riklam

ته‌ئریخت عه‌رز ئه‌كه‌م

بابەتی گۆڕاو 01:39 PM - 2018-12-18
.

.

ته‌ئریخت عه‌رز ئه‌كه‌م

ـ ئه‌رێ ئه‌مشه‌و فه‌یسبووك بۆ وابوو؟ ئه‌تگو مقه‌ڕى زه‌حمه‌تكێشانه‌.
× پڕ بوو له‌ ماركسى و ئه‌وانه‌؟
ـ نه‌خێر.. چۆڵ و هۆڵ بوو.
*****
ـ دوو وشه‌ى ترسناكم پێ بڵێ.
× میلـله‌تى گه‌مژه‌.
ـ ئه‌ى له‌و ترسناكتر؟
× حوكمى بنه‌ماڵه‌.
*****
ـ له‌خوا به‌زیادبێ شكور ئه‌م مه‌سئولانه‌ بوون به‌ هه‌نگوین.
× یه‌عنى به‌ زه‌هره‌وه‌ ئه‌خورێن؟
ـ نه‌وه‌ڵـڵا. قه‌ت ئێكسپایه‌ر نابن.
*****
ـ میكرۆسكۆپ زۆر موهیمه‌. نیشانت ئه‌دا ئینسان چه‌ند گه‌وره‌ و عه‌زیمه‌!
× ئه‌ى تلیسكۆپ؟
ـ تلیسكۆپ به‌ عه‌كسه‌وه‌.. بۆت ده‌رئه‌خات ئینسان زۆر بچكۆله‌ و هیچه‌.
*****
من: ئاخر بۆچى بیهێنم؟ باشییه‌كه‌ى له‌ چیدایه‌؟
دایكم: مه‌عاشخۆره‌ كوڕم.
باوكم: له‌ عائیله‌یه‌كى خانه‌دانه‌.
خوشكه‌كه‌م: به‌س یه‌ك عه‌مه‌لیاتى ته‌جمیلى كردووه‌.
ره‌فیقه‌كه‌م: له‌ دواوه‌ ئه‌ڵێى كارداشیانه‌.
*****
نووسه‌ر: تۆ بڵێى به‌جێمان نه‌هێڵێ؟
كاربه‌ده‌ست: ته‌یاره‌كه‌ى توركیا ئه‌ڵێى؟
نووسه‌ر: نه‌خێر قوربان.. ته‌ئریخت عه‌رز ئه‌كه‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket