هونه‌رمه‌ند و چاخی نوێ
بیروڕا 01:58 PM - 2018-12-19.
كاتێك وه‌ك هه‌میشه ترسێك ده‌مكوژێ
ئه‌رخه‌یانم جه‌لالی مه‌له‌كشا
ده‌مگێڕێته‌وه، ده‌مهۆنێته‌وه و ده‌مكاته وانه
بۆقوتابخانه‌كانی هه‌موو دونیا...
"مریه‌م قازی"
ترس، كووشتن، گێڕانه‌وه، بوون به وانه بۆ قووتابیان، ڕه‌گه‌كانی ژیان و مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ناوی كورد ده‌نوێنن، كه شاعیر نه‌ك لێی تێگه‌یشتووه، به‌ڵكوو خۆی له‌و مێژوو و چاره‌نووسه‌دا دیتۆته‌وه.
چ ترسێك شاعیر ده‌كوژێ؟ گه‌ر ترس شاعیری كووشت، بۆ ده‌بێ شاعیرێكی تر بیگێڕێته‌وه، بیهۆنێته‌وه، بیكا به وانه‌ی قوتابخانه؟ وانه‌كه چییه؟ مریه‌م قازی كه خۆی كه‌سانی به‌ر له خۆی هۆندۆته‌وه و به‌سه‌رهاتیانی گێڕاوه‌ته‌وه، خۆی له‌واندا و وه‌ك ئه‌وان دووباره ده‌بێته‌وه و مێژوو ده‌گێڕێته‌وه، مێژووی دووباره‌بوونه‌وه، مێژووی دووباره‌بووه‌كان!
مریه‌م قازی خۆی بۆته ڕاوی، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی له زێدی ئێمه‌وه، گه‌یشته سه‌ر چیای هیمالایا ، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی له فرمێسیكی ڕنوو-وه گه‌یشته به‌هاری قه‌ڵاتان، له به‌ره‌و موكریان، چووه سه‌ر ته‌ره‌غه، له شاره‌كه‌م سنه، به‌ره‌و ئاویه‌ر هه‌ڵكشا، له كرانشینی، گه‌یشته تیمچه و چه‌نانی، له غه‌زه‌لنامه، گه‌یشته سه‌رچه‌فته‌ی ئه‌ركه‌وازی. هه‌ر كام له‌و كه‌سانه شتێكی ونبووی كوردیان له گه‌ڵ خۆیان گیڕا، شتێك له چه‌شنی ناسنامه، شتێك له چه‌شنی بوونی ونبوو!
وردبوونه‌وه له‌خۆ، قووڵبوونه‌وه له مێژوو، خۆدیتنه‌وه له ناو مێژوو، كه مه‌به‌ست نه‌بووه، كوردی له كاره‌ساتدا كوڵاندووه و ئه‌و هه‌سته‌ی لا درووست كردووین، كه پێویستمان به قوڵته قوڵتی هه‌ستی ده‌روونی خۆمان هه‌بێ! خه‌یاڵی زێد و نیشتمان، هه‌ستی كوردبوون، ئازاد نه‌بوون، خاوه‌نی خۆ نه‌بوون، گرێی زیهن و ده‌روونمان بووه و نه‌كراوه‌ته‌وه. هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، شاعیر وه‌بیرمان ده‌هێننه‌وه كه ئێمه ئازاد و سه‌ربه‌ست نیین، زێد ونیشتمانمان دزراو و دۆڕاوه و خۆمان خۆمان چه‌واشه كردووه. ئێمه هه‌روه‌ك چۆن پێویستان به مه‌لا و خه‌لیفه و خاخام و كشیش و پیر وشێخ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌زممان بكه‌ن، هه‌روا پێویستمان به كه‌سان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بمانلاوێننه‌وه، تین و گوڕمان پێبخه‌شن.
ئێمه پێویستمان به مریه‌می قازی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای گۆچانه‌كه‌ی باپیرییه‌وه، مێژوومان وه‌بیر بهێنێته‌وه، پێویستمان به هێمن هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كۆماری كوردستان، پێویستمان به هه‌ژار بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌بیرمان بهێنێته‌وه كه هه‌لاكۆبه‌زێن بووین، پێویستمان به حه‌قشناس بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوێنێ له بیر نه‌كه‌ین، پێویستمان به‌شامی بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كان له بیر نه‌كه‌ین، پێویستمان به غوڵامڕه‌زا ئه‌ركه‌وازی بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوردی چڕین له یاد نه‌كه‌ین. ئه‌وان سه‌ری سه‌ردارانیان به‌رز ڕاگرت، كه نه‌یار هه‌ڵیده‌واسین! ئه‌وان ڕووحی نه‌ته‌وه یان زیندوو ڕاگرت، كه له ده‌روونی مرۆڤی كورددا، ده‌كوژرا. ئه‌و ترسه‌یه، مریه‌م قازی ده‌كوژێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌زانێ شاعیرێكی دیكه ئه‌و ده‌ژێنێته‌وه و ناهێڵێ ڕووحی نه‌ته‌وه بمرێ!
ئێمه پێویستمان به جه‌لال مه‌لكشای زیندوو هه‌یه كه وه‌بیرمان بهێنێته‌وه، كه كاروانچییه‌كان لاڕێ بوون، ئه‌وان كه له شه‌وه‌زه‌نگی پایته‌ختی كوردستان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ری. ئێمه پێویستمان به په‌شێوی زیندوو هه‌یه كه وێنه‌ی گه‌ڵی دوژمن و ده‌م وپلی بۆدله‌كانی ئه‌م نیشتمانه بخاته به‌رچاو. ئێمه پێویستمان به‌و كه‌سانه هه‌یه، كه قه‌ڵه‌م به ناو ڕۆخی قرتماغه‌ی برینه‌كان و كێمی پڕ له چڵك و خوێنی نه‌ته‌وه‌دا بكه‌ن، ئێمه پێویستمان به ڕۆماننووس، فیلم ساز، دڕاماتۆرگ، وێنه‌كێش، بیرمه‌ند، فه‌یله‌سووف هه‌یه كه له ناو مێشكماندا پرسیار و دیسان پرسیار و پرسیار ساز بكه‌ن، ئێمه به‌ره‌و بیركردنه‌وه به‌رن. ئێمه پێویستمان به بیر و بیرمه‌ند هه‌یه، كه كه‌سایه‌تی بۆ مرۆڤی كورد بگه‌ڕێننه‌وه و نه‌بنه ده‌سته‌چیله‌ی ڕاگرتنی كۆشك و ته‌لاری كیانخۆره‌كانی كورد! ئێمه پێویستمان به بۆدله له هه‌ر چه‌شنێك نییه.
ئێمه پێویستمان به قازی، مه‌لكشا، په‌شێو، نه‌به‌ز و كه‌سانی پاك سرشت و پاك ڕه‌وشت هه‌یه. پێویستمان به هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، نوخبه‌ی بیرمه‌ند هه‌یه، كه خۆی بێت!
مێژووی ئێمه، ته‌ژیی له بێ هونه‌ریی و نابیرمه‌ندی و ناهۆشیارییه، ته‌ژیی له تێگه‌یشتنی چاخه‌كانی ناتێگه‌یشتنه، پڕ له تێك‌شكان و كاره‌ساته، ئه‌م مێژووه نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و شاعیری ناو تێك‌شكان و كاره‌ساتی په‌روه‌رده كردووه. ئه‌م خێڵه كه پڕ له خۆشه‌ویستی زێد و نیشتمان و خولیای ئازادی و ڕزگاری بوون، نه‌یانتوانی له جه‌غزی قه‌زا و قه‌ده‌ر، ئایین، چاره‌نووس ده‌رباز بن، وه‌ك سیاسییه‌كان، كه نه‌یانتوانی نه‌ته‌وه و زێد ڕزگار كه‌ن، ئه‌وان سێبه‌ری سیاسییه‌كان و سیاسییه‌كان سێبه‌ری ئه‌وان بوون و هه‌ر دوو نوخبه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گرفتار، گرفتاری دیكتاتۆری سه‌ر ئه‌رد و ئاسمان. ئه‌وان له چنگ هیچیان ڕزگاریان نه‌بو، نه‌ته‌وه‌كه‌شیان له گه‌ڵ خۆیان گرفتار هێشتۆته‌وه.
چاخی نوێ بۆ هونه‌رمه‌ند و بیرمه‌ندی كورد، چاخی كیانسازیی، بیرمه‌ندیی و بیركردنه‌وه‌یه، كه جیاوازه له چاخی هه‌ست و ڕۆمانسیسمی ئه‌ده‌بی و سیاسی سه‌ده‌كانی پێشوو، جیاوازه له گه‌ڵ پێداهه‌ڵگوتن و لاواندنه‌وه و پاڵه‌وانبازیی، جیاوازه له ئایین و ئایینخوازیی، جیاوازه له خوداگه‌رایی و شاخوازیی، جیاوازه له خونه‌ویستن و خۆشكاندن، جیاوازه له خۆ به‌كه‌مزانی و ملكه‌چی، جیاوازه له كڕووسانه‌وه له بارگای خودا، بارگای شێخ، سوڵتان، به‌گ و به‌گخوازیی. چاخی نوێ له جیلی نوێی نیشتمان مندا به‌دی ده‌كرێ. ئه‌وان خۆیان له خۆناسین و خۆناسینه‌وه و خۆده‌رخستنی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ كیانی سه‌ر گۆی زه‌ویی ده‌بیننه‌وه، كه هێشتا ڕه‌گه‌كانی كۆنی چاخی پێشووی له جه‌سته و بیر و هزر و فه‌رهه‌نگ دوور نه‌خستۆته‌وه، به‌ڵام زیندووه و به‌ڕێوه‌یه، وه‌ك مریه‌م، سمكۆ، به‌یان، تریفه، له‌یلا، ئه‌ییوب، جه‌مال، حامد و گه‌لێكی تر كه له ڕۆژهه‌ڵاتی من ده‌دره‌وشێنه‌وه.
چاخی نوێی جیهان كه به‌ره‌و ئۆتۆماسیۆنی سه‌تا سه‌ت و گۆڕینی چۆنیه‌تی ئینسان و سرووشتی ژیان، كۆمه‌ڵگا، زمان، فه‌رهه‌نگ، هه‌ست و نه‌ست ملی ناوه، ده‌توانێ كورد بهاڕێ و بیتوێنێته‌وه. كورد ئه‌و كاته داهاتووی له چاخی نوێ، مسۆگه‌ر ده‌بێ كه خاوه‌نی خۆی، كیان، ده‌سته‌ڵات و ده‌نگ بێ، ئه‌وه ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، نوخبه و هه‌ر مرۆڤێكی چاخی نوێیه، كه له سه‌رده‌م و له ویستی له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی تێگه‌یشتبێت.
نوخبه‌ی كورد له خۆی و چاخی نوێ و مه‌ترسێیه‌كانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێگه‌یشتووه؟
ئێگۆئیسمی دواكه‌وتووانه‌ی خۆی له كۆلێكتیویسمی زیهنی، هزریی، فه‌لسه‌فی، زانستی، هونه‌ریی، كاریی و فه‌رهه‌نگی نوێ‌دا دیتۆته‌وه، یا له گێژاویی هه‌ژارانه‌ی گرووپی، ناوچه‌یی، ئایینی، ئیدئۆلژیكی نوقم بووه و كوێركوێرانه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و هه‌ڵدێر ڕاده‌كێشێ؟
نوخبه‌ی حه‌وت ڕه‌نگی كورد، پلان و پرۆژه و ستراتێژی بۆ چاخی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دیاری كردووه، یان به كه‌سایه‌تی تێكشكاوی سه‌ده‌كانی ڕابووردووه، خۆی گه‌یاندۆته چاخی نوێ؟
سه‌رده‌می هه‌ست و ڕۆمانسیسمی كورد به‌سه‌ر چووه، سه‌رده‌می تێگه‌یشتن كه له سه‌ره‌تای خۆیدایه گه‌ر قووڵتر نه‌بێته‌وه و جه‌غز و په‌رژینه كۆنه‌كان نه‌دڕێ و كۆن ڕانه‌دا، داهاتوو له بلقی ڕابووردودا ده‌ته‌قێته‌وه!
سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم و ڕه‌دووی بایه‌كی بێواده ده‌كه‌وم!
ئیشم زۆره
ده‌بێ زه‌وی له‌وه‌ی كه هه‌یه هه‌راوتر بكه‌م!
پارچه‌یه‌ك ئاسمانی بۆ ڕاگوێزم و خۆر و مانگ و باران!
ئاااااای ئه‌ی ئه‌وینی بزر بووم
له‌وانه‌یه له‌وێ
به كاتی روژهه‌ڵات بتدۆزمه‌وه...
چاوه‌ڕێم بن
ئه‌ی شنه
ئه‌ی هه‌ناسه
ئه‌ی نێو نیگای پڕ له ئارامی!
"مریه‌م قازی"
برایمی فه‌ڕشی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25