوك نه قبوڵ و نه مه‌عقولیشه, پارێزگاری ئه‌و شاره‌ش لای هه‌مووان ئاشكرایه كه له‌دوای حكومه‌تی به‌عسه‌وه كوردێك له‌سه‌ری دانیشتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی غه‌یره كورد له‌سه‌ر كورسی پارێزگاكه دابنیشێ، كورده ! درێژه‌دانیش به هێنانه‌وه‌ی پاساو بۆ ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندامانی لایه‌نێكی كوردی نێو لیسته كوردستانیانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری شاره‌كه، ده‌رفه‌تی زیاتری به شۆڤینییه‌كان ره‌خساندووه دۆخی شاره‌كه بگێرنه‌وه سه‌رده‌می حزبی به‌عس و، به كرداریش كاریان بۆ كردووه هه‌ر له داگیركردنی زه‌وی جوتیارانی كورد و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ته‌عریب و ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد له ده‌زگا ئیداریی و ئه‌مییه‌كان تا ده‌گاته رێگرتن له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان.
گه‌لۆ ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ر وای نه‌خشاندبێ شاری كه‌ركوك هه‌میشه له ئازاردابێ، به‌ڵام هه‌ر قه‌ده‌ریشه وای كردووه كورد به‌بێ كه‌ركوك نه‌توانێ بحه‌وێته‌وه, چونكه شاری كه‌ركوك پارچه‌یه‌كی زیندووی جه‌سته‌ی هه‌رێمی كوردستانه, ئه‌و شاره ئازاری هه‌بێ، هه‌موو جه‌سته‌ی كوردستان ئازاری ده‌بێ,، هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ ناخۆشیی و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌رێم بكرێ، كوركوكیش پارچه گرنگ و هه‌ستیاره‌كه‌یه, بیركردنه‌وه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه, به‌شدارییكردنه له ئازاردانی كه‌ركوك.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28