riklam

كەتن و كەتنكەر

بیروڕا 06:13 PM - 2018-12-19
.

.

كەتن واتە روداوێكی ناخۆش یان هەڵەیەكی كاریگەر، كەتنكەریش  لە دوو وشەی لێكدراو (كەتن + كەر) پێكهاتوە واتە ئەو كەسەی  كارێكی نابەجێ یان هەڵەكە دەكات، بە سروشتیش كەتن بۆ كاری نا ماقوڵ و ناخۆش بەكار دێت، هەندێك جاریش بۆ گاڵتە بەكار دێت،كاتێك یەكێك بە یەكێكیتر دەڵێت ((كەتنەكت كرد، كەتنكەر))، لەوەتەی من هەستم بە بوونی خۆم كردووە ئەو وشەیە هەبووە و بەكار هاتوە هەروەها كەتنكەریش، دڵنیام پێش منیش  هەر هەبووە، چونكە وشەی كەتن تەنها بۆ سیاسەت و ئابوری و هەڵە تازەكانی دنیا بەركار نەبووە.

  بەلكو بۆ هەر هەڵە و رووداوێك بەكار دێت، ئینجا چ كۆمەڵایەتی  یان كەسی بووبێت،، پێشتر وئێستاش كەسێك ئەگەر ئاو یان چایەكی لە دەست بڕژابا، پێیان دەوت (كەتنەكەت كرد)،(هەی كەتنكەر) ئیتر بۆ زۆر بوار وبابەتی  تریش،وەك سەربازی،سیاسی،ئابوری،بازرگانیشبەكاردێت،بەهەرحاڵ ئەوەی من لێرە مەبەستمە چەند پەیڤێك لەبارەی  قسەكانی ئەم دواییەی كاك قوباد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڵێم كە لەم دواییە لە چوارچێوەی تویێتكدا ئاماژەی بەوە دابوو هەلومەرجێكی تازە هاتۆتە پێش ئەگەر كەتن نەكرێت.

دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان باشتر دەبێت، جێگەی هەڵوێستەكردنە ئەو وشەیە لێكدانەوەی جۆراوجۆری بۆ كراو  گەورەش كرا،بە مەبەست تێكەڵاوی  هاوكێشە سیاسیەكانیش كرا كۆمەڵێك خەڵك و كەسیتریشیان تێوەردا، كە نەدەبوو وابا چونكە گۆمەكەی كوردستان بە هۆی  كەتنە كۆن و نوێكانەوە لیخن بووە، نابێت بهێڵرێت لیخینتر بكرێت، بڕوام وایە ئەو تێكەڵ و پێكەڵكردنە بە مەبەستی لە بیربردنەوەی هەندێك ئەوراق بووە، دەنا كەتن هەر هەبووە و هەردەبێت مادام ژیان و مرۆڤایەتی بەردەوام بێت چونكە هیچ پرۆسەیەكی عەیار بیست و چوار و نمونەیی  نیە، بەتایبەت ئێمەی كورد هەمیشە ئازارچەشتوی هەژمونی تاڵی داگیركەران و بەرژەوەندییە نێو دەوڵەتیەكان بووین و كەتنی گەورەشیان بەسەردا هێناوین.

ئەگەر چی هەندێك جار بە زانین یان نەزانین بەشمان هەبووە لە هاتنە پێش و دروستبوونی ئەو كەتنانە، بۆ نمونە شەڕی جیهانی یەكەم كۆتایی دێت و بەرژەوەندییەكانی وڵاتان دیاری دەكرێت، ئینجا خوالێخۆشبوو شێخ مەحمود جاڕی دامەزراندنی مەملەكەتی كوردستان دەدات، بێ ئاگا لەوەی ئەو مەملەكەتە كە دادەمەزرێت لەسەر حیسابی بەشی وڵاتێكی زلهێزی وەك شانشینی یەكگرتوو((بەریتانیا))یە كە بە ئاسانی قبوڵی ناكات، ئیتر كەتنەكە رویدا و مەمەلەكەتەكەی شێخ بە مردوویی لە دایك بوو، شەڕی دووەمی جیهانیش كۆتایی دێت ئینجا شەهید قازی محمد كۆماری مهاباد دادەمەزرێنێ كە دەبوو پێش شەڕی جیهان ئەوەی بكردبا، چونكە دەبوو بزانێ ئەوە لەسەر حسابی بەركەوتەییەكێك لە زلهێزەكانە و قبوڵی نیە ، هەموشمان بینیمان لە عەفرین چ كارەساتێك رویدا.

 توركیا بە رۆژی روناك و لەبەرچاوی دنیا ئەو خاكەیان سوتماك كرد و قەسابخانەشیان بۆ خەڵكی سڤیلی ئەو هەرێمە داخست ئینجا دزین و كاولكردنیش ، كەسیش وڕقمی لێوە نەهات، بەوەشەوە نەوەستاوە  هەر بۆڵە بۆڵەیەتی و هەڕەشە لە رۆژ هەڵاتی روباری فوراتیش دەكات، ئەوانە هەموی كەتنن هەندێكیان بەرژەوەندی كردە، هەندێكیشی خۆ كردە، لە هەرێمی كوردستانیش كاتێك جاڕی ریفراندۆمدرا، مەعلوەمیشە ریفراندۆم پرۆسەیەكی حەرام نیە، لە دنیای تازە دا مافێكی رێپێدراوە بۆ هەر بابەتێك پێویستی بە یەكلاكردنەوە لە نێوان بەركاربوون و نەوبوونیدا هەبێت.

 بەڵام لە دوای بەڕێوەچونی چونكە بە دڵی وڵاتان نەبوو كەتنێكیان بەسەردا هێناین هەرگیز لەبیری نەكەین، لەو روانگەیەوە دەبێ بە دیقەتەوە  سەیری وتەكەی كاك قوباد بكەین ، پێموایە بەو واتایە دێت، ئەم جیهانە ئەوەندە بەرژەوەندی و بەرژەوەندی لێكدژی هەیە دەبێت زۆر بە هەستیاریەوە مامەڵە بكرێت، كوردیش بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی چەند جار مارانگاز بووە، نابێت لێبگەڕێین لە یەك كونا دووجار پێوەمانەوە بدرێ.

عەبدولواحێد محەمەد

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket